بەشـی بیست و شەشەمـ

1K 200 214
                                    

چێژی لێببینە🍂






بەڵاکان و غەمەکان هەمیشە لەگەڵ یەکدیدا سەردانت ئەکەن وەک ئەوەی بە یەکجار هەموو دونـیا نەفرینیان لێکردبیت

ئایا ژیـان ئەمەیە؟!
زۆر بە خێرایی دوو هەواڵی گەورە تـەواوی شارۆچکە بچوکەکەی هەژانـد


'جێسیکا خاتوونی گەورەی یانگەکان کـیم جیۆیی کوشتووە ئێستاش لە بەندیخانەیە!'
'جەنگکوک نەوەی کیمەکان ئێستا لە نەخۆشخانەیە بەهۆی ڕوداوی هاتووچۆوە'



لیل چیدی هێزێک لە ئەژنۆیدا نەما، زۆر بە خراپی کەوتە سەر زەوی کاتێک هەواڵـی حاڵی خراپی ئەوین و ئازیزی دڵی پێگەیشت

ئەو ئێستا زۆر باش لە کۆتا وشەکانـی ئەو گەیشت ئەو بە ئاشکرا گوتی کە ئیدی ژیـانی ناوێت بەڵام لیل بە سادەی و گەمژەیی خۆی لێی نەگەشت


ئەو هۆکاری ئەو ئازارەی جەنگکوکە ئەو وەک نەفرەتێک بەشوێن جەنگکوکەوەیە کە هەمیشە ئازار و ژانی بۆ دەهێنێت
ئەو دەبوو لە سەرەتاوە ون ببێت و هەرگیز نەگەڕێتەوە بۆ لای ئەو دڵداری کە لە غەمدا نوقمی کرد

لیل بە جۆرێک خۆی دەبینێت کە تەنها ئازارێکە و شایستەی خۆشویستن نیە شایستەی ئەوین و دڵداری نیە
شایستەی ئەو عیشقە پاکەی جەنگکوک نیه







هەموان لە غەم و توڕەیدا نوقم بون
ماتەمێک وەک هەورێکی ڕەشی پڕ ڕق ئاسمانـی شارۆچکەکەی تەنی بوو، نە ڕێگەی دەدا بە دەرکەوتنی ئومێدی خۆر، نە لە ڕێگەی بارانەوە خۆی هێمن دەکردەوە
وەلێ بەیانی پڕ نوری تاریک کرد بوو، ڕێگر بوو لە هەر ڕوناکیەک وەک ئەوەی بیهەوێت دوونیا وێران بکات


ئۆرزولا بە غەمێکی قوڵەوە هەنگاوی دەنا
تایهیۆنگ کە دوونیا بەسەریدا ڕووخابوو لە پشت ئەوەوە دەڕۆشت٫ ئەوان کە غەرقی ئەوین و دڵداری خۆیان ببوون لەپڕ جیمین هاتوو تا هەواڵی مەرگی جیۆیان پێبدات تا بڵێت دووبارە چارەنوس دژتان وەستایەوە، تا بڵێت جارێکیدی بەخت لەبەرەی ئێوە نەبوو، ئاخۆ کەی قەدەر دڵی نەرم دەبێت و ڕێگە بەم عیشقە حەڕامکراوە دەدات؟!





ئەوان تەنانەت نەشیان دەزانی بۆ کوێ دەڕۆن وەلێ ئۆرزولا زۆر بە هێمنی و بێ ئەوەی دڵۆپێک فرمێسکیش بڕژێت بە هێواشیەکی لە ڕادەبەدەر هەنگاوی دەنا و بەرەو هیچ دەڕۆشت٫

ئەو ماندووە زۆریش ماندووە ئێستاش چیدی توانایەکی نیه بۆ قبوڵکردن و بەرەنگار بوونەوەی ڕووداوەکان

تایهیۆنگ کە لە شۆکی مەگری باپیری و حاڵی خراپی هاوڕێ و براکەی نەیتوانیەوە بێتە دەرەوە تەنها بە دوای ئۆرزولادا دەڕوات

"هەمووی بەهۆی ئەمانەوەیە
فریشتەکان نەفرەت دەبارێنن بەسەرماندا لە پیسی و خراپی ئەمانەدا"

جـُۆلانەییِ ئـَاس٘مـانْ ᵏᵗʰWhere stories live. Discover now