کاتی دووگیانیم

1K 205 395
                                    

دانیشتبووم و دەستم بە سەرمەوە گرتبوو ھەستم دەکرد دەمارەکانی مێشکم بوون بە دوو ھێندە یاریم بە قاچم دەکرد جین دەیویست دەستم بۆ ببات و دەستم بەرز کردەوە بە مانای وەستان

وتم:نەکەیت جارێکی تر دەستم بۆ ببەیت بیری لێ نەکەیتەوە

"باشە کێ دەڵێت ئەو ڕاست دەکات؟ چۆن شتی وا دەبێت؟ کێ باوەڕم پێ دەکات؟"

بەبێ ئارامی ھەستامە سەر پێ و بەرەو ژوورەکەم ڕۆشتم و پارەکانم و چاکەتێکم دەرھێنا و ڕۆشتم ویستی بێت لەگەڵم بەڵام نەمھێشت بەپێی کتێبەکە بێت ئەتوانم بۆ ماوەی ٨٠٠ مەتر لێی بە دوور بم چومە نزیکترین فرۆشگا و بەرامبەریان وەستام زۆر جۆر ھەبوو کامیان باشە؟ دوو جۆرم ھەڵگرت و بە شەرمەزارییەوە بردمە لای کاشێرەکە بە خێرایی گەڕامەوە ماڵەوە بێ ئەوەی بۆ ساتێکیش سێری جین بکەم بەرەو دەست شۆرەکە ڕۆشتم دانیشتم و ڕێنیشاندەرەکەم دەخوێندەوە زۆر بە وردی و جوانی خوێندمەوە بەکارم ھێنا وەکو نوسرابوو دوای ماوەیەکی کەم دەردەچێت سێرم کرد ٢ ھێڵ بوو نابێت! مەحاڵە! پێویستە بەیانی بڕۆمە لای پزیشکێک بێ ئارام بووم بێ ئارامیش یەکێکە لە حاڵەتە دەروونییە ناخۆشەکان چوومە بالکۆنەکە بیرم دەکردەوە لەناوی دەبەم دەبێت ئەم جنۆکەیە لەناو ببەم ئاخۆ چ جۆرە بونەوەرێک دەرچێت نامەوێت~ چوومە لای پزیشک و پێیم وت کە دواکەوتووم و تێستەکە وا بووە و پشکنینی بۆ کردم

وتی:پیرۆزە تۆ دووگیانیت

ڕەنگم پەڕی و

وتم:چەندێکە؟

وتی:دوومانگە

وتم:بەڵام من پاکیزەم

دکتۆرەکە:خۆ تۆ مەریەمی پاکیزە نیت خاتوون بزانە بە سەرخۆشی چیت کردووە

بە دڵپڕییەوە

وتم:پشکنینم بۆ بکە دکتۆرە من درۆ ناکەم من...

نەمتوانی تەواوی بکەم ئاخ من و بەڵێنەکان نابێت بیڵێم
جین خۆیی کردە ژوورەوە چاوەکانم تیژ کردەوە و ھەناسەم بە قوڵی دا توڕە بووم

پزیشک:بەڕێزم چۆن دەتوانیت بێیتە ژوورەوە!

جین:بەڵام من لەگەڵ ئامیدام

پزیشکەکە سێرێکی منی کرد و بە دەنگێکی گاڵتەجاڕانە

وتی:پاکیزە ھا!

جین:ئازیزەکەم ئامی با بڕۆین زۆر سپاس دکتۆرە

دکتۆرەکە:بۆستن ئەوە وێنەی کۆرپەلەکەتانە دوای ٢ مانگی تر وەرنەوە بۆ زانینی ڕەگەزەکەی

جینی قەڕین Where stories live. Discover now