•𝑾𝑰𝑪𝑲𝑬𝑫 𝑮𝑨𝑴𝑬• || 𝖩...

By magical_nini

58.4K 7.7K 3.5K

چەند کچێکی هەتیوو کە بەهۆی نەبوونی پارە و شوێنی مانەوە دەناڵێنـن,بانگێشتنامەیەک لەلایەن مافیایەکی دڕندەوە قبو... More

|EPISODE*01|
|EPISODE*02|
|EPISODE*03|
|EPISODE*04|
|EPISODE*05|
|EPISODE*06|
|EPISODE*07|
|EPISODE*08|
|EPISODE*09|
|EPISODE*10|
|EPISODE*11|
|EPISODE*12|
|EPISODE*13|
|EPISODE*14|
|EPISODE*15|
|EPISODE*16|
|EPISODE*17|
|EPISODE*18|
|EPISODE*19|
|EPISODE*21|
|EPISODE*22|
|EPISODE*23|
|EPISODE*24|
|EPISODE*25|
|EPISODE*26|
|EPISODE*27|
|EPISODE*28|
|EPISODE*29|
|EPISODE*30|
|EPISODE*31|

|EPISODE*20|

1.6K 228 74
By magical_nini

NO ONE POV :

فرۆکە تایبەتیەکەی نیشتەوە وەک سەرۆکەکان هاتە خوارەوە لەناوی.
هەردووکیان وەک ڕێزێک سەریان بۆ دانەواند.

سیـهۆن : بەخێربێیتەوە بـاوڪە گـیـان!"ووتی و باوەشی لێدا"

ئەڵێڪسا : هیوادارم گەشتێکی سەلامەتت هەبوبێت بەڕێز (سـوو جیۆنگ)!

سوو جیۆنگ : سوپاس ئەڵێڪسای جوان!"بە زەردەخەنەوە ووتی"

سیـهۆن : ئۆتۆمبێلەکە ئامادەیە باوکە گیان بابڕۆینە ماڵەوە ئێستا ئەبێت زۆر ماندوو بیت!

سوو جیۆنگ : زۆرباشە دەی بابڕۆین!

گەیشتەوه کۆشکەکەی خۆی چوویە ژوورەوە بە ئاسوودەیی لەسەر قەنەفەکە دانیشت.
سیـهۆن لەگەڵ ئەڵێڪسا لە بەرامبەری دانیشت.

سوو جیۆنگ : ئەڵێڪسا بۆچی ڕووخساریت هیچ ڕووناکیەکی نییە ئایا شتێکی خراپ ڕوویداوە؟!"بە خەمەوە پرسی"

ئەڵێڪسا هیچ وەڵامێکی نەبوو وە ئەگەر ئێستا قسەیەکی کردبا ئەگریا.

سیـهۆن : تەنیا لەبەر ئەوەیە ڪووڪ هاوسەرگیری کردووە !"بە ئاسایی ووتی"

سوو جیۆنگ : هاوسەرگیری؟ واتا جیۆن جوونگکوک هاوسەرگیری کردووە؟!"بە زەردەخەنەی شەیتانی ووتی"

سیـهۆن : بەڵێ بەڵام لەگەڵ کەسێکی زۆر هەڵە ، ئەو هاوسەرگیریە هەم دڵی من هەم دڵی سێـری(ئەڵێڪسا)ـی شڪاندووە!"ئەویش بە دەنگێکی خەمباری ووتی"

سوو جیۆنگ : بۆچی هاوسەرگیری لەگەڵ کێ کردووە ئێوە ئاوا دڵشکاون؟!

سیهـۆن : باوکە پێویستم بەیارمەتی تۆیە! من نیڪۆڵ'م دۆزیەوه چەندین ساڵ بوو بەدوای ئەگەڕام توانیم دووبارە بیدۆزمەوە بەڵام پێش ئەوەی بەدەستی بێنم ڪووڪ لێمی سەندەوە
ئەوی کردە هاوسەری خۆی بەزۆری ئێستا خوشکەکەشی دۆزیوەتەوە!

سوو جیۆنگ : ئون جو'ی دۆزیەوە؟"بە پێکەنینی کەم ووتی"

سیـهۆن : بەڵێ!

سوو جیۆنگ بەبێ هیچ شتێک هەڵستایەوە ڕۆیشتە دەرەوە سیـهۆن و ئەڵێڪسا پێیان سەیربوو.
گەیشتە ئێش کۆشکەکەی جیۆن جوونگکوک.

هاتە خوارەوە لەگەڵ پاسەوانە تایبەتەکانی چوویە ژوورەوه.

پاسەوان : هێی ئێوە کێن؟!"پاسەوانی ڪووڪ ووتی"

سوو جیۆنگ : من مامی ئەوم!"بە ئاسایی ووتی پاسەوانەکە کەمێک شکی کرد بەڵام نەیدەتوانی هیچ بڵێت نەوەک مامی بێت"

سوو جیۆنگ بەبێ بیرکردنەوە چوویە ژوورەوە ئون جو لەگەڵ نیڪۆڵ لە چێشتخانەکە بوون کاتێک بینیان ئەو پیاوە هاتۆتە ژوورەوە کەمێک ترسان هەڵستانەوە"

سوو جیۆنگ : هەروەک دایکت دەدرەوشێیتەوە!"بە نەرمی بە ئون جو'ی ووت"

ئون جو : تۆکێیت بەڕێزم؟

سوو جیۆنگ : من (سوو جیۆنگ) ئایا من ناناسیتەوە؟!

ئون جو : هااا باوکی سیـهۆن؟"بە ڕقەوە ووتی"

نیڪۆڵ ئێستا ئەزانێت جەهەنەم هەڵدەستێت بۆیە بەخێرایی چوو بانگی کەسێک بکات.

سوو جیۆنگ : ئەزانیت من لەڕابردوو زۆر شەیدای 'دۆ هوا'(دایکی ڪووڪ و ئون جو)
ئەو زۆر جوان بوو زۆر ناسک بوو وە دڵێکی زۆر میهرەبانی هەبوو بەڵام !"وەستا"

ئون جو : پێویست ناکات لێرە قسەکە بێ کەڵکەکانت بکەیت لێره بڕۆ دەرەوە ئەگەر نا خۆم دەرئەکەم!"بە ڕقێکی زۆرەوە ووتی"

سوو جیۆنگ : بۆچی ئەوەندە ڕقتان لەمنە؟ وائەزانن من دایک و باوکتم کوشتووە؟!"بە داماوی ووتی ئون جو برۆی گرژ کرد"

ئون جو : مەبەستت چییە؟ !

سوو جیۆنگ : تۆ ئاگاداری هیچ شتێک نیت ئون جو'یاا ، پێویستە لەگەڵ براکەت قسەبکەیت سەبارەت بەو باسەیە!"ووتی و زیاتر نزیک دەبۆوە لە ئون جو"

ئون جو کەمێک ترسا بەڵام وای دەرنەخست
پاسەوانەکەی سوو جیۆنگ چوویە دەرەوە و دەرگای چێشتخانەکەی داخست.
خزمەتکارەکانیشی دەرکردە دەرەوە

سوو جیۆنگ زیاتر نزیک دەبۆوە لێی هەوڵی دەدا دەست بدات لە جەستەی ئون جو!
چونکە بە سەیرکردنی ڕووخساری ئون جو ڕووخساری دۆ هوا'ـی دێتەوە بیر!






NICOLE POV :

بە نزیکی هەموو کۆشکەکەم کرد نە کچەکان نە کوڕەکان دیارنەبوون
بیرمکەوتەوە کچەکان لەگەڵ کوڕەکان چوونە دەرەوە
ئێستا جوونگکوک'ـیش لێره نییە.
ڕامکردە دەرەوەی کۆشکەکە بەرەو ماڵی جیمین ڕامکرد زۆر لەدەرگام دا بەڵام نەیکردەوە

نەفرەتم کرد لەژێر لێوم وادیارە ئەویش لەماڵەوه نییە ، پێویسته شتێک بکەم!

بەخێرایی ڕامکردەوە ناوەوەی کۆشکەکە بینیم دەرگای چێشتخانەکە دەخراوە و خزمەتکارەکان بە ترسەوه وەستاون.
نزیک بوومەوە لێیان.

نیڪۆڵ : ئێستا چیبووە بۆچی دەرگاکە داخراوە؟!"لە خزمەتکارێکم پرسی"

خزمەتکار : نازانم ئەوان ئێمەیان خستە دەرەوە تکایە خانمەکەم شتێک بکە خاتوو ئون جو بەتەنیا لە ژوورەوەیە لەگەڵ ئەو پیاوە!"بە ترسەوە ووتی"

برۆکانم گرژ کرد بەخێرایی دەرگای چێشتخانەکەم کردەوه شۆکێکی کەمێک ترسێنەر گرتمی
ئەو هەوڵ دەدات دەستدرێژی بکاتە سەری یان چی؟
بۆچی ئاوا لێی نزیکە؟

نیڪۆڵ : هێی پیاوی پیر دوورکەوە!"بە توڕەیی ووتم"

ئاوەڕی دایەوە بە زەردەخەنەوە لێم نزیک دەبۆوە
ئێستا هیچ شتێک نییە لێرە بیکوژم!

سوو جیۆنگ : بۆچی هاتیتە ژوورەوە کچی جوان گفتوگۆیەکی بچووکم هەبوو!"بە ئاسایی ووتی"

ئون جو : نیڪۆڵ بڕۆ دەرەوە!"بە ئاسایی ووتی"

نیڪۆڵ : بەڵام نابێت تۆ بەتەنیا لێرە بیت لەگەڵ ئەو پیاوه!"بە سوریەوه ووتم"

ئون جو : تۆ گەمژەیت؟ پێت دەڵێم بڕۆ دەرەوە!"کەمێک بە توڕەیی ووتی"

مێشکم شۆکێکی کەمی نارد بۆچی لەناکاو ئاوا قسەی کرد؟
بەڵام من وازم نەهێنا دەستی ئون جو'م گرت ویستم بیبەمە دەرەوە لەگەڵ خۆم.

ئون جو : ئێی بەربمدە تۆ چیدەکەیت؟!"بە دەنگێکی نزیک گریان ووتی وەک ئەوەی بیکوژم"

بە شێوەی پرسیاری سەیری ئون جو'م ئەکرد.

ڪووڪ : چـی ڕوودەدات لێرە؟!"لەناکاو دەرکەوت لە پشتمان"

ئون جو : تکایە ڪووڪی نیڪۆڵ هەوڵ دەدات ئازارم بدات!"بە گریانەوە ووتی"

نیڪۆڵ : نەخێر ئەوە ڕاست نییە!"بە شۆکەوە ووتم"

ڪووڪ بەتوندی دەستی منی جیاکردەوە لە ئون جو.
بەتوڕەیی لەمنی ئەڕوانی!

ڪووڪ : برۆ ژوورەکەمان منیش کەمێکی تر دێم!"بە جددی ووتی"

نیڪۆڵ : باوەڕبکە هیچ شتێکم نەکردووە هەوڵم داوە ئون جو ڕزگاربکەم!"وەک بەرگریەک لەخۆم ووتم"

ڪووڪ : ووتم بڕۆ سەرەوە دووبارەی ناکەمەوە!

چیتر قسەم نەکرد نەمویست بەردەوام بێت لە سەرزەنشت کردنم.
چوومه سەرەوە ژووری خۆمان لەسەر پێدەکە دانیشتم.

بۆچی لەناکاو ئون جو ئاوای کرد من تەنیا ویستم ڕزگاری بکەم
ئەسڵەن ئەو پیاوە پیرە هەوڵی دا ئازاری بدات نەوەک من !
ڕاچەڵەکیم بەهۆی خێرایی کردنەوەی دەرگاکە

ڪووڪ بوو بەخێرایی و توڕەیی هاتە ژوورەوە
هـاهـی چاوەڕێی دۆزەخی خۆت ببە نیڪۆڵ'ـی ئازیز!

بەخێرایی قۆڵی گرتم منی هەڵستاندەوە لەسەر پێدەکە.

ڪووڪ : بوێری ئەوەدەکەیت دەست لە خوشکی من بەرز بکەیتەوە سۆزانی هەتیوو !؟"قسەکەی لەناوەندی دڵم چەقی"

نیڪۆڵ : من سۆزانی نیم خوێڕی دایک سۆزا**نی!"بە ڕقەوە ووتم"

بەڵێ تفێکی زۆر جوانم وەرگرت بەهۆی قسەکەمەوە
بەدەستەکانم ڕووخسارم سڕیەوە.
لەبیرم کرد لەگەڵ زلەیەکی بەهێزیش.

ڪووڪ : ئەو جوێنانە لە کوێ فێربوویت مەڕە گەمژەکە؟!"بە زەردەخەنەی فیزەوە ووتی"

نیڪۆڵ : ئاهـی بۆچی ئەوەندە کەم ئەقڵیت بەدڵنیایەوە لەتۆ!"بە هەمان شێوازی ئەوەوە ووتم"

ڪووڪ : پێویسته کەمێک ڕەوشت فێربیت!"بە توندی قژی گرتم"

منی فڕێدا سەر ئەرزەکە دەستی کرد لێدانی من
لەڕاستی ئەوەندە ئازاری جەستەم نەبوو
تەنیا مێشکم زۆر ماندووە کەسێک هەیە یارمەتم بدات؟
من ئێستا بەڕاستی پێویستم بە کەسێکەکە بمباتەوە ماڵەوه!

لەگەڵ لێدانی سکم دەمم خوێنی لێدەرچوو
نزیک بۆوە لێم توند قژمی گرت.

ڪووڪ : ئەمزانی تۆش وەک دایکە سۆزانیەکەت دەرئەچیت!"بە توڕەیی ووتی و چوویە دەرەوە"

دەمم خوێنی لێدەهات
لە شوێنی ئەوەی بگریم قاقای پێکەنین هەموو ژوورەکەی گرتەوە.

نیڪۆڵ : ئەی مێشکە بچووکەکەم تۆ هەردەم ڕاستت ئەکرد سەبارەت بەوەی ئەو هەستی بۆم نییە بەڵام من باوەڕم بەتۆ نەدەکرد تەنیا باوەڕم بە دڵم ئەکرد!"بە پێکەنینەوە لەگەڵ خۆم قسەم ئەکرد"

هەرگیز هەرگیز هاوسەرگیری یاخوود تێکەڵبوون لەگەڵ کەسانی دەوڵەمەند مەکەن !
تەنیا ئەوە بکە چونکە دواتر ئازارەکە بۆخۆت ئەبێت!

کەسێک هەیە یارمەتیم بدات لەو تاریکیە دەرمبهێنێت؟
کەسێک هەیە دەست بە سەرم دابهێنێت و قسەی خۆشم بۆبکات؟
کەسێک هەیە هیوام پێببەخشێت؟
کەسێک هەیە زەردەخەنەی ڕاستی بخاتەوە سەر لێوەکانم؟

بۆچی خۆم ماندوو دەکەم لەکۆتایی کەس خۆی بەکەس ماندوو ناکات!

بەهێواشی هەڵستامەوە چوومە گەرماوەکە ڕووخسارم شۆری.
سکم ئازاری زۆرە!

















−دوای دوو ڕۆژ−

باشە هاوڕێیان ئێستا ئەوە دوو ڕۆژە من لەو ژوورە گیرمخواردووه
ڪووڪ دوو رۆژە نەهاتۆتەوە ئەو ژوورە
وە کۆشکەکە زۆر چۆڵە.
تەنیا خزمەتکارەکان خواردنم بۆ دێنن.

کچەکان لەگەڵ کوڕەکان ڕۆیشتونەتە گەشت
نازانم جیمین لەکامە دۆزەخە
وە ئون جو'ش هەردەم خۆی لێم دوور دەخاتەوە وەک ئەوەی دوژمنی بم.

دەرگای ژوورەکەم کردەوە بەسەر پەیژەکان دەچوومە خوارەوە گوێم لە پێکەنین بوو.

چوومە هۆڵەکە کەمێک سەرمسوڕما
ڪووڪ لەسەر قەنەفەکە دانیشتبوو وە ئون جو لەسەر ڕانەکانی بوو دەستی لە ملی ئاڵاندبوو پێدەکەنین و قسەیان ئەکرد.

بۆستن بۆستن !
ئێستا من هاوسەری ئەوم یاخود ئون جو؟
ڕاستە ئەو خوشکیتی بەڵام ئەویش سنوری هەیە.
بەرگەی ئەو شەرمەزاریە ناگرم.

نیڪۆڵ : چی دەکەیت؟!"بە توڕەیی نزیک بوومەوە لێیان"

ئون جو : بەتۆچی؟!" خوایە ئون جو چی لێهاتووە"

نیڪۆڵ : ڕاستە خوشکی ئەویت بەڵام خوشکایەتی سنوری هەیە!"بە ڕقەوە ووتم"

ئون جو : پێویست ناکات تێکەڵ بیت ئێستا بڕۆ چێشتخانە ئێوارە خواردنی خۆش ئامادەبکە!

وەک شاژنەکان قسەی ئەکرد.

نیڪۆڵ : چیبووە ئون جو؟!"بە دەنگێکی نزیک گریان پرسیم"

ڪووڪ : بێزارمان مەکە !"بە ساردی ووتی"

واتا ئاوا؟
ئاوا من فڕێدەدەن؟
باشە نیڪۆڵ'ـی کچی سویسڕی ئەوەندە ساویلکە نییە!

بەتوڕەیی لەوێ ڕۆیشتم چوومه باخچەکە ستڵێکم هێنا پڕم کرد لە خۆڵ
ستڵەکەم برد بۆ چێشتخانەکە فینگەرم دروست کرد
وە لەجیاتی بیبەر خۆڵم کردە سەر پەتاتەکە.

وە لەناو سەلاجەکە کۆلایەکەم دەرهێنا کردمە ناو دوو پەرداخەوە پڕیم کرد لە خوێ!

نیڪۆڵ : ئێستا تەواوە !"بە زەردەخەنەوە ووتم"

مێزەکەم ڕازاندەوە چەندین خواردنی تر ئامادەبوون لەسەر  مێزەکە بەڵام ئیتر من ئەزانم ئەوان ئارەزووی چی خواردنێک ئەکەن.

چوومە سەرەوە بۆ ژوورەکەی خۆم.
پەنجەرەکەم کردەوە سەیری ئاسمانم ئەکرد
نازانم ئاسمان هەستێکی زۆر خۆشم پێدەدات هەرکاتێک سەیری دەکەم هەستێکی ئارامکەرەوەم پێدەبەخشێت.

شتێک هەڵدرایە ژوورەکەم لە دەرەوە سەیرم کرد کاغەزێکی لولدرابوو.
کردمەوە نامەیەک بوو خوێندمەوە.

,پێویست دەکات لەو دۆزەخە ڕزگارت بکەم؟
ئەزانم تۆش هەمان شتت ئەوێت ، ئەتەوێت چیتر لەگەڵ ئەوان بەردەوام نەبیت ، من ڕزگارت ئەکەم بە هەر شێوەیەک بێت ،،،کویتی!,,

برۆکانم گرژ کێ ئەمەی ناردووە ئێستا؟..
هیچ ناونیشانێکی لەسەر نییە.
دەرگای ژوورەکەم کرایەوە بەخێرایی نامەکەم شاردەوە هەناسەیەکم هەڵمژی ڕووم سوڕاند.

ڪووڪ : مردن چاوەڕێت ئەکات مەڕە بێدەنگەڪەم !"بە توڕەیی ووتی نزیک بۆوە لێم"

شۆک بووم کاتێک بینیم چەقۆیەکی لەدەست بوو.
چی نەفرەتیەک ئەکات !!

_
_
_
_
_
_
_
_
_
_
بــــەردەوامــــە.....*

گرینگی بەهەڵەکان مەدەن💜!




Continue Reading

You'll Also Like

5.5M 224K 67
The story of Abeer Singh Rathore and Chandni Sharma continue.............. when Destiny bond two strangers in holy bond accidentally ❣️ Cover credit...
5.1M 455K 94
✫ 𝐁𝐨𝐨𝐤 𝐎𝐧𝐞 𝐈𝐧 𝐑𝐚𝐭𝐡𝐨𝐫𝐞 𝐆𝐞𝐧'𝐬 𝐋𝐨𝐯𝐞 𝐒𝐚𝐠𝐚 𝐒𝐞𝐫𝐢𝐞𝐬 ⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎ She is shy He is outspoken She is clumsy He is graceful...
1M 56.4K 29
This book is about the two daughters-in-law of Rajputs who have gotten married to the two Rajput siblings and are best friends as well even before be...
170K 378 10
⚠️This is for Mature Readers only⚠️