ھەموو شتەکانم پێ بڵێ

1.6K 292 312
                                    

کە چاوم کردەوە دوای ھەناسەدانەکان ئاواتە خواز بووم ئەوە خەون بێت یان دروستکراوی مێشکی خۆم بەڵام ئەو بە پەلە خۆیی ڕێک کردەوە بەتەمای چی بوو ؟ بێ قسەکردن ئەبڵەق ببوم و سێرم ئەکرد ئەویش خەندەیەکی شیرینی کرد و

وتی:چاوەڕوانی ئەوە نەبووم

منیش کەمێک خەندەم کردەوە لەگەڵی چونکە ھێندە خەندەکەی شیرین بوو نەت ئەتوانی کە بەرگری بکەیت

وتم:چاوەڕوانی چی نەبویت؟

بە دەنگێکی نزم کە شەرمن بوو

جین:ئەو کاردانەوانە

ئامی:باشە ئێستا پێم ناڵێیت ئەم شتە سەیرانە چین ڕوودەدەن؟

جین:سەرەتا ئەبێت باوەڕ بە ھەموو شتێک بکەیت کە ئەیڵێم ئەگینا پێت ئەزانم و باردۆخەکە باش نابێت با دەست پێبکەین تۆ پێشتر قەڕینت بیستووە؟

ئامی:ئێ کەمێک

جین:وەکو چی؟

ئامی:ئەوان بەرەو شتی خراپمان دەبەن

جین بە توڕەیی ھەناسەیەکی دایەوەو دەستی کرد بە مستە کۆڵە و توندی دەکرد وامزانی ئێستە لە ھەر ساتێکدا بێت ئەو مستەکۆڵەیە ئەکێشێت بە مندا

وتی:ئەوەی تۆ ئەیزانیت ھیچ نییە

ئامی:کەوایە ھەموو شتەکانم پێ بڵێ

جین:ئێمە جنۆکەیەکی جیاوازین

کە وای وت دڵم لەرزی لە ترسا و لێواری پەنجەکانم سارد بوون

ئامی:ئێھ

بە ترسێکی زۆرەوە

جین:ئێمە کە لەدایک ئەبین ڕاھێنانمان پێ ئەکەن بۆ چۆنێتی ژیان لەگەڵتان و پارێزگاری کردنتان ئێمە زۆر ھێزمان نییە لە چاو شەیتان و جنۆکەکانی تر کە ئەبین بە ١٨ ساڵ لە ئاھەنگێکدا وەکو ئاھەنگی سەرکەوتنی ئێوە لە زانکۆ کەسەکەمان دیاری ئەکرێت کە ئەبێت ھەموو ژیانی خۆمان لەگەڵی بژین و من تۆم بۆ دیاری کرا کە کەسێک دڵی توند کردی بڕۆم دڵی توند بکەم و کە کەسێک ئازای دایت ئازاری بدەمەوە و کە گریایت باوەشت بکەم وە ھەنێ جاریش ھەنێ شت ئەکەین بۆ ئاگادار کردنەوەتان بەڵام نازانم بۆ تەنھا دوور کەوتوویتەوە لێم کە وام کردووە

سەرم سوڕما بوو لەوانەی وتی

ئامی:چەنێکە لەگەڵمیت؟

جینی قەڕین Where stories live. Discover now