•𝑾𝑰𝑪𝑲𝑬𝑫 𝑮𝑨𝑴𝑬• || 𝖩...

By magical_nini

58.5K 7.7K 3.5K

چەند کچێکی هەتیوو کە بەهۆی نەبوونی پارە و شوێنی مانەوە دەناڵێنـن,بانگێشتنامەیەک لەلایەن مافیایەکی دڕندەوە قبو... More

|EPISODE*01|
|EPISODE*02|
|EPISODE*03|
|EPISODE*04|
|EPISODE*05|
|EPISODE*06|
|EPISODE*08|
|EPISODE*09|
|EPISODE*10|
|EPISODE*11|
|EPISODE*12|
|EPISODE*13|
|EPISODE*14|
|EPISODE*15|
|EPISODE*16|
|EPISODE*17|
|EPISODE*18|
|EPISODE*19|
|EPISODE*20|
|EPISODE*21|
|EPISODE*22|
|EPISODE*23|
|EPISODE*24|
|EPISODE*25|
|EPISODE*26|
|EPISODE*27|
|EPISODE*28|
|EPISODE*29|
|EPISODE*30|
|EPISODE*31|

|EPISODE*07|

1.6K 250 53
By magical_nini

ONJO POV :

بەبێ ئاگایی ڕامدەکرد بەناو باخچەکە خانوویەکی بچووک هەبوو لەوێ.
واتا بچووک نەبوو تەنها بە بەراورد بە کۆشکەکە بچووک بوو .
بەبێ بیرکردنەوە دەرگاکەم کردەوە چوومە ژوورەوە

باشە ئەوە ماڵێکە ، ماڵێکە بەڵام هیچ دەنگێک نایەت تێناگەم لێرە ، دەرگاکەم لەدوای خۆم داخست چوومە ژوورەوه ئەویش وەک کۆشکەکە کەمێک جەنجاڵی تێدایە.
دەنگێک هات لە هۆڵی خانووەکە منیش بەهێمنی هەنگاوم ئەنا تاوەکو بینیم کوڕێک دانیشتووه سەیری تیڤی ئەکات ئەو پشتی لێم بوو بەتەواوەتی ڕووخساریم نەبینی
بەڵام لە تەنیشتەوە سەیرم کرد ئەو هەمان ئەو کوڕەیە کە ئەو ڕۆژە لە هوتێلەکە کاتێک ئەو مافیایە شەڕی لەگەڵ نیڪۆڵ دەکرد ئەو هێمنی کردەوە

نازانم ناوی چییە ئەگەر هەڵەنەبم (جیـمـیـن) بوو
ئەو هەستی کرد یەکێک لە ژوورەوەیە بۆیە ڕووی سوڕاند.
کاتێک منی بینی زەردەخەنەی کرد ، نەفرەت زەردەخەنەکەی زۆر دڵڕفێنە!

جیمین : تۆ ، ئون جو بوویت وایە؟"بە زەردەخەنە دڵڕفێنەکەی ووتی"

ئون جو : ئهم!

جیمین : چیدەکەیت لێرە؟ بۆچی هاتوویت بۆ ماڵی من!"دووبارە بە زەردەخەنەکەی ووتی"

ئون جو : تەنها....ویستم لەو یاریە نەفرەتیە ڕابکەم!"ئێستا بۆچی ڕوونکردنەوەی بۆئەدەم؟"

جیمین : هێشتا 30 خولەک ماوە یاریەکە کۆتایی نەهاتووە ، بەڵام ئەوە دەزانیت هاتنە دەرەوە لە کۆشکەکە ئەوە قەدەخەیە؟!

ئون جو : نەفرەت ئەزانم ، بەڵام هیچ شوێنێکی باشم نەدۆزیەوه!"بە کەمێک ناڵاندەوە ووتم"

تکایە با ئەو خووەم نەیتە دەرەوە لەلەشم ، تکایە!!

جیمین : ئاهـا زۆر باشە پێویست ناکات توڕە بیت!"دووبارە بە زەردەخەنەوە ووتی"

قومێک لەو شیرەی پێشی خواردەوە وە لێوی کەمێک شیری لەسەر بەجێما
دەستەکانی بڵند کرد بۆلای لێوەکانی بۆ ئەوەی شیرەکە بسڕێت ..
لێوەکانی زۆر .... زۆر نەرم دیارن وە لێوەیەکی زۆر پڕه
وەک گێڵاسی پەمەیی شیرین وایە !.
نەخێر ئون جو نەکەیت ئەو کاره بکەیت ، نەخێر تکایە با ئێستا ئەو شتە ڕوونەدات ، لێوم گەست بۆئەوەی دووبارە ئەو خووە نەفرەتیە دەرنەچێتەوە لەلەشم.
بەڵام پێویستە ڕادەستی لەشم ببم!
نەفرەت !

بەخێرای ڕامکردە نزیک ئەو بەبێ بیرکردنەوە لێوم خستە سەر لێوەکانی ئەو سەریسوڕمابوو .
بەردەوام بووم لە ڕاکێشانی لێوەکانی ئەو بۆ ناو دەمم وەک پێشبینم کردبوو لێوەکانی وەک گێڵاسێکی شیرین وایە!

کارێکی هەڵەیە نەفرەت چیبکەم !
پێویستە دووربکەومەوە ئەی ئەگەر ئەو هاوسەری هەبێت؟ یان خۆشەویست؟.
دووربکەوە ئون جو .
ویستم لێوەکانم جیابکەمەوە لە ئەو بەڵام لەناکاو دەستەکانی خستە پشتی ملم دووبارە لێوە شیرینەکانی خستەوە سەر لێوم ئەمجارە ئەو ماچی کردمەوە.
منیش نەمتوانی خۆم بگرم ماچیم کردەوە ئەو بەدەستەکانی منی ڕاکێشایە سەر ڕانەکانی دەستم لە ملی ئاڵاند ئەویش کەمەرمی ئەکوشی!

END POV.....


NO ONE POV :

لە بێبەختی نایۆن کچێک وەک ئەو چوویە ژووری جل شۆرەکان وە کاتێک ئەو کچە لە هەوڵی ئەوەدا بووە خۆی بشارێتەوە دەنگێکی لێ دەرچووە پاسەوانێک بەخێرایی ڕۆیشتۆتە ژووری جل شۆرەکە
کاتێک ئەو کچەی بینیوە بەبێ هیچ شتێک تەقەی لێکرد.

نایۆن توند دەمی خۆی گرت بۆ ئەوەی هیچ دەنگێکی لێوە دەرنەچێت.
پاسەوانەکە شوێنەکەی ئەگەڕا نایۆن زۆر خراپ هەناسەی گرتبوو نەیدەویست دەنگی هیچ شتێکی بێت.

وە فرمێسک ئەهاتە خوارەوە لە چاوەکانی زۆر ئەترسا ، بەڵام خۆشبەختانە پاسەوانەکە هیچی نەدۆزیەوە وە لاشەی ئەو کچەی هەڵگرت و ڕۆیشت.

نایۆن نازانێت دڵخۆش بێت بۆئەوەی کە ڕزگاری بووە یان دڵتەنگ بۆ ئەو کچە!

کاتی یاریەکە تەنها دە خولەک ماوە ئەگەر ئەوانەی لەو ماوەیە نەدۆزرانەوه ئەوە ئەبنە براوە.
وە ئەوانی تریش بە پێچەوانەوە،

...

زەنگە گەورەکە لێدرا یاریەکەش کۆتایی هات ، ئێستا بە نزیکی کاتژمێر 2:40 شەوە.
وە هەموو ئەو کچانەی خۆیان شاردۆتەوە ئەبێت بێنە هۆڵەکە بە ڕیز بوەستن چونکە یاریی کۆتایی هات.
ئێستا لەو 400 کچە تەنها 300 کچ ماون.
نایۆن و چایۆنگ و نیڪۆڵ و کارینا کاتێک هاتنە هۆڵەکە یەکتریان بینی باوەشیان لێکدا سوپاسگوزارن کە هیچیان لێنەهاتووە.

تەنها نارا نەبێت کە هیچ کەسێک نازانێت چی لێ بەسەر هاتووە.
هەموو کچەکان بە ڕیز وەستاون مافیا قۆزەکە هاتە بەرامبەریان.

جوونگکوک : ئافەرین کارێکی زۆر باشتان کرد ، ئەمجارە زۆر کەس نەمردن ، بەڕاستی ئێوە کچی زۆر زیرەکن!"بە زەردەخەنەوە ووتی دووبارە دڵی ئەو کچەی بەرامبەری تواندەوە"

چایۆنگ : بۆستن ، کچینە کوا ئون جو و نارا؟"بە نزمی لە کچەکانی پرسی"

کارینا : من نازانم ئەوانم لە هیچ شوێنێک نەبینیوه!

نایۆن : منیش هەروا!

نیڪۆڵ بەبێ بیرکردنەوە ڕۆیشتە دەرەوە لە ڕیزەکە چووە بەرامبەر جوونگکوک .

نیڪۆڵ : بۆچی هاوڕێیەکانم دیارنین؟!"بە دەنگێک ووتی کەمێک نزیک گریان"

جوونگکوک : بۆچی ئاوا خەمباریت؟ ئایا هاوڕێیەکانت زۆر خۆشدەوێت؟!"بە زەردەخەنەیەکی  فریوودەر ووتی"

نیڪۆڵ : پێم ووتیت لەکوێن؟!"بە دەنگێک نزیک هاوار ووتی"

لەگەڵ قسەی نیڪۆڵ نارا دەرچوو لەلایەک کە دوو پاسەوان قۆڵیان گرتبوو چونکە بە جوانی نەدەڕۆیشت
بەڵێ تەقە لە ڕانی کرابوو ، وە تایهیۆنگیش لە پێشیان ئەڕۆیشت.

نیڪۆڵ : نارا !!"بە دەنگی بەرز ووتی ڕایکردە لای کچەکانی تریش "

هەموویان باوەشیان لە نارا دا ، زۆر بەتوندی وەک ئەوەی چەندین ماوەیە بێت باوەشیان لێکنەدابێت.

چایۆنگ : چیت بەسەر هاتووە؟ بۆچی تەقەت لێکراوە!"بە خەمباری پرسی"

تایهیۆنگ : وازی لێبنن حاڵی زۆر باش نییە پێویستە ئێستا نەشتەرگەری بۆ بکرێت!"بە ئاسایی ووتی نارای خستە باوەشیەوە بەبێ گرینگی پێدانە کچەکان ئەوی برد"

نایۆن : یەک چرکە ، من تێکچوومە یان خۆی شتەکە ڕاستیە؟"بە سەرسوڕمانیەوە پرسی"

کارینا : دە تۆش دووبارە خۆت گێل مەکەوە!"بە بێزاری ووتی"

نیڪۆڵ بەخێرای هەنگاوی نا ویستی بەدوای ئەوان بکەوێت بڕوات بۆلای بەڵام جوونگکوک قۆڵی گرت.

جوونگکوک : خەمی ئەووت نەبێت ئەو باشدەبێت ، ئێستا کاتی خەوە جوانکیلە گەمژەکە!"بە ئاسایی ووتی"

نیڪۆڵ : نەخێر پێویستە من ئەو ببینم!!"بە کەمێک توڕەیی ووتی بەڵام جوونگکوک بەبێ ئەوەی گرینگی پێبدات ڕایکێشا بەدوای خۆی "

نیڪۆڵ : هێی تۆ گەمژە وازم لێبێنە!"بە توڕەیی ووتی بەڵام جوونگکوک بەبێ گوێدانە ئەوی بردە ژوورێک"

جوونگکوک : زانیاری تەواوم لەسەر ئەو هاوڕێیەت پێبڵێ ، ئون جو ئەڵێم!"بە جددی پرسی"

نیڪۆڵ : بۆچی پێویست دەکات ئەو شتە بکەم؟"بە بوێرانە وەڵامی داوە"

جوونگکوک : ئارامیم تاقی مەکەوە خێرا پێم بڵێ!"ئەمجارە بە دەنگێک نزیک توڕە بوون ووتی"

نیڪۆڵ : نەخێر نایڵێم ، بۆچی ئەترسیت ئەو خـوشـڪت دەربچێت!"بە توڕەیی ووتی بەبێ ئاگایی لەوەی چیووت "

جوونگکوک وەستا بە سەرسوڕمانەوە سەیری نیڪۆڵی ئەکرد سەرەڕای ئەوەی نیڪۆڵ چەند نەفرەتەکی لەخۆی ئەکرد لەژێر لێوی لەبەر ئەو قسەیی کە کردی.

جوونگکوک : ئەگەر زانیاریم لەسەر ئەو پێنەڵێیت ئەوە لێرە ئەتکوژم!

نیڪۆڵ : باشە بمکوژە کێ ڕێگری لێکردووی؟!

جوونگکوک : کچێ تۆ!!!"بە توڕەیی ووتی"

نیڪۆڵ تەنها ڕەق وەستابوو بەردەوام بوو لە شەڕکردن لەگەڵی ، تاوەکو لەناکاو دووبارە ئازارە لەناکاوەکەی جوونگکوک دەستی پێکرد.

جوونگکوک : ئاهـ نەفرەت!"بە ناڵاندەوە ووتی دەستی لەسەر سینگی جێگیرکرد نیڪۆڵ شڵەژاو بوو"

نیڪۆڵ : هێی چیبوو؟ ئایا باشیت؟!"بە خەمەوە پرسی"

جوونگکوک : خێرا ئەو دەرمانەم بۆ بێنە!"بە ئازارەوە ئاماژەی بەسەر مێزەکە کرد کە دەرمانێکی لێبوو"

نیڪۆڵ بەخێرایی ڕایکرد بەرەو دەرمانەکە بۆی هێنا بەڵام ئێستا کێشەی ئەوەی هەیە ئاو لەکوێ پەیدابکات.

بە شڵەژاوی بە ژوورەکە ئەسوڕایەوە تاوەکو قسەی جوونگکوک ئەوی وەستاند

جوونگکوک : ئێستا چیدەکەیت؟"پرسی کاتێک لەسەر قەنەفەی ژوورەکە دانیشت"

نیڪۆڵ ڕووی سوڕاند سەریسوڕما چۆن ئازارەکەی نەما؟
نزیک بۆوە لە جوونگکوک بەڕادەیەک ئەگەر کەمێکی تر نزیک بێتەوە بەتەواوەتی لێوی دەچەسپێت بە لێوی جوونگکوک .

نیڪۆڵ : ئێستا باشتریت؟ ئایا دەرمانەکەت خوارد ؟ ئازارەکەت کەم بۆوە؟!"بەخێرای پرسیارەکانی ئەکرد کاتێک دەستی ئەدایە ڕووخساری جوونگکوک بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی پلەی گەرمی چەندە"

جوونگکوک : ئێستا من باشم پێویست ناکات لەناکاو وەک دایکێک مامەڵە بکەیت!"بە ئاسایی ووتی دەستی نیڪۆڵی دەرخستەوە"

نیڪۆڵ : ئون جو چی لێهات؟!"بە خەمباری پرسی"

جوونگکوک : بێ خەمبە ئەو لای جیمینە!"بە ئاسایی ووتی"

نیڪۆڵ : چی؟ بۆچی؟ نەخێر ، ئێستا ئەو کۆنتڕۆڵی لەدەست دەدات دڵنیام شتێک ڕوویداوە!"بە نزمی ووتی"

جوونگکوک : تۆ گەمژەیت؟ پێم نەوتیت زانیاری تەواوی ئون جو'م پێبدە خێرا!!"بە هاوارەوە ووتی نیڪۆڵ ڕاچەڵەکی"

نیڪۆڵ هیچی لەدەست نەمایەوە بۆیە خێرا ڕایکردە دەرەوە بەرەو ژێرزەمینەکە ڕۆیشت مەبەستم هۆڵە گەورەکەی خۆیان.











−ڕۆژێــڪی نــــوێ−

NARA POV :

تیشکی خۆر لە چاوەکانمی ئەدا و بێزاری ئەکرد منیش بەهێواشی چاوەکانم کردەوە
تەنها سەقفێکی سپیم بینی سەیری خۆم کرد لەسەر جێگایەکی گەورە بووم وە سەیری دەستم کرد ئەو شتەی(کانوولە) پێوە چەسپابوو کە خوێنی بۆ من ئەگواستەوە.

وە برینەکەم پێچراوەتەوە ، تێناگەم چیم لێهات دوێنی شەو؟
تەنها ئەوەندەم بیرە کاتێک تایهیۆنگ منی هەڵگرت و دواتر لەهۆش خۆم چووم.

دەرگاکە کرایەوە سەرم بەرز کردەوە تایهیۆنگ بوو.
بە زەردەخەنەوە هاتە ژوورەوە .

تایهیۆنگ : بەیانی باش خاتوونی پەنیر!

_
_
_
_
_
_
_
_
_

بـــەردەوامــــە....*

خەجاڵەتم بەو خوایە ، ببورن پارتەکەش زۆر وشکە بەس ووتم با هەر داینێم .
زۆر نەخۆش بووم ئەو لەشەی من ئەڵێی مەقابایە هەموو کات نەخۆش دەکەوێت.🐸💔😂
دەی لە پارتەکانی تر تۆڵەتان بۆ ئەکەمەوە انشاللە💗

Continue Reading

You'll Also Like

4.3M 236K 49
"Stop trying to act like my fiancée because I don't give a damn about you!" His words echoed through the room breaking my remaining hopes - Alizeh (...
603K 23K 54
Sit there and take it like a good girl You dirty dirty girl , i was talking about the book🌚🌝
200K 15.5K 35
𝐕𝐈𝐇𝐀𝐀𝐍 ♡ 𝐑𝐔𝐇𝐀𝐍𝐈𝐊𝐀 Ruhanika, a quiet introvert with a passion for books and study. She thrives in the world of words, finding solace in...
523K 33.2K 68
"Sshhhhh....." he hushed and pinned us against the wall leaving no space between us. I held onto his biceps with my hand in reflex. He shook his head...