بـەشــی بیستـ و یەڪەمـ

1.1K 239 280
                                    

چێژی لێ ببینە🎃








بە هێمنـیەکـی ڕادەبەدەر دانیشتبوو لەسەر جێگاکەی
غەمگین و دڵشکاو و وە پڕ لە بیرۆکەی شێتانە ئــەو بە هەموو ویستیەوە دەیهەوێت بڕوات و لەم جەنگەڵە ڕابکات، بێگـومان بە تەنـها نا دەبێت دەستی ئەوین و دڵداری هەمیشەی بگرێت ئەوسا بە قاقاوە بۆ دوور ڕابکەن، بۆ مەملەکەتێک کە بۆنـی دڵخۆشی لێبێت، بۆ جێگایەک کە مرۆڤ بتوانێت تێیدا هەناسەیەک هەڵبکێشێت



نەوەک ئێرا،
ئێرە بە تەواوی بۆنـی مەرگی لێدێت دانە دانە مڕۆڤەکانـی ئێرە مردوون کلتور و یاسایەکـی هەڵەی کۆمەڵایەتـی و بە ناوی خۆیـان یاسایی ژیـان هەمووانـی کوشتووە هەموانـی بە زیندووی لە گۆڕ ناوە دەنگی هاوارەکانی کپکردووە دەستی بە توندی لەسەر چاوەکانیـان داناوە تـا جوانـی نەبینێت


بە هێمنـی و بە جۆشەوە دانە دانەی خەون و خولیا و توانا و ئاواتەکانیـان سەردەبڕێت شکستیان پێدێنێت  وێرانـیان دەکاتـ هەموو ئەوانـە تەنها لە پێناو ئەوەی لێرە لە دایک دەبیت

ئێرە مافی بۆ ژیـانکردن نەهێشتۆتەوە لە پڕ بەهۆی دەنگی دەرگاوە لە خەیاڵ و بیرکردنەوە قوڵەکانی دابڕا و بە دەنگێکـی کزەوە بواریدا بێتە ژوورەوە بەڵام سەرسوڕماو بوو لیل چ کارێکی لێرە هەیە، بە جۆرێکی دیکە چۆن هاتۆتە ئێرە و ڕێگەی پێدراوە؟!


"ئۆیی ئۆرزولای شیرین چەنێک بیرم دەکرد ماوەیەکە بێتۆم زۆر غەمگین بووم کە چیدی پەیام و هەواڵی خۆتت بۆ نەدەناردم!"
لیل هەر زوو دەستی بە نمایشکردنێکی سەرکەوتووانە کرد و باوەشی لە ئۆرزولا دا بە چاوەکانی ئاماژەیی پێدەکرد کە لەگەڵیدا ڕۆڵ بگرێت هەر خۆی لیل بە هەزارها دەردەسەری توانیویەتـی بێتە ئێرە وە ئێستاش باش دەزانێت کە یەکێک لە پشتەوەی دەرگاکە وەستاوە و گوێی لە قسەکانیان ڕادەگرێ

"ئۆو لیل ماوەیەکی زۆرە!"
لە ڕاستیدا ئۆرزۆلا نەیدەزانـی لیل بە چ شێوازێک دەیهەوێت ڕۆڵ بگێڕێت بەڵام هێشتاش پێی وابوو ئەوە باشترین شتە

"من گوتوومە کە هاوڕێی منداڵی تۆم و لە دەرەوە بووم ئۆرزولا بە هەمان شێوازی من ڕێبکە!"
خ بە کزی لە ژێر گوێی ئۆرزۆلا چرپاندی و ئۆرزولاش بە خۆشحاڵیەوە قبوڵی کرد، ڕاستی ئەو چاوەڕوانـی هەموو کەسێکی دەکرد کە بێت و بیهەووێت لەم زیندانەدا بیبینێت هەڵبەت لیل نا

"تایهیۆنـگ وەک دێوانەیەک وایە لە دووریت من ناتوانـم بەم جۆرە بوەستم و کارێک بۆ تۆ و ئەو نەکەم من لێرەم تا بپرسم ، دەتهەوێت؟!
ئێستاش تایهیۆنگت دەوێ و هێشتاش ئامادەی بۆ ئەو بیت؟!"
لیل بە هێمنتری و کزترین تۆنی دەنگی گوتی پاش ئەوەی هەستی کرد کە ئیدی گوێ لە قسەکانیان ناگیرێت بەڵام هێشتاش  خۆ پاراستن کارێکی پێویستە!


"من هەمیشە ویستوومە و هەمیشەش دەمەوێ لیل  دەزانی عاشق بوون چیە؟!
مەست بون و هەوەسێکی چەند ڕۆژی نیە، عاشق بوون و عیشق تەنها دەسبازی و هەوەسبازی نیە عیشق واتە بتەوێت کاتێک کە هەمووان دەیاهەوێت تۆ نەتەوێ عیشق واتە بتەوێت بمریت بەڵام ئەو نەبینیت تەنها ئێشێک دەبینێت ئەویـن واتە ئەو هەبێت و نەبێت تۆ وەفاداربیت و خۆشتبووێ دڵداری کردن مەستبوون نیە بە چێژێکی هەرزەکارانە دڵداری واتـە بسوتێی و بمریت و بژیت تەنها لە پێناو ئەودا ئەویندار بوون، زۆر پیرۆزە کاتێک ئەویندار ئەبیت ئیدی دوونیا و ژیان بە چەشنێکی کە دەبینی!
وە منی ئەوینداری عاشقی نوقمبوو لە دەریایی خۆشەویستی دوو چاوەکانی تایهیۆنگ ئامادەم هەموو زەحمەتیــ و نەهامەتیەک بچێژم تا جارێکی دیکە خۆم لە ئامێزی ئەودا ببینمەوە خ تەنها خودا دەزانێت چەنێک بیری بۆنـی دەکەم!"
ئۆرزولا بە چاوی پڕ فرمێسکی و دڵ پڕ ئاهەوە قسەی دەکرد لیلیش کە ئیدی دڵی بەرگەی ئەو حاڵەی نەدەگرت و دەیویست لێرەدا شینی عیشق بکات تەنها بە سۆز و خەندەیەکی پڕ غەمەوە لە ئۆرزلای دەڕوانـی



جـُۆلانەییِ ئـَاس٘مـانْ ᵏᵗʰWhere stories live. Discover now