•𝑾𝑰𝑪𝑲𝑬𝑫 𝑮𝑨𝑴𝑬• || 𝖩...

magical_nini tarafından

55.3K 7.4K 3.5K

چەند کچێکی هەتیوو کە بەهۆی نەبوونی پارە و شوێنی مانەوە دەناڵێنـن,بانگێشتنامەیەک لەلایەن مافیایەکی دڕندەوە قبو... Daha Fazla

|EPISODE*01|
|EPISODE*02|
|EPISODE*03|
|EPISODE*04|
|EPISODE*05|
|EPISODE*06|
|EPISODE*07|
|EPISODE*08|
|EPISODE*09|
|EPISODE*10|
|EPISODE*11|
|EPISODE*12|
|EPISODE*13|
|EPISODE*14|
|EPISODE*16|
|EPISODE*17|
|EPISODE*18|
|EPISODE*19|
|EPISODE*20|
|EPISODE*21|
|EPISODE*22|
|EPISODE*23|
|EPISODE*24|
|EPISODE*25|
|EPISODE*26|
|EPISODE*27|
|EPISODE*28|
|EPISODE*29|
|EPISODE*30|
|EPISODE*31|

|EPISODE*15|

1.6K 232 107
magical_nini tarafından

NO ONE POV :

هەناسەیەکی گاڵتەجاری هەڵکێشا دووبارە دەستی کردەوە بە قسەکردن.

: ئای ڪووڪیـەڪەم شەرمە بۆتۆ ئێمە پێشتر باشترین هاوڕێیەکان بووین بۆچی ئێستا ئاوامان لێهاتووە؟!"بە گاڵتەوە نازناوی ڪووڪیەڪەمی بەکارهێنا"

ڪووڪ : ئەبێت ئەوە لەخۆتان ببپرسین ، وە کێ ڕێگەی دایت بێیتە ژوورەوە؟!"بە ساردی ووتی"

: هەر کەسێک بێت ئیتر ئەوانیش من دەناسن ، لەبەر ئەوەی پێشتر ئەوەنده نزیک بووین لەیەک وەک دوو خۆشەویست وابووین بەڵام تۆ هەموو شتێکت تێکدا!

ڪووڪ : ئەوە هیچ هەڵەیەکی منی تێدانەبوو ئەوە هەڵەی سـیهــۆن بوو ، هەر باوکی ئەو بوو دایک و باوکمی کوشت هەر ئەوبوو خوشکەکەمی لێ وون کردم دوای ئەو ڕووداوە من چیتر سەیری ڕووخساری سیهۆنم نەکردەوە دووبارە تۆش چوویت پشتی ئەوت گرت نەک من ، ئەوەش تەنها لەبەر پارەکەی بوو بەڵام سەیرکە ئێستا من چەند دەوڵەمەنترم لە ئەو
من تۆم خۆشویست ویستم ببیتە خۆشەویستی ژیانم تەنیا بووم هیچ کەسێکم نەبوو بەڵام تۆ چیت کرد؟ منت به ناوی زپڵە ناو برد
بەڵام ئێستا لەبەر ئەوەی پارەیەکی بێ شومارم هەیە هاتیتەوە لای من؟

بەڵام هەرگیز تۆ وەرناگرمەوە وە ئێستاش بڕۆ دەرەوە زپڵـە ! "بە ڕەقی قسەکانی کرد"

: بەڵام هەموو کەسێک هەڵە دەکات ، من ئەبوایە لە سەرەتاوە ببومایە خۆشەویستی تۆ بەڵام هەڵەم کرد ، ئێستا هەلێکم پێبدە و وەرم بگرەوە و ئەو یاریە بەدکارە کۆتایی پێبهێنە!

ڪووڪ : نەخێر پێویست ناکات بەردەوام بیت لەسەر درۆیەکانت ، ئەزانم بۆئەوەی هاتوویت فریووم بدەیت بڕۆ دەرەوە −ئـەڵـێـڪسـانـدرا ڪریـسـتـیـان− "زەختی کردە سەر ناوەکە"

ئـەڵێڪسا : پێویست ناکات ناوە ئەمریڪیەڪەم بەکاربهێنیت ئێستا لە کۆریا ئەژیم وە ناوی کۆریم هەیە بە (ڪیم سـێـری) بانگم بکە!

ڪووڪ : بۆچی پێویست ناکات ناوە کۆریەکەت بهێنم، لە کاتێکدا هێشتا بە شێوازی ئەمریکی هەڵسوکەوت دەکەیت وەک ئەوان سۆزانیت!"دووبارەوه بە ڕقەوە ووتی"

ئەڵێڪسا : ئاگاداری قسەکانت بە ڪووڪ ، بۆچی ئاوا سوکایەتیم پێدەکەیت ، ئیتر ووتم هەڵەیەک بوو کردم!

ڪووڪ پێکەنینێکی گاڵتەجاری کرد بەناو ئۆفیسەکەی ئەسوڕایەوە.

ئەڵێڪسا : ئەو ڕۆژە زۆر خراپ توڕە بوویت کاتێک لە پشکنینەکان هاتیەوە ماڵەوە ، هـاهــی بۆچی هەموو توڕەیەکەت بە نیڪۆڵـی داماو دەرڪرد؟!"بە گاڵتەوه ووتی بەڵام بۆئەوەی بوو ڪووڪ توڕە بکات"

ڪووڪ : چۆن ناویت زانی؟ یاخود بڵێم چۆن زانیت من پشکنینم کردووە؟"بە کەمێک سەرسوڕمانیەوە ووتی"

ئەڵێڪسا : زۆر زوو باوەڕت کرد ، ئەو خوشکی تۆیە لە خوێنی تۆیە چۆن ئاوا زوو باوەڕت بەو پشکنینانە کرد؟ نەتزانی سیـهـۆن دوژمنی گەورەت بەدوات ئەگەڕێ بۆ هەرشتێک بێت ژیانت بشێوێنێت!

ڪووڪ : بەنەفرەت بیت سیـهـۆنـی خوێڕی!"بە توندی کێشای بە مێزەکە"

ئەڵێڪسا : ئیتر من ئەڕۆم ، زوو زوو ئەگەڕێمەوە سەردانت ئەکەم وە ئەوەش دەزانم هێشتا وەک شێت لە خۆشەویستی من دایت!"زەردەخەنەیەکی کرد و ڕۆیشتە دەرەوە"

ڪووڪ توڕەیەکی زیاتر ئەبوو بەڵام لەبەر ئازاری سەری چیتر ئاگاداری توڕەیەکەی نەما.
دووبارە ئازارەکە هاتەوە توند چاوەکانی داخست دەستی برد بۆ دەرمانەکە چوار دانەی لێخوارد کەمێک باشتر بوو.

جین : تاوەکو کەی بەردەوام ئەبیت لەوەی بە کەلە ڕەقی بژیت؟!"لەناکاو ووتی ڪووڪ کەمێک ڕاچەڵەکی"

ڪووڪ : کەی هاتیە ژوورەوە؟

جین : هەر ئێستا ، کاتێک توند چاوەکانت داخستبوو ، ڪووڪ چەندین جار پێت ئەڵێمەوە ئەو کارە بکە ، خۆم نەشتەرگەریەکە ئەکەم ئەگەر ئاوا بەردەوام بیت ئەوە نەخۆشیەکەت خراپتر ئەبێت.!

ڪووڪ : ئاهـ هیۆنگ تۆش وازناهێنیت ، هەر نەدەبایە تۆم کردبایە دکتۆری خۆم!"بەبێ باکی ووتی و دانیشت لەسەر قەنەفەکە"

جین : ڪووڪ تۆ نەک تەنیا لە ڕووی تەندروستی بەڵکو لە ڕووی دەروونیشەوە ماندووی ، پێویست ناکات کەمێک پشوو بدەیت ئیتر واز لە یاری بەدکار بهێنە کچەکان ئازاد بکە ، وە نەشتەرگەریەکەش بکە!"بە هێمنی قسەکانی ئەکرد بەڵام جوونگکوکی کەلە ڕەق ڕازی نابێت"

ڪووڪ : هیۆنگ نامەوێ بێ ڕێزی بکەم لە بەرامبەرت نامەوێ ئەو نەشتەرگەریە بکەم ئەگەر بمرم با بمرم!"بە جددی قسەکانی کرد ئیتر مانای ئەوەیە کۆتایی قسەکانیتی "

جین : ئیتر ئەوە ئارەزووی خۆتە !

ڪووڪ : ئەمڕۆ مەگەڕێوە هاوسەرەکەت و کوڕەکەشت بابێنە ئێرە ئەمڕۆ ئاهەنگێکی خۆش دەکەین لەگەڵ کوڕەکان!

جین : باشە ئێستا پەیوەندیان پێوە دەکەم!


















ONJO POV :

مێشکم هەزارەها پرسیاری تێدایە ئەسڵەن هیچ لەخۆم تێناگەم
لەلایەک جیمین خیانەتی لێم کرد لەلایەکی تر ئەو مافیایە زیاتر مێشکمی مەشغوڵ کردووە.

نایۆن : بێزاربووم ئیتر ئایا ناتوانین بەو دوو سەد کچە بەسەر ئەوان زڵبین؟!

چایۆنگ : ئەوان چەکیان هەیە ئێمەش هیچمان نییە!"به خەمباری ووتی"

کارینا : کچینە ، من ئەوم دۆزیەوە!

ئون جو : کێت دۆزیەوە؟ نارا ؟

کارینا : نیڪۆڵ'م دۆزیەوه بەڵام ڕووخساریم نەبینی تەنها گوێم لە دەنگی بوو!

نایۆن : ئەو باشبوو؟ ئایا هیچ ئازارێکی هەبوو؟ بۆچی ڕزگارت نەکرد؟"بەخێرایی پرسیارەکانی ئەکرد"

کارینا : لە ژوورێکی کۆشکەکە بەند کرابوو تەنیا لە پشت دەرگاکەوە قسەم لەگەڵی کرد ئەو زۆریش ئەترسا ، تەنیا پێویستە ئەو کلیلەم دەستبکەوێت!

سەری منیان کرد وەک بوونی هیوایەک.

ئون جو : چاوەڕێی هیوامەکەن لەمن ، ئەو خیانەتی لێم کرد چاوەڕێی ئەوەش مەکەن بڕۆم داوای لێبکەم!"بە ئاسایی ووتم"

پێویسته بەبێ هیوایی دانیشین کەس نییە یارمەتیمان بدات،....
من دەمەوێ دووبارە ڕووبەروی ئەو مافیایە ببمەوە ئەو قسەی ئەمڕۆ کردی لە مێشکم دەخولێتەوە.

دەرگای هۆڵە گەورەکە کرایەوە هەموومان هەڵستاینەوە ئەو کەسەی هاتە ژوورەوە ئێمه شۆک بووین لێی.

نـارا بوو لەگەڵ تایهیۆنگ بوو ئێستا نارا ڕۆیشتنی زۆر باشتر بووە ئەو بە زەردەخەنەوە لە ئێمەی ڕووانی بەرەو ئێمە هات.

کەسمان زەردەخەنەمان نەکردە ڕووی.

نارا : کچینە بەڕاستی بیرمدەکردن !"ویستی باوەشمان لێبدات بەڵام هەموومان لێی دوورکەوتینەوە برۆکانی گرژ کرد"

کارینا : چی وایلێکردی ئێمەت بیربکەوێتەوە؟!"بە توانجەوە ووتی"

نارا : ئەوە مانای چییە من هەردەم ئێوەم لەبیربووە تەنها هاتم شتێکی خۆشتان پێ ڕابگەینم!"بە داماوی ووتی"

نایۆن : هەفتەیەک زیاترە له ژیانێکی خۆش ئەژیت ئێمەت بەبێ ڕوونکردنەوە جێهێشت ئەوەندە خەمی تۆمان بوو ئایا نەتدەتوانی بە شتێکی ئاسایی بە ئێمە ڕابگەینی ئەزانی چەند بێ هیوابووین لێت؟
هەرگیز نەمان ئەزانی کوڕێک ئەتوانێت ئێمەت لەبیربخاتەوە!"فرمێسک چاوەکانی جێهێشت"

نارا کەمێک شۆک ببوو بەڵام هیچ قسەیەکی نەدەکرد چونکە هێشتا حەقی ئێمەیە.
تەنیا بە چاوی پڕڕ فرمێسکەوە وەستابوو

چایۆنگ : کاتێک سەرەتا هاتیتە ئەو هەتیووخانەیە زۆر بچووک بوویت ووتم کچێکی زۆر دڵ باشە هەموو کات ئامۆژگاری ئێمەت دەکرد هەردەم لە خەمی ئێمە بوویت بەهەر شێوەیەک،
بەڵام ئەو ڕۆژە کاتێک بە پێش ئێمە چوویتە باوەشی ئەو ڕۆیشتیت بەبێ ئەوەی بڵێیت بۆستە ئەبێت لەگەڵ هاوڕێیەکانم قسەکانم بکەم
هیچ شتێکت نەکرد نارا بەڕاستی بێ هیوابووین!

ئون جو : پێویست ناکات چیتر لەو هۆڵە بمێنیتەوە ئیتر ئەو شوێنە هی تۆ نییە ، بڕۆ دەرەوە وە هیوای ژیانێکی خۆشت بۆ ئەخوازین!"بە ئاسایی پێم ووت ڕووم سوڕاند لێی "

نارا : ببورن کچینە بەڕاستی بەمەبەست ئەو کارەم نەکردووە هەردەم بیرم لای ئێوە-----"هاوارەکەی نایۆن ڕێگەی نەدا قسەکەی تەواو بکات"

نایۆن : بەسیڪە درۆیەکانت بێدەنگمان ناکات ، ئیتر بڕۆ!"به توڕەیی ووتی گریانیش تێکەڵ ببو لەگەڵ گریانەکەی"

نارا : داوای لێبووردن ئەکەم ، تەنیا بۆئەوە هاتبووم ویستم بڵێم من هاوسەرگیری دەکەم ئـەمـشــەو ئاهەنگێکی بچووک دەکەم وە بەڕێز (جوونگکوک) ڕازی بوو تەنیا ئێوە بەژداربن له ئاهەنگەکە!"بە خەمباری قسەکانی کرد و چوویە دەرەوە لەگەڵ تایهیۆنگ"

کارینا : بۆ ئەوە هاتبوو پێمان بڵێت وەرن خزمەتکاری بکەن لە ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەم چونکە من ئەبمە شاژنی کۆشکەکە !"بە دراماتیکی ووتی"

لەناکاو مێشکم بیرۆکەی بۆهات.

ئون جو : پێویستە بچینە ئەو ئاهەنگە ، ئەگەر بە شێوەیی خزمەتکاریش بێت لەوانەیە بتوانین کلیلەکە یاخوود ڕێگای دەرچوونی نیڪۆڵمـان دەستبکەوێ !

نایۆن : بەڵێ ڕاستدەکەیت پێویستە لەو ڕێگەیەوە بڕۆینە دەرەوە!

چایۆنگ : لەو باوەڕەیە نیم نارا وەک خزمەتکار ئێمە بباتە دەرەوە دڵنیابە جلی جوانمان پێ ئەدات!

کارینا : ئەیبینی!"بە توانجەوە ووتی"

END POV.......
























NO ONE POV :

−ڪاتــــی ئـــاهــــەنـــگـــەڪە−

باخچەی کۆشکەکە ڕازێندرابۆوە شێوەیەکی جوانی هەبوو .
لەوانەیە بڵێن چۆن جوونگکوک ئەوەندە زوو ڕازی بوو ، ئەوەش لەبەر ئەوەی تایهیۆنگ داوای زۆری لێکرد ئەویش لەبەر دڵی هاوڕێیەکی ڕازی بوو.

کەسی زۆر ئامادە نەبوو لە ئاهەنگەکە تەنیا کوڕەکان و جین و هاوسەر و کوڕەکەی.

نارا لە ژوورێکی شاهانە ئەیڕازێنەوە وە تایهیۆنگ بەهەمان شێوە لە ژوورێکی تر.
بەڵام ئازارەکە بۆ کچانی هەتیوو بوو.

چایۆنگ : ناتوانم باوەڕ بەئەقڵم بکەم نارا ئێمەی وەک خزمەتکاری ئاهەنگەکەی خۆی بانگێشت کرد؟!"بە خەمباری ووتی"

کارینا : بۆچی چاوەڕێی چیبووی لەو بڕوایە بووی ئەزیی شاهانەت بۆ بهێنن بیکەیتە بەرت ، کچم ئەو دەوڵەمەند بوو چیتر کاری بە ئێمە نەما!"بە ڕقەوە قسەکانی ووت"

نایۆن : با بچین ئەو مێزانە رێکبخەین کەمێکی تر ئاهەنگەکە دەست پێدەکات!"بە ساردی ووتی"

جیمین لەسەر کورسیەک دانیشتبوو زۆر بە قوڵی سەرنجی ئەدایە ئون جو.
بەڵام ئون جو ئێستا تەنیا قسەکەی ڪووڪ'ـی لە مێشکی ئەسوڕێتەوه ئەیەوێت ئێستا بیبینێت پرسیاری لێبکات ئایا هەر بەڕاستی ئـەو ڪووڪیـەڪەی ئـەوە ؟!




موزیک لێدرا هەموویان سەیری سەر فەرشە سورەکەیان کرد نارا زۆر جوان بوو وەک فریشتەیەک کچەکان ئەیانوسیت بە سۆزەوە لێی بڕوانن بەڵام دوای ئەو شتەی نارا کردی پاشگەز بوونەوە

ئەوان چوونە شوێنی مەبەست کوڕە قۆزەکانیشن هاتن جین کوڕە بچووکەکەی لە باوەش بوو لەگەڵ هاوسەرەکەی ئەوانیش ئامادە بوون
تەنیا ڪووڪ ماوە بێت دوای ماوەیەکیش ئەویش دەرکەوت بە زەردەخەنەوە بۆ یەکەمجاربوو زەردەخەنە بکات زەرفێکی بچووکی پێبوو.

ئەویش چوویە شوێنی مەبەست کچەکانیش سەیری خۆیان ئەکرد پێئەکەنین بە شوێنی خۆیان..
شتێکی سەیرە وایە؟

قەشەکە دەستی کرد بە کارەکەی خۆی...

هەر دوای ماوەیەک کە ئەوان بە فەرمی بوونە هاوسەری یەکتر هەموویان چەپڵەیان لێدا تایهیۆنگ بەخۆشەویستی لێوەکانی خستە سەر لێوەکانی نارا

کارینا : ئەویش دوو ڕۆژی تر خیانەتی لێ ئەکرێت و ئەگەڕێتەوە لای ئێمە!"بە ئاسایی ووتی"

ئون جو : هیوادارم ئەوەی من بەسەرم هات ئەو بەسەری نەیەت!

نایۆن هەستی بە شتێک کرد کاتێک سەری جەستەی ئون جو'ی کرد بەڵام زوو چاوەکانی لەسەری لابرد بە شتێکی گرینگی وەرنەگرت.







....

دوای سەما و خۆشی و کحول خواردنەوە ڪووڪ مایکەکەی گرتە دەستی هەموویان ڕوویان کردە ئەو.

ڪووڪ : ئەمشەو شتێک ئاشکرا دەکەم!"بە دڵخۆشیەوە ووتی هەموویان بە ووردی گوێیان بۆ گرتبوو"

ڪووڪ : هەمووتان ئەزانن ماوەیەکی زۆرە من بەدوای خوشکە وون بووەکەم ئەگەڕێم چەندین ساڵ لێی دووربووم بەڵام ئێستا بەتەواوەتی دۆزیمەوە !"بە زەردەخەنە جوانەکەی ووتی"

هۆسۆک : بەڕاستی ؟ کوا لەکوێیە؟!"بە پەرۆشەوه ووتی"

ڪووڪ : (جــیــۆن ئــون جــو) ئەو کچەی لە یاریەکەم بەشداری کرد توانیم کەمێک لە قژەکانی بە دەست بهێنم دوای پشکنینی DNA بە تەواوەتی دڵینابوومەوە ئەو ئون جو'ە بچووکەکەی منە
ببینە ئون جو'یااا ئەوەتا ڪووڪیـەڪەت لـێـرەیــە!"لەگەڵ ووتنی قسەکەی ڕسمی منداڵی خۆی و ئون جوی بەرزکردەوە کە بەیەکەوە گرتبوویان"

ئون جو چاوەکانی فراوان بوون لە شۆکا فرمێسک قەتیسبوو لە چاوەکانی.

کارینا : کچێ!!!! باوەڕ ناکەم لە کۆتایییی!!!!"پڕڕ بەدەنگی هاواری دڵخۆشی کرد"

یوونگی : ئای خوایە زۆر بە ئاسانی دۆزیتەوە!"بە پێکەنینێکی کەم ووتی"

ئون جو تاوەکو هێزی هەبوو ڕایکرد بەرەو براکەی
خۆی هەڵدایە باوەشی ئەوەندە بە توندی باوەشی لێدابوو وەک ئەوە کەسێک لێی دەسەنێتەوە.

دەنگی گریانی ئون جو باخچەکەی پڕکردبوو ڪووڪ پێکەنی زیاتر ئون جو'ی توند کرد لە باوەشەکەی بۆنی قژی ئەکرد.

تایهیۆنگ : ئاهەنگەکەمان بوویە دوو ئاهەنگ!

هەموویان دڵخۆش بوون بە شادبوونەوەی ئەو خوشک و برایە بڕواناکەن دڵی ئون جو چەند خۆش بوو کاتێک لە باوەشی براکەی بوو دوای یانزە ساڵ.

بەڵام بۆچی هەموو کاتێک دەبێت شتێک بێت ئەو خۆشیانە تێکبدات؟

دەنگی تەقەکە هەموویانی ڕاچەڵەکاند .
کەسیان نەیانزانی ئەو تەقەیە لەکوێ هات بەرکوێ کەوت هەموویان ڕەق وەستاون بۆئەوەی بزانن بەر کوێ کەوتووە.

تاوەکو ئون جو لە باوەشی براکەی کەوتە سەر ئەرزەکە.

ڪووڪ : ئون جو!!!!"هاواری هەمووی جیهانی دەنگ دایەوه"

هەموویان بەرەو ئەوان ڕایانکرد.

ئون جو : خـ--ۆشـمدەوێـی ڪووڪ--یـە--ڪەم!"بە بچڕەوە ووتی بۆکۆتا جار چاوەکانی داخست"

ڪووڪ : نـــەخــــێـــــر نــــامـــریـــت ❕

نەک تەنها یەک دانە گولە بەڵکو چوار گوله بەیەکەوە تەقابوون هەر چواریان بە دەمارە پەتڪی ئون جو کەوتبوون.

ئەو دوای یانزە ساڵ بە براکەی شادبۆوە کەچی هەر زوو لێک دوورکەوتنەوە.
بە دڵخۆشی ڕۆیشت چونکە براکەی ڕزگاکرد !

_
_
_
_
_
_
_
_
_
بـــــەردەوامـــــە.....*

دڵگران مەبن بە هەڵەی ڕێنووسی شتی ئاوا هەر دەبێت🖤🍀.

Okumaya devam et

Bunları da Beğeneceksin

499K 27.5K 47
𝐁𝐨𝐨𝐤 𝐎𝐧𝐞 𝐨𝐟 𝐈𝐬𝐡𝐪 𝐤𝐢 𝐝𝐚𝐬𝐭𝐚𝐧 advika: "uski nafrat mere pyaar se jeet gayi bhai meri mohabbat uski nafrat ke samne kamzor padh gay...
878K 47.7K 58
𝐒𝐜𝐞𝐧𝐭 𝐨𝐟 𝐋𝐨𝐯𝐞〢𝐁𝐲 𝐥𝐨𝐯𝐞 𝐭𝐡𝐞 𝐬𝐞𝐫𝐢𝐞𝐬 〈𝐛𝐨𝐨𝐤 1〉 𝑶𝒑𝒑𝒐𝒔𝒊𝒕𝒆𝒔 𝒂𝒓𝒆 𝒇𝒂𝒕𝒆𝒅 𝒕𝒐 𝒂𝒕𝒕𝒓𝒂𝒄𝒕 ✰|| 𝑺𝒕𝒆𝒍𝒍𝒂 𝑴�...
120K 3.6K 39
When Diya was forced into the marriage,she knew she had stepped into the lion's den. ~A 27 year old teacher ,content with anything she gets in life ~...
1M 45.8K 27
1950s. ***Story contains mature scenes and Hindi phrases which are not translated in english*** Abhigyan Singh, a Sarpanch of the village named 'Tara...