جەنگە گەورەکە

745 166 347
                                    

لە دوای شەش مانگ و سێ ھەفتە کۆرپەلە نوێیەکەم ھاتە ژیان ئەم بەڕاستی جیاواز بوو زەرد بوو لە ئاگر دروست ببو لە کاتی دووگیانیمدا ئەم جارەش گەرم بوو ناخم تەنانەت لە مەملەکەتی قەڕینەکان وە سکم زۆر خێرا گەورە دەبوو جیناییش بە ھەمان شێوە لەگەڵیدا جینای فێر ببو لەسەر ئەژنۆ و دەستەکانی دەڕۆشت و نازدارەکەم زۆر جوانە ھەمیشە و کەی بێت ھێندە قژی درێژ ببێتەوە کە بۆی ببەستم منداڵ بوونی ئەمجارە ئازاری کەمتر بوو سەیر بوو خێرا ھەر لەگەڵ منداڵەکەم بوو توانیم ھەستمەوە سەر پێیەکانم ئارەزووی خواردنم کەم بوو پێیان وتم کە لە کاتی منداڵ بوونەکە لەھۆش خۆم چووم بەڵام من ئاگام لە ھەموو شتێکی بوو ھیونجین زۆر جوان بوو ئەمیش ھەر من ناوم لێی نا ھەموو ناوەکان جینی تێ دەکەم بۆ ئەوەی وەکو باوکیان شاھانە بن بۆ ئەوەی ھەمیشە باوکیان لەبیر بێت ھەمیشە کە ناویانم ھێنا وەکو ناوی باوکیان بێت ھیونجین لەگەڵ ئەوەی زۆر منداڵ بوو و ڕەنگی زەرد بوو بەڵام ڕەنگی چاویشی کاڵ بوو لوتێکی زۆر جوانی ھەبوو چاوەکانی کەمێک تیژ بوون بەھێزتر بوو لە جینای کە پەنجەتت دەخستە دەستی و دەیگرت باش بوو کە سووبینی لێ بوو گەر نا جینای زۆر پشت گوێ دەخرا جین لە جەنگێکی زۆر گەورەدا بوون لەگەڵ شەیتانەکان لەگەڵ سوپای مەملەکەتەکەیان یەکەم جەنگ بوو کە بەم جۆرە بێت لە نێوان شەیتان و قەڕینەکان ھەمووی بەھۆی من و منداڵەکانمانەوە بوو تەنھا بیانوویان ھەبوو وە جین ڕۆشت بۆ بێدەنگ کردنی بیانووەکانیان برینداری زۆر ھەبوو بەڵام دەیانوت کە خۆیان دەیبەنەوە ھەموو شەوێک نامەم لە جینەوە بۆ دەھاتەوە کە جوانترین شعرەکانی خۆشەویستی بۆ نوسیبووم و ھەمیشە ھەواڵی دەپرسیم لەگەڵ ھەواڵی منداڵەکان وا بۆ مانگێک دەبێت لە جەنگ دان لە کۆتاییدا جین بە سەرکەوتوویی گەڕایەوە ھەموومان وەستابووین بۆ پێشوازی کردن لە شازادە بەھێزەکە ئەوەی کە ھەموو مەحاڵەکانی بەزاند ئەوەی کە بە جەنگێک وای کرد کە چیتر مەملەکەتی شەیتانەکان ھەقیان نەبێت بەسەر قەڕینەکانەوە و قەڕینەکان ببن بە مەملەکەتێکی جیاواز لە ھەموو مەملەکەتەکانی جنەکان کە بە بەھێزی و جیاوازی ناسرا لە کۆتاییدا دەروازەی کۆشکی شاھانە کرایەوە وە پادشاکەم دەرکەوت بە خۆی و باڵە گەورەکانیەوە سێرێکی سووبینم کرد کە جینایی لە ئامێز بوو ھیونجینیشم خستە باوەشی نامجوون خۆشم ھەناسەیەکی قوڵم دایەوە و بەرەو خۆشەویستی ژیانم ڕامکرد و دەستم لە ملی ئاڵاند و قاچم لە کەمەری سەرم لە ملیدا نوقم کرد بۆنە تاکەکەیم ھەڵمژی و مێشک و دڵ و دەروونم ئارام بوویەوە

وتم:بەخێر بێیتەوە پادشاکەم سەرکەوتوو بیت گیانەکەم خۆشمەوێیت مایەی ژیانم

دەمی لە گوێم نزیک کردەوە

وتی:ھەموو قوربانی بێت بۆ شاژنەکەم و شازادەکانم مایەی دڵخۆشیم

لە باوەشی دوور کەوتمەوە ھەرچەندە ھیچمان ئەوەمان نەدەویست ھەمووان دەستیان کرد بە چەپڵە و پێکەنین بۆ شازادە جین وە جیناییش چەپڵەی لێ دەدا ئاھ نازدارەکەم زۆر شیرینە جین سەرەتا چوو بۆ بینینی جینای و باوەشی کرد و بۆنی کرد و ماچی کرد جینای دەموچاوی باوکی دەگرت و دەیویست دەم بنێت بە دەموچاویەوە نا ھەقی ناگرم باوکی بۆ خواردن باشە وە جین سپاسی سووبینی کرد وە چووە بەردەم ھیونجین و دەستی گرت ڕووی وەرگێڕا و

جینی قەڕین Where stories live. Discover now