بەشی سێهەمـ

1.2K 262 320
                                    

خەیاڵ بکە✨






چەند ڕۆژێک بە ئاسایی تێپەڕی،
تا ئەو کاتەی ئۆرزولا ڕێی کەوتە کێڵگەیەکی هەڵە!

ئەو لەو ساتەی بە دوای یەکێک لە کەروێشکە هارەکانیدا ڕایدەکرد ڕێگای لێتێکچوو ون بوو،
ئەو پێشتر نەهاتۆتە ئەم کێڵگەیە چون مامی لێی قەدەغە کردبوو!



کاتێک بەهۆشخۆ هاتەوە زانی لە شوێنێکی هەڵەیە بە ترسەوە سەیری چواردەوری دەکرد، دەبوو کەمێک وریاتر بایە

بەڵام ئەم لاوە کەلەڕەقە هێشتا سورە لەسەر دۆزینەوەی کەروێشکەکەی بۆیەش زیاتر بەرەو ناوەوەی کێڵگەکە ڕۆشت تا لە پڕ گوێی لە دەنگێکی گڕ بێت




"بۆ ئەمە دەگەڕێیت؟!"



ئۆرزۆلا ئاوڕی دایەوە بینی کەروێشکە سپی و جوانەکەی لە نێو ئەو دەستە بەهێز و پڕ تاتۆیەدایە

تا چاوەکانی بەرز بکاتەوە و گەنجێکی قۆز و کەشخە ببینێت

"بەڵی سوپاست ئەکەم گەر بمدەیتەوە!"
ئۆرزولا زۆر بەڕێزەوە گوتی،
تا ئەو گەنجە خەندەیەکی فێڵبازانە لەسەر لێوی دروست ببێت



"تۆ بێ پرس هاتوویتە کێڵگەکەمەوە پێت وایە دەهێڵم وا ئاسان بڕۆیت"
لە کۆتای قسەکانیدا برۆیەکی بەرزکردەوە تا ئۆرزولا بشڵەژێنێ




"چیت ئەوێ بەڕێزم؟!"
ئۆرزولا پرسی، خەریکە خراپ توشی کێشە ئەبێ



"ناوت چیە بۆ ئەوەی گەر هەڵەیەکت لە کێڵگەکەمدا کردبێت بتدۆزمەوە!"
گەنجەکە گوتی، تا ئۆرزولا هەناسەیەکی ئاسودەی هەڵبمژێت



"ئۆرزولا، ناومە ئێستاش دەتوانی کەروێشکەکەم پێبدەیەوە!"
ئۆرزولا زۆر بە سادەی گوتی،
گەنجەکەش هەمان شتی کرد و کەروێشکەکەی پێدایەوە  تا ئۆرزولای لاو ڕابکات بە خێرایی و ئەو کێڵگە قەدەغەکراوە جێبهێڵیت پێش ئەوەی کەسی زیاتر بیبینێت



"ناوی چی بوو؟!"
تایهیۆنگ هەر کە زوو لەپشت یەکێک لە دارەکانەوە هاتە دەرەوە پرسی،
تا جەنگکوک چاوی بسوڕێنێت، ئەوان چاویان لە ئۆرزولا بوو کە هاتە کێڵگەکەوە تایهیۆنگ ناچاری کرد کە لێی نزیک ببێتەوە تا ناوی بزانێت




"ئۆرزولا!"
جەنگکوک بە بێزاری گوتی



"یەکەم جاره ئەبینم قسەکردن لەگەڵ ئافرەتێک بێزارت بکات!"
جیمین بە سەرسورمانەوە گوتی

"ئاخر ئەوە بۆ خۆم نیە"
جەنگکوک ناڵاندی

"چ ناوێکی خۆشی هەیە"
تایهیۆنگ لە پڕ گوتی و بە بێ ئاگایی ڕۆشت



"جیمین ڕێگری لەوە بکە!"
جەنگکوک بە ئاگاداریەوە گوتی

"وە بۆچی؟!"
جیمین پرسی

"نامەوێ بکەوێتە داوی"
جەنگکوک تورەبوو بۆیەش هاواری کرد



"بۆچی تا وەک تۆ ناوی لەسەر دڵی تاتۆ نەکات؟!"
لە ڕاستیدا جیمین دەیهەوێت بمرێت


"تۆ چی ئەڵێیت ، من لەبیرم کردووە!"
جەنگکوک بە توندی ئێخەی گرت بەڵام خەندەیەکی بەفیز ڕووی  جیمینی گرتەوە



"وایە ، هەر چۆنێک بێت ئەوی تۆ سۆزانیەک بوو!"
هەر پاش قسەکەی خۆی بینیەوە لە زەویەکەدا کەوتووە و جەنگکوکیش بە هەموو هێز و توانیی لێیدەدات،
خۆ لەبیری کردبوو!

"ئەو سۆزانی نیە،
من تۆ ئەکوژم گەر جارێکی دیکە وای پێبڵێیت!"
جەنگکوک بە توڕەییەوە گوتی و بەردەوام بوو لە لێدانی تا ماندوو بوو




"پێم وابێت لەبیرت کرد بوو!"
جیمین وێڕایی ئەوەی تەواوی ڕووخساری شێواو بوو بە هێمنی گوتی، تا جەنگکوک چاوەکانی پڕ ئاو ببێت



"ئەو لەبیر ناکرێت!"
گوتی هەستایەوە تا جەستە بێهێزەکەی جیمینیش هەڵبستێنێتەوە و یارمەتی بدات لە ڕۆشتندا

















"جیمین کوڕەکەم بۆچی وایت!"
دایکی هەر کە حاڵی کوڕەکەی بینی هاواری کرد،
تا چاوی هەموو ئەوانەی ماڵەوە بچێتە سەرییان!




"تۆ وات لێکرد وایە"
بەڕێز جیۆ باپیر و گەورەی خێزانەکە گوتی و بە هەموو ئەو هێزەی کەی هەی بوو زلەیەکی توندی لە جەنگکوکدا




"بەم جۆرە نیە باپیرە"
جیمین هەر زوو وەک بەرگریەک لە پێش جەنگکوک وەستا

"ئەو وایکرد دەزانم،
ئەو هیچ کات نابێت بە مرۆڤ!"
جیۆ دوبارە هاواری کرد

..

جەنگکوک بێ هیچ شتێک چویە ژوورەکەی ئەو بەوە ڕاهاتووە هەمیشە بەو جۆرە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت،
چون لاسار و سەرەڕۆیە ئێستا ئەوەندە ئازاری دڵی هەیە ئەوەندە شکاوە کە هیچ کام لەوانە کاریگەری لەسەری نابێ



"بەوجۆرە نەبوو تۆ هەمیشە بێ گوێدانە هەستی هەڵسوکەوت ئەکەیت باپیرە"
جیمین لە توڕەیدا هاواری کرد،
ئەو باش دەزانێ جەنگکوک لە چ حاڵێکدایە


جیۆ تەنها بە بێهەستی لێی دەڕوانین،
جەنگکوک گەنجی خۆی بە بیردەهێنێتەوە بۆیەش هەمیشە لێی توڕەیە نایهەوێت وەک خۆی بێت
















لە ئاوێنەکەوە لە جەستە ڕووتەکەی خۆی دەڕوانێت،
باڵی تا سەرەوە تاتۆیە، لێو و برۆکانی سمیەوە، جەستەیەکی گەورە و پتە و پڕ ماسولکە،
ناوێکیش بە تاتۆ لە ئاستی دڵی کە لاوازی دەکات!



ئەوەندە خۆشی دەوێ تەنانەت لە خۆشی قبوڵ ناکات قسەی پێبڵێت چ جا لە کەسانی تر،
ئەو کچێک بوو هەر لە هەرزەکاریەوە تا ئێستا دڵی بردووە بێگومان تا پیریش هەر وەها دەبێ


ئەوە بە دەست خۆی نیە بۆیەش نایهەوێت تایهیۆنگیش بە هەمان دەردی ئەو بڕوات!

















لە بەشەکانی دیکە زیاتر ڕوداو و کەسەکان ڕووندەبێتەوە!
کۆمێنتەکانتان بەجێ بهێڵن ئازیزانم 🖤🥺

جـُۆلانەییِ ئـَاس٘مـانْ ᵏᵗʰWhere stories live. Discover now