٤٠ ڕۆژ

857 190 358
                                    

جین بە دوودڵییەوە سێری منی دەکرد کەمێک جەستەی بەرەو من لار کردبوویەوە بەڵام زۆربەی جەستەی ڕووی لە نامجوون و سووبین و مینی بوو ئەوەیناو قورگی قوتدا و

وتی:گەر ئامی ڕازی ببێت جارێکی تر دووگیان ببێتەوە لە من بەڵام ئەمجارە لێرە نەوەک لەسەر زەوی

نامجوون:بەڕاستی ئامی ئەوە کۆتا چارەسەرە

ئامی:بەڵام..ئێستا

مینی:نامجوون ئەڕۆم بە سەرۆک دەڵێم کە ھێشتا ئێوە خەریکی گەمژەیەتین و ئێمە شتی وا قبووڵ نەکراوە لەلامان

نامجوون:ھەر نەفرەتییەک دەکەیت بیکە

ھەر وەک کوژاندنەوەی تەلەفیزیۆنێک بەو شێوەیە مینی لەبەرچاومان ون بوو سووبین جینایی گرتبوو جین ھاتە لامەوە و دەستمی گرت

وتی:جیناییت خۆشدەوێت؟

ئامی:ئەو بە شێکە لە من چۆن خۆشم ناوێت

جین:ئامی باوەڕت ھەبێت دەیکوژن وە من بە ژیانی خۆم ناھێڵم کۆرپەلە جوانەکەم لەناو ببرێت لەسەر دەستی چەند شەیتانێک کە ھیچ مافێکیان نییە من نامەوێت ئەو ھەموو ماندووبوونەی تۆ بە زیادە بڕوات تکایە ئامی

ویستم سێرێکی نامجوون بکەم بۆ ئەوەی بزانم کە ڕای ئەو چییە بەڵام نامجوون سووبین دەمێک بوو ڕۆشتبوون لە ژوورەکە

ئامی:قورسە بەڕاستی تکایە کاتێکم بدەرێ بۆ بیر کردنەوە

جین:کاتژمێرێکت ھەیە بۆ بیر کردنەوە گەر بڕیارت نەدابێت تاوەکو ئەو کاتە ئەوسا ھەر دووگیان دەبیت بێ بڕیار

ئامی:بۆ ھێندە خراپیت لەگەڵمدا

جین:ھەندێک لە بڕیارەکان بیرکردنەوەیان ناوێت و گەر بیری لێ بکەیتەوە بێ ئەنجامە و کاتی پێ دەکوژیت

ئامی:باشە کەوایە ڕازیم

جین:ھەر بەڕاست!

سەرم بە مانای ڕازیبوون جوڵاند

لە ماوەی چارەکە چرکەیەکدا خۆمم بینیەوە لە باوەشی جین لەسەر بێدەکە و ماچی سەر و ناوچاوانم دەکات سەرم بەرز کردەوە بۆ ئەوەی ئەو چاوانەی ببینم کە کەم کات دەی بینم چاوە ھەنگوینییە کراوەکە نزیک بوویەوە لە لێوە قڵیشاوەکانم بەھۆی ھاوارەکانی کەمێک لەمەوبەرم ھەستم دەکرد لێومان لەسەر یەکە بەڵام لەسەر یەک نەبوو تەنھا زۆر نزیک بوو و ھەناسە گەرمەکانی وەکو گەرم کەرەوەیەک وابوو بەر لێوم دەکەوت و وای لێکردم ھەموو گیانم گەرم بێت و دڵم بە خێرایی بجوڵێت و داوای بکات من خەریکە ماچ لەگەڵ قەڕینەکەم دەکەم بەڵام ئەو ئێستا قەڕینێکی ئاسایی نییە ئەو باوکی کچە جوانەکەشمە ھەستم بە گەرمییەکە کرد کە باوەشی بە لێوەکانمدا کرد دەبێت ئێستا لێوم زۆر سارد بێت وەکو ئەوە وابوو کات بوەستێنرێت وە درگاکە کرایەوە

جینی قەڕین Where stories live. Discover now