بەشـی بیستـەمـ

1.1K 241 260
                                    

خـەیاڵـ بڪە🎃🍂






لیل بە هێمـنـی لە نێو ئۆتۆمبێلەکەدا دانیشتبوو، جیمینیش لە تەنیشتی سەرقاڵبوو بە شۆفێری کردنەوە هەمووان بەهۆی ڕووداوەکانی ئەم دوایانەوە لە جەوێکی خراپدا بوون
بەڵام ئەوی لیل دەیکـرد تەواو هەڵەبوو ئەو خۆیـی لە ژوورەکەیـدا زینـدانـی کردبوو جیمینیش بەوە زۆر نـائاسودە بوو بوو بۆیەش پاش ماندوو بوونێکی زۆر لەگەڵ لیلدا تـوانـی بڕوای پێ بهێنێت و لە ژوورەکەی بیهێنێتە دەرەوە،
ئێستاش بە نیازە ببیات بۆ یەکێک لە کێڵگەکانیان تـا بتوانێت بە بینینـی سروشت کەمێک هێمنبێتەوە و بحەسێتەوە


"ئاگاداری ئۆرزولایت؟!"
لە پڕ لیل پرسیاری کرد و بێدەنگیەکەی نـێوانیـانی شکاند جیمین تەنها ئاهێکی قوڵـی هەڵمژی و بە کزی وەڵـامی دایەوە

"ئەوەندەی بزانـم لە حاڵێکی خراپدایـە، بێگومـان ئاساییە بەو جۆرە بێت ئەوەی بەسەریدا هات شتێکی ئاسان نەبوو!"

لیل بە تێگەیشتنەوە سەری لەقاند، ئەو تا ئاستێک لە حاڵی ئۆرزولا دەگات
"بەڵام ناکرێت دەستەوەستان لێرە دابنیشین و لەو حاڵەدا جێی بهێڵین
من تێناگەم خاڵم چ شتێکی لەوە دەست ئەکەوێت ئازاری بێتاوانێک بدات!"
لیل بە بێسەبریەوە گوتـی و لە کۆتایدا بە خەمگینی ڕووی لە جیمین کرد!

"بەڵـام ئێمە هیچمان لە دەست نایەت لیل ئەوە شەڕی نێـوان بنەماڵەکانە!"
جیمین وەڵامی دایـەوە هەر ئەو کاتەی لیل ویستی بە توڕەیی بەرپەرچی قسەکانی باتەوە زەنگی مۆبایلەکەی جیمین ڕێگری لێکرد


"بەڵـێ جەنگکوک!"
جیمین گوتی کاتێک دەنگـەکەی کرد بوو بە دەرەکـی


"جیمین تـا زووە وەرە بۆ کوخی سەر چیاکە حاڵی تایهیۆنگ باش نیە!"
جەنگکوک بە هەناسە تەنگیەوە گوتی و زوو پەیوەندیەکەی داخستەوە، ئەمە لیل و جیمینی شڵەژاند، بە جۆرێک جیمین بێ گوێدانە یاسایی هاتووچۆ بەرەو دواوە گەڕایەوە و بە خێراییەکەی بێ سنور شۆفێری دەکرد لیلیش کە تەواو ترسا بوو تەنها بۆی کرا خۆیـی بە توندی بگرێت!





















 




لیل بە خێرایی لە ئۆتۆمبێلەکە هاتە خوارەوە کە هەستی دەکرد خواردنەکەی نێو گەدەی دەهێنێتەوە بە هۆی خێرایی جیمین

پاش ئەوەی کەمێک هاتەوە سەرخۆی سەرنجی جێگاکەی دا ئەوسا هەستی کرد کە لە مێژە جیمین بەرەو کوخەکە ڕۆشتووە ، ئەویش بە هێمنی بەرەو ئەوێ هەنگاوی نا ئێرە شوێنێکی زۆر جوان و دڵگیر بوو کە بە بینینی  ئاسودەی بۆ دڵ دەهات

کاتێک زیاتر نزیک بوویەوە بینی کە تایهیۆنگ بە توندی دەستی لە ئێخەی جلەکانی جیمین ناوە و جەنگکوکیش دەیهەوێت دووری بخاتەوە

هەر ئەو ساتەی تایهیۆنگ چاوەکانی لیلی بە دیارخست، زوو دەستی لە ئێخەی جیمین کردەوە و ڕووەو لیل ڕایکرد تا بە توندی هەر دوو قۆڵی بگرێت بە دوو چاوی پڕ ئەسرینەوە لێی بڕوانێت، جا بە دەنگێک کە پاڕانەوە تێیدا باڵادەست بوو دەست بە قسان بکات



جـُۆلانەییِ ئـَاس٘مـانْ ᵏᵗʰTempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang