King's Lover ✔️ K.TH

Від yoona_yona2791418279

295K 55.2K 16.7K

كیم میرا ئەو كچەی كە بە ئامێری كات گەشت ئەكات بەرەو ڕابردوو بۆ ئەم سەردەمەی كە خوێنمژەكان بونیان هەیە ! ئەم... Більше

★ Part 1 ★
★ Part 2 ★
★ Part 3 ★
★ Part 4 ★
★ Part 5 ★
★ Part 6 ★
★ Part 7 ★
★ Part 8 ★
★ Part 9 ★
★ Part 10 ★
★ Part 11 ★
★ Part 12 ★
★ Part 13 ★
★ Part 14 ★
★ Part 15 ★
★ Part 16 ★
★ Part 17 ★
★ Part 19 ★
★ Part 20 ★
★ Part 21 ★
★ Part 22 ★
★ Part 23 ★
★ Part 24 ★
★ Part 25 ★
★ Part 26 ★
★ Part 27 ★
★ Part 28 ★
★ Part 29 ★
★ Part 30 ★
★ Part 31 ★
★ Part 32 ★
★ Part 33 ★
★ Part 34 ★
★ Part 35 ★
★ Part 36 ★
★ Part 37 ★
★ Part 38 ★
★ Part 39 ★
★ Part 40 ★
★ Part 41 ★
★ Part 42 ★
★ Part 43 ★
★ Part 44 ★
★ Part 45 ★
★ Part 46 ★
★ Part 47 ★
★ Part 48 ★
★ Part 49 ★
★ Part 50 ★
★ Part 51 ★
★ Part 52 ★
★ Part 53 ★
★ Part 54 ★
★ Part 55 ★
★ Part 56 ★
★ Part 57 ★
★ Part 58 ★
★ Part 59 ★
★ Part 60 ★
★ Part 61 ★
★ Part 62 ★
★ Part 63 ★
★ Part 64 ★
★ Part 65 ★
★ Part 66 ★
★ Part 67 ★
★ Part 68 ★
★ Part 69 ★
★ Part 70 ★
★ Part 71 ★
★ Part 72 ★
★ Part 73 ★
★ Part 74 ★
★ Part 75 ★
★ Part 76 ★
★ Part 77 ★
★ Part 78 ★
★ Part 79 ★
★ Part 80 ★
★ Part 81 ★
★ Part 82 ★
★ Part 83 ★
★ Part 84 ★
★ كـــۆتــایــی ★

★ Part 18 ★

3.9K 778 141
Від yoona_yona2791418279




Vote before reading

Enjoy the story

★★★★★★★★★★★★★

Mira's P.O.V

‎"تایهیۆ_نگ ئایا تۆ دڵنیای لەوەی كە دەتەوێت من بكەیت بە هاوەڵی خۆت ؟"
‎بە شڵەژاویە پسیاریم لێكرد

‎دەستم لەسەر ئەم تاكە گوارەیە دانا و ویستم لە گوێمی بكەمەوە بەڵام چەندی هەوڵمدا نەمتوانی دەریبهێنم

‎"ئەوە سەبارەت بە چی قسە دەكەیت بێگومان من دڵنیام كە تۆم دەوێت وەك هاوەڵی ژیانم "
‎تایهیۆنگ وتی پێش ئەوەی دوبارە لێم نزیكبێتەوە بۆ ماچێكی تر بەڵام ماچەكەی ئەمجارە لەسەر نێوچەوانم بوو

‎"من بەڵێنت پێ دەدەم كە بەباشی ئاگاداری تۆ دەبم شاژنەكەم "
‎تایهیۆنگ وتی و دەستی ئەهێنا بەسەرم بەنەرمی

‎"پێم وایە كە باشترە جارێكی تریش بیریلێبكەیتەوە "
‎بە نزمیەوە وتم كاتێك بیرم كەوتەوە كە داهێنەر یۆنگی پێی وتم ئەگەر خوێنمژێك من بكات بە هاوەڵی خۆی ئەوا دەبێتە گۆڕینی مێژوو ! وە گۆڕینی داهاتوو ! ئایش پێم وایە ئێستا من كەوتومە ناو كێشەیەكی زۆر گەورەوە

‎تایهیۆنگ سەیری كردم بە چاوە توڕەكانی ، لەهەمان كاتدا ددانەكانی لەیەكتری خشاند لە توڕەیدا وە كۆڵەمستەكەی دەستیشی توند كرد

‎"سەیركە پێت خۆش بێت یان نا گرینگی نادەم ، من تۆم دەوێت تەواو "
‎بە توڕەیەوە وتی

‎ئەو زۆر ترسناك دەرئەكەوێت لە ئێستادا

‎ئەمە ئەو تایهیۆنگەیە كە من ڕانەهاتووم بە بینینی ! ئەو ترسناكە

‎"ئێستا چی بكەم ؟"
‎بۆڵەم كرد بە نزمی و سەیری دەرەوەم كرد لە پەنجەرەكەدا

‎"تا_یهیۆنگی_یی"
‎بانگم كرد و هەڵمدا بە كیوترین شێوە قسە بكەم تا توڕەیەكەی نەمێنێت

‎ئایش ئەمە شەرمەزاترین كارە كە كردبێتم لە تەواوی ژیانم ! هەرگیز خۆم كیوت نەكردوە بەڵام وادیارە پلانەكەم سەری گرت تایهیۆنگ خەندەی كرد و هەوڵیدەدا خەندەكەی بشارێتەوە لە من لەڕێگای سەیركردنی دەرەوە لە پەنجەرەكەدا .... ئۆو بەداخەوە بەڵام من خەندەكەتم بینی تایهیۆنگی پێویست بە شاردنەوەی ناكات

‎"چیە ؟"
‎تەنیا بەیەك وشە پسیاری لێكردم بەبێ ئەوەی سەیرم بكات

‎ئایش ئەوە من چیمە تەنیا بەیەك وشەی ئەو تەزوو بە هەموو گیانم داهات و شڵەشاوی كردم ! باشە كە تایهیۆنگ سەیری منی نەكرد ئەگەر نا زیاتر شەرمەزاركەر دەبوو

‎ئوپس من خۆم ئامادە نەكرد بوو تەنانەت هیچ شتێكم نیە بۆ وتن ! ئێستا چی بپرسم ؟

‎ئاهێكم هەڵكێشا بە ماندوویەتی

‎سەیری كردم بە تێنەگەیشتنەوە كاتێك گوێبیستی ئاههەڵكێشانەكەم بوو... پەیوەندیەكەی نێوان چاوەكانمان شكاند و سەیری دەرەوەم كرد لە پەنجەرەكەدا چونكە ئەگەر بۆ چركەیەكی تر بەردەوام با لە سەیركردنم بەم شێوەیە ئەوا بیرو هۆشم لە دەست دەدا

‎"ئایا جیمین باش دەبێت ؟ ئەو بەتەنیا شەڕ دەكات"
‎باش بوو كە جیمینم بیركەوتەوە تا پسیاری دەربارەی بكەم

‎"بێگومان ئەو باش دەبێت ، ئەگەر بمزانیبا كە لە شەڕەكە دەدۆڕێنێت ئەوا بەتەنیا جێمنەدەهێشت بەڵام جیمین بەتوانایە"
‎تایهیۆنگ بە ئارامی وتی

‎"وە بوەستە لە نیگەرانی بۆ ئەوانی تر ... نیگەرانی خۆت بە و ئاگاداری خۆت بە زیاتر پشیلەكەم ئەگەر من لەكاتی خۆیدا نەگەیشت بام ئەوا تۆ ئەمردی"
‎تایهیۆنگ چرپاندی بە گوێمدا كە وایكرد سوور هەڵبگەڕێم بەهۆی نزیكی ئەوەوە لێم

‎"پاشاكەم ئێمە گەیشتین "
‎پاسەوانەكە لە دەرەوەی گالیسكەكە هاواری كرد و دەرگاكەی بۆ ئێمە كردەوە ... تایهۆنگ سەرەتا دابەزی وە دواتر یارمەتی منی دا بۆ ڕێكخستنی باڵانس و جوڵەكانم

‎بڕوا ناكەم كە ئەوەندە بێهێز بویمە تەنانەت ناتوانم باڵانسی ڕۆیشتم ڕێكبخەمەوە ... وادیارە كە هێزی زۆرم بەكارهێناوە لە ڕووبەڕووبونەوەكە

‎"تش __ بوەستە"
‎تایهیۆنگ لەناكاو وتی و لەپێش من چۆكی دادا تا من لە پشتی هەڵبگرێت .... ئەوە منی بەبێ زمان هێشت بەوە ! پاشای تاریكی چۆك دابدات و داوا بكات كە بچیتە سەر پشتی ! كێ تا ئێستا وایكردوە ؟

‎"پاشاكەم پێویست ناكات من خۆم ئەتوانم بڕۆم. "
‎بە ڕێزەوە وتم

‎ئایش تەنیا ئەگەر لەبەر بوونی ئەم پاسەوان و خزمەتكارانە نەدەبوو ئەوا من دەمكێشا بە سەری تایهیۆنگ چونكە وابیردەكاتەوە كە من بێهێزم

‎لەناكاو جەستەم بەرەو پێشەوە چوو و لەسەر پشتی تایهیۆنگ بووم

‎تایهیۆنگ هەڵسایەوە و بەرەو ژوورەكەی دەڕۆیشت ..... من سەیری دواوەم كرد ئایا كەسێك پاڵی پێوە نام یان چی ؟؟؟

‎"تایهیۆنگ ئایا تۆ هێزەكەت بەكارهێنا بۆ ئەوەی جەستەم كۆنتڕۆڵ بكەیت ؟"
‎بە بێزاریەوە پرسیم

‎"چی ئەگەر وام كرد بێت ؟ "
‎بە زەردەخەنەیەكی شەیتانانەوە وتی

‎"بەدڵنیایەوە بەكارتهێناوە"
‎بە بێزاری وتم و ئەو زەردەخەنەی كرد

‎"دەی ئێستاش دامبەزێنە خوارەوە بەتایبەتی كە من كێشم قوڕسە"
‎وتم كاتێك نزیكتر بوینەوە لە ژوورەكەی

‎"باشە من دەتهێنمە خوارەوە "
‎تایهیۆنگ بە خەندەوە وتی كە وایكرد منیش دڵخۆش بم

‎بەڵام دواتر ڕستەكەی تەواو كرد و وتی
‎"بەڵام بە مەرجێك ! دەبێت وەك ماچەكەی پێشتر ماچم بكەیتەوە وە ئەگەر دەتەوێت ئەتوانیت ماچەكە خۆشتریش بكەیت"
‎بە زەردەخەنەیەكی شەیتانانەوە وتی و چاوێكی لێ داگرتم

‎"بوەستە لە گاڵتە پێكردنم "
‎وتم و سەرم نقوم كرلە ملی  ، بەڕاستی حەز بە بۆنی تایهیۆنگ دەكەم

‎بەردەوام بووم لە بۆنكردنی وە هەوڵمدا كە ئەو نەزانێت و هەستی پێنەكات بەڵام وابزانم شكستم هێنا

‎"پشیلەكەم بوەستە لە بۆنكردنم دەی ماچم بكە ئەگەر نا ناتهێنمە خوارەوە ، دەزانیت كە ئەتوانم بۆ هەمیشە ئاوا بتهێڵمەوە و هەڵتبگرم"
‎بە ئاگاداركردنەوە وتی و زەردەخەنەیەكی شەیتانانەی كرد

‎تەزوو بە گیانم داهات كاتێك گەیشتینە ژوورەكەی ئەو

‎یەكەم شت ئەو منی كردە هاوەڵی خۆی
‎دووەم شت داوام لێدەكات ماچی بكەم
‎ئەبێت سێیەم چی بێت ؟!؟

‎نەفرەتی نەمدەزانی تایهیۆنگ كەسێكی وایە

Waiting

Продовжити читання

Вам також сподобається

1.1K 202 31
"کاردانەوەت چی ئەبێت ئەگەر هەموو ئەو ڕووداوانەی بەسەردا دێت لەلایەن چەند کەسێکەوە پلانی بۆ داڕێژرابێت و هەموو ژیانت لەژێر دەستی ئەواندا بێت؟" "لێکۆڵی...
22.1K 3.4K 41
Completed✔ لــە چـــاوەڕوانــیـ"دا [هـــەمــیشـــە چـاوەڕێــم کــردی بــــاوکـــە بـــەڵـــام نـەهــاتـی !!] .Min SuGa. by/mini_queen7 coverd by/tud...
45.9K 10.2K 47
Completed ✔️ بابەتی ئەم سەدەیە چیە ؟؟ لەم سەدەیە هۆکاری ئەم هەموو ڕووداوە چی بوو ؟ کەسە خراپەکان !! ئەوانەی بەرگەی هەموو شتێ دەگرن بەڵام بەرگەی دۆڕا...
449K 62.9K 78
🌻 " අනුක් අයියේ " "...................." " අනුක් අයියේ " බස් එකේ ජනේලෙන් එපිට බලාගෙන උන්න මන් ගැස්සුනෙ එයාගෙ සුළැගිල්ල මගේ සුළැගිල්ල වටේ එතෙනකොට...