بەشـی بیست و دووەمـ

1.1K 232 212
                                    

خەیـاڵـ بڪە 🎃







ئۆرزولا بە بێوچان هاتووچوی دەکرد ئێستا نیوەشەوە و ئەویش لێرە چاوەڕوانە کە جەنگکوک و لیل بێن و لێرە ڕزگاری بکەن، ئەوە کەمێک سەخت بوو کە ژوورەکەی جێبهێڵێت بەڵام هێشتاش ئەوەندە بەرچاو نەبوو چونکە پێیان وایە هێشتاش ماتەمی عیشق دەگێڕێت

جۆش و خرۆشێکی زۆر سەرتاپایی لەشی تەنیەوە خەیاڵی ئەوەی جارێکی دی بە لێوە گەرمەکانی تایهیۆنگ شاد دەبێتەوە ئەوەی کە دەتوانێت جارێکی دی بۆنـی تا قوڵترین بەشی سیسەکانی هەڵبمژێت مەستی دەکات

هەڵبەزیەوە کە هەستـی بە جەنگکوک کرد لە تەنیشتیدا بە شۆکەوە لێی دەڕوانـی ئاخۆ جەنگکوک چۆن گەیشتۆتە ئەوێ یانی ئەوه سەرسوڕهێنەرە بە چ ڕێگایەک هاتۆتە سەرەوە

"نازانم بڵێم سلاو دەزگیرانە خۆشەویستەکەم گ، یانشی براژنەکەم؟!"
جەنگکوک بە جۆرێک لە داماوییەوە پرسی و لە ژێر ئەو ڕوخسارە کیوتەیەوە شەیتانێکی فێڵبازی حەشاردابوو


"گەمژەیی شێت، بۆچی من بیری تۆم ئەکرد!"
ئۆرزولا بە گرژیەوە پرسی ،ئەوە ڕاستیە ئەو تا ئاستێکی زۆر بیری ئەم منداڵە زۆرزانەی دەکرد

"من کەسێک نیم زوو فەرامۆش بکرێت دەی وەرە با بتبەم بۆ لای دڵدارەکەت!"
جەنگکوک گوتـی و یەکێک لە چاوەکـانی لە ئۆرزولا داخست کە وای کرد ئۆرزولا بە هێمنی خەندە بکات


"چۆن بڕۆین؟!ٔ"
لە پڕ ئۆرزولا پرسی جەنگکوک بە هێمنی نزیک بوویەوە و ڕونیکردەوە


"سەیرکە من ئەم پەتەم لێرە بەستووە و خۆم پێیدا هاتوومەتە سەرەوە بڕوا بکە ئەوە لە هەر شتێک کە تەواوی تەمەنم کردوومە قورستر بووە بەڵام بۆ ئێوەی ئەکەم ها!"
جەنگکوک بە شیرینی ڕوونی دەکردەوە و لە کۆتایشدا وەک ئەوەی بیهەوێت شانازی پێوەبکرێت ئاماژەی بە تایبەتـی ئەواندا


"ئەزانم پاڵەوانە شیرینەکە بەڵام خۆ بە نیازنیت منیش بە هەمان جۆر ببەیتە خوارەوە؟!"
پرسیارەکەی ئۆرزولا جەنگکوکی بێ وەڵام هێشتەوە

"خۆت ئەزانی گەیشتن بە مەعشوقەکەت دەردەسەری زۆر و قوربانی دەوێت وە ئەمەش خۆ هێندە سەخت نیە!"
جەنگکوک دەیویست بڕوا بە ئۆرزولا بهێنێت کە ئەوەندە قورس و ترسناک نیە


"من بۆ تایهیۆنگ دەژیم!"
ئۆرزولا بە جۆرێک لە بڕوابەخۆبوونەوە وتی و دەستەکانی لە کەمەری جەنگکوک توند کرد تا کاتێک دەچنە خوارەوە نەکەون جەنگکوکیش دڵنیا بوویەوە لەو پەتەی کە بە کەمەریەوە بەستوویەتـی تا شتێکی نەخوازرا و ڕوونەدات و کارەساتێک خۆشیەکەیان لێ نەشێوێنێت

"توند خۆت بگرە!"
جەنگکوک ئۆرزولای ئاگادار کردەوە و ئەویش بە ڕازی بوون سەری لەقاند پاشان بە توندی چاوەکانی داخست هەر خۆی ئەوەی ئێستا جەنگکوک دەیکات سەرکێشیە!

جـُۆلانەییِ ئـَاس٘مـانْ ᵏᵗʰحيث تعيش القصص. اكتشف الآن