•𝑾𝑰𝑪𝑲𝑬𝑫 𝑮𝑨𝑴𝑬• || 𝖩...

By magical_nini

55.6K 7.5K 3.5K

چەند کچێکی هەتیوو کە بەهۆی نەبوونی پارە و شوێنی مانەوە دەناڵێنـن,بانگێشتنامەیەک لەلایەن مافیایەکی دڕندەوە قبو... More

|EPISODE*01|
|EPISODE*02|
|EPISODE*03|
|EPISODE*04|
|EPISODE*05|
|EPISODE*06|
|EPISODE*07|
|EPISODE*08|
|EPISODE*09|
|EPISODE*10|
|EPISODE*11|
|EPISODE*12|
|EPISODE*13|
|EPISODE*15|
|EPISODE*16|
|EPISODE*17|
|EPISODE*18|
|EPISODE*19|
|EPISODE*20|
|EPISODE*21|
|EPISODE*22|
|EPISODE*23|
|EPISODE*24|
|EPISODE*25|
|EPISODE*26|
|EPISODE*27|
|EPISODE*28|
|EPISODE*29|
|EPISODE*30|
|EPISODE*31|

|EPISODE*14|

1.5K 234 119
By magical_nini

NO ONE POV :

نیڪۆڵ بەبێزاری لە ژوورەکە دانیشتبوو لە ئێستادا هیچی لەدەست نایەت.
لەناکاو هەستی کرد دەسکی دەرگاکە ئەجوڵێت بەخێرایی هەڵستایەوە نزیک بۆوە لە دەرگاکە

کەمێک ترسا نەوەک دووبارە ڪووڪ بێت توڕەیی خۆی پێی دەربکات.
دوای ماوەیەک دەنگەکە نەهات.

نیڪۆڵ : کێ لەوێیە؟!"بە نزمی ووتی"

ئەوەی پشت دەرگاکە ڕەق وەستا دواتر بەخێرایی نزیک بۆوە لە دەرگاکە دووبارە.

کارینا : نیڪۆڵ ؟!"بە نزمی ووتی"

نیڪۆڵ چاوەکانی فراوان بوون لە شۆکا وە فرمێسک هاتە خوارەوە کاتێک زانی هاوڕێکەی هاتۆتە لای بۆ ئەوەی ڕزگاری بکات.

نیڪۆڵ : کارینا گوێت لێمە؟ تکایە کارینا ڕزگارم بکە ئێرە زۆر ناخۆشە!"بە تکاوە ووتی خۆی بە دەرگاکە پەستێوابوو"

کارینا : دڵنیابە ڕزگارت دەکەم بەهەر شێوەیەک بێت تەنیا کەمێک بەرگە بگره ، تۆ باشیت هیچ شوێنێکت ئازاری نییه بریندار نەبوویت؟"بەخێرایی پرسیارەکانی ئەکرد"

نیڪۆڵ : بەڵێ من باشم هیچ ئازارم نییە!"بە درۆ ووتی کارینا دڵخۆش بوو بێ ئاگابوو لەوەی هاوڕێیەکەی سەری پێچراوەتەوە"

کارینا : ئێستا ئێویستە بڕۆمەوە هۆڵەکە نەوەک بمگرن ، لە ماوەیەکی کەم ڕزگارت دەکەم وە ئەوەش بزانە ئێمە زۆر تۆمان خۆشدەوێت!"قسەکانی کرد و بەخێرایی ئەوێی جێهێشت"

نیڪۆڵ فرمێسک هاتە خوارەوە لە چاوەکانی پشتی بە دەرگاکە پەستێوا و دانیشت.
ئەو بەڕاستی بێهوابووە هەوڵی ڕاکردنی دا نەیتوانی ئازاد بێت ، ئێستا ئەگەر دووبارە ڕابکاتەوە ئەمجارە جوونگکوک ئەیکوژێت.

JUNGKOOK POV :

لە ئۆفیسەکەی خۆم دانیشتبووم خەیاڵم زۆر بە خراپی ڕۆیشتبوو .
هێشتا تێناگەم نەفرەت بێت لەمن ، مافیایەکی ئەوەنده گەورە گیری خواردووە لەنێوان چەندین هەڵبژاردن.

بەخێرای هەڵستامەوە ڕۆیشتمە دەرەوە لە ئۆفیسەکەم بینیم ئەو کچە ئون جو ئەیویست بڕواتەوە هۆڵەکە بەخێرایی قۆڵیم گرت.

ئون جو : چی!"بە ترسەوە ووتی"

بەقوڵی سەیری چاوەکانیم ئەکرد ، هەست بەشتێک ئەکەم هەست دەکەم ئەو چاوانەم لە شوێنێکی تر بینیوە ئەوە هەستی (Deja vu)م پێدەدات.

(Deja vu) هەستێکە کە شتێک بۆیەکەمجار دەیبینی واهەستدەکەیت کە پێشتر بینیویتە دووبارەیە لەلات"

ڪووڪ : پێویستە گفتوگۆیەک بکەین بەیەکەوە!"بە ساردی ووتم ئەوم ڕاکێشا بەدوای خۆم"

بردمە ئۆفیسەکە دەرگاکەم داخست و قوفلم دا بە چاوەکانم ئاماژەم پێی دا بڕوات لەسەر قەنەفەکە دابنیشێت ئەویش هەمان شتی کرد
منیش ڕۆیشتمە سەر کورسیە جوڵاوەکەم.

ڪووڪ : پێویستە کەمێک قسەت لەگەڵ بکەم ، بەڵام بەهەڵە وەریمەگرە چونکە هەر کچێک دێت بۆناو یاریەکەم ئەوکات گفتوگۆی لەگەڵ دەکەم!"بە ووردی قسەکانم کرد نەمویست بە هەڵە تێبگات"

ڪووڪ : من ئاوام زانیووە ئێوە هەمووتان هەتیوون ، ئایا ئەتوانم بزانم چیرۆکی پشت ئەو هەتیویە چییە؟!"بە کەمێک دوو دڵیەوە ووتم لەو باوەڕەدا نەبووم باسی بکات"

ئون جو : من کاتێک منداڵبووم ژیانێکی زۆر خۆشم هەبوو لەگەڵ برایەکەم و دایک و باوکم ، لە کۆشکێکی زۆر گەورە ئەژیان زۆر هۆگری برایەکەم بووم ئەوم زۆر خۆشدەویست ئەویش بەهەمان شێوە..."کەمێک سەرمسوڕما کاتێک دەستی کرد بە باسکردنی ڕابردووی ، بەڵام هەر گوێم گرتبوو"

ئون جو : تاوەکو ڕۆژێک لەگەڵ براکەم لە باخچەی کۆشکەکەمان یاریم ئەکرد هەستمان کرد دەنگی تەقە هات بەخێرایی لەگەڵ براکەم ڕۆیشتن بۆ ژوورەوە کاتێک ئەو دیمەنەم بینی ڕەق بووم لە شوێنی خۆم چونکە من تەنها حەوت ساڵانێک بووم ، دایک و باوکمم بینی لەسەر ئەرزەکەن خوێن لە سەریان دێتە خوارەوە ، براکەم زۆر توڕە بوو لە دوژمنەکانمان بۆیە بەمنی ووت کەوا ڕابکەم منیش بەبێ بیرکردنەوە چوومە دەرەوەی کۆشکەکە تاوەکو دواتر گوێم لە تەقەیەکی تر بوو ئەوکات هەستم کرد هەموو جیهان بەسەرم ڕووخاوە ، زیاتر ڕامکرد تاوەکو دارستانێکی چڕڕ ئەو کاتیش نەمزانی سامانی باوکم چیلێهات.....
ئەوەندە خراپ ڕوخام بە مردنی ڪووڪیـەڪەم چونکە زۆر هۆگری براکەم بووم !"لە کۆتایی قسەکانی فرمێسک هاتە خوارەوە"

مێشکم وەستا
دڵم وەستا ، چاوەکانم فرمێسکیان باراند
ئێستا ئەو بەڕاستی لە بەرامبەرمە بۆماوەیی یانزە ساڵ بەدوای گەڕام
تووشی چەندین ناخۆشی بوومەوە لەدوای ئەو ئێستا بەتەواوی لەبەرامبەرمە.

ئون جو : بەڕێزم تۆ باشیت؟!

بەخێرای هەڵستامەوە نزیک بوومەوە لێی ویستم توند باوەشی لێبدەم بەڵام ئەو کەمێک ترسا خۆی لێ دوورخستمەوە .

ڪووڪ : ئون جـو'یاا ئایا ناتوانیت من بناسیتەوە؟ منم (ڪووڪیـەڪەت) !"بە دەنگێکی لەرزیوو ووتم یەکەمجارە لەبەرامبەر کەسێک بگریم"

ئون جو : چـ--یـی؟ تێناگەم لێت!"بە کەمێک شۆکەوە ووتی"

ئێستا ئەوە شتێکی لەناکاوە بۆ ئەو لەو باوەڕەدا نیم ئەوەنده زوو بڕوا بهێنێت.

ڪووڪ : ئەتوانیت ئێستا بڕۆیتەوە هۆڵەکە ، بەڵام دڵنیابمەوە لەوەی چوویتەوە هۆڵەکە!"بە ساردی ووتم و ڕووم کردە پەنجەرە گەورەکە"

ئون جو : چۆن ئاوا بڕۆم ، تێناگەم لێت تۆ جارێک ئەڵێیت بڕۆ جارێکی-----"نەمهێشت قسەکەی تەواو بکات "

ڪووڪ : بڕۆ دەرەوە ❕"بە هاوارێکی زۆرەوە ووتم ئەو ڕاچەڵەکی بە ترسەوە چوویە دەرەوە"

ئەژنۆکانم چیتر بەرگەی وەستانیان نەبوو کەوتنە سەر ئەرزەکە فرمێسکەکانم بەشێوەی باران ئەهاتنە خوارەوە
بەبێ بیرکردنەوە ڕامکرد چوومە دەرەوە لە ئۆفیسەکەم بەرەو سەرەوە چووم بەخێرایی قوفلەکەم کردەوە ئەو ترسا لێم دەرگاکەم داخستەوە قوفلم کردەوە.

نیڪۆڵ : نەفرەت دووبارە توڕەیە!"بە نزمی لەگەڵ خۆی ووتی"

بەبێ ئەوەی هیچ خانەیەکی مێشکم فەرمانم پێبکەن ڕامکردە باوەشی زۆر بەتوندی باوەشم لێیدا
گریانەکەم زۆرتر بوو تاوەکو دەنگی هەنسکەکانم ژوورەکەی پڕڕ کردبوو
لەگەڵ هەر دڵۆپە فرمێسکێک زیاتر خۆم نقومی باوەشەکەی ئەکرد .

هەستێکی سەیر ڕوودەدات لەمن هەرکاتێک ئەگریم باوەشی ئەو تاکە شتە ئارامم ئەکاتەوە سەرەڕای ئەوەی ئازاریشی ئەدەم بەڵام ئەو کاتێک ئاوا بە خووڕی ئەگریم باوەشم لێدەداتەوە بەبێ پرسین
وەڪ ئەوەی لە ڪاتـی مـنداڵـی هەمان شتی لەگەڵم ئەکرد!

بەبڕوای من باوەشی ئەو باشترین شتە دوای باوەشی دایکم  !

نیڪۆڵ : پێویست ناکات زۆر شتەکان لەسەر خۆت کۆبکەیتەوە ئەگەر ئەزانیت توانای هەڵگرتنی ئەو هەمووە شتەت نییە ئەوە مەیکە دەروونت ئازار مەدە!"وەک دڵنەوایەک ووتی "

زەردەخەنەیەکی گەورە لێوەکانمی گرتەوە
بەڵێ ئێستا سەدا سەد دڵنیابوومەوە ئەو هەمان ئەو کەسەیە کاتێک لە ڕابردوو دڵنەوایی ئەکردم بەبێ ئەوەی ناو و ناونیشانم بزانێت !

دوورکەوتمەوە لێی فرمێسکەکانم سڕی سەیریم کرد برۆکانم گرژ کرد کاتێک بینیم لەفافەکەی پیس ببوو.
بۆچی هێشتا بۆیان خاوێن نەکردۆتەوە؟

ڪووڪ : تاوەکو ئێستا خواردنت نەخواردووە؟

نیڪۆڵ : بەڵێ خواردم ، وە ئەگەر مەبەستت ئەوەیە ئەوە خۆم ئاوام لێکردووە قەلەمێک هەبوو بۆ جوانی نوسیم!"بە ئاسایی ووتی"

منیش سەرم بەبەڵێ جوڵاند و ڕۆیشتمە دەرەوە دەرگاکەم داخستەوە لەدوای خۆم زەردەخەنە لێوەکانمی جێنەدەهێشت نازانم هۆی چییە
لەوانەیە لەبەر ئەوە بێت خوشکەکەم دۆزیوەتەوە.

دەرگای ئۆفیسەکەم کردەوە ڕاستەوخۆ زەردەخەنە نەما لەسەر لێوەکانم ..

: ئۆهـ ڪووڪیـەڪەم چـۆنـیـت؟!"بە زەردەخەنەوە ووتی"

بە ڕقەوە لێم ڕووانی.

ڪووڪ : چی دەکەیت لێرە؟!"بە ساردی ووتم"

_
_
_
_
_
_
_
بـــــەردەوامـــــە....*


Continue Reading

You'll Also Like

806K 23.9K 64
"Real lifeမှာ စကေးကြမ်းလွန်းတဲ့ စနိုက်ကြော်ဆိုတာမရှိဘူး ပျော်ဝင်သွားတဲ့ယောကျာ်းဆိုတာပဲရှိတယ်" "ခေါင်းလေးပဲညိတ်ပေး Bae မင်းငြီးငွေ့ရလောက်အောင်အထိ ငါချ...
2.9M 54.7K 17
"Stop trying to act like my fiancée because I don't give a damn about you!" His words echoed through the room breaking my remaining hopes - Alizeh (...
1.2M 94.4K 40
"Why the fuck you let him touch you!!!"he growled while punching the wall behind me 'I am so scared right now what if he hit me like my father did to...
367K 11.5K 35
The Sokolov brothers are everything most girls want. Intimidating, tall, broody, they are everything to lust after. Not that they... particularly car...