ڕووداوی سەیر

903 211 183
                                    

چووینەوە بۆ مەملەکەتی قەڕینەکان بەڵام ئەمجارە جین پێی وتم کە چێژ لە ئاسمان ببینم و دڵنیا بم کە نامخات وە بە ھێمنی دەڕۆشت سەرەتا بۆیە کەمێک ئەو جوانییەی ئاسمان و شارم بینی لە سەرەوە و گەشتین و ئەمجارە بێ ھیچ چووینە ماڵی نامجوون و بە گەرمی بەخێرھاتنی کردین وەکو جارەکەی تر و نامجوون منی بردە کتێبخانەکەی و کتێبخانە گەورەکەیی پێ نیشاندام و کتێبێکی دەرھێنا و وتی کە وشەی نھێنی تێدایە بۆ ئەوەی مرۆڤ نەخۆش نەکەوێت و وتی کە گوایە کاتێک من چوومەوە زەوی نەخۆش ناکەوم ئەمجارە بەڵام شتێکی گرنگتر ھەبوو

نامجوون:ئێستا ئامی دوای ئەمە ئەبێت شتێک بکەین کە جین لەسەر زەوی بەبێ ڕێگەپێدانی تۆ بتوانێت کە دەستت لێ بدات بۆ ئەوەی وەکو جاری پێشوومان لێ نەیەت باشە؟

ئامی:باشە

نامجوون:جییین وەرە براکەم ھەرچەنە دەبوو پێشتر ئەمەمان ئەنجام بدایە بەڵام کاتمان نەبوو

جین ھات و

نامجوون:ئێستا وەرن

بردینییە لای مێزی خوێندنەوەکەی و دانیشتین

نامجوون:ئەوەی دەیڵێم دەبێت دووبارەی بکەنەوە لە دوامەوە

سەرم بە مانای بەڵێ جوڵاند و

وتی:من وەکو کانگ ئامی خاوەنی قەڕین کیم سیۆک جین ڕازیم کە جین بۆ ھەتا ھەتا بتوانێت لەسەر زەوی و لە ھەموو شوێنێک و کاتێکدا ھەموو بەرکەوتنێکی جەستەیی بکات لەگەڵمدا

ھەموو ئەوانەی وتی بە جوانی و ئاگادارییەوە وتمەوە

نامجوون:پیرۆزە جین ژیانی خۆی بەخت دەکات لەبەر تۆ تۆش ئەمە سادەترین پاداشتە دەیدەیتەوە دەزانم ئەوکاتەی کە شەیتانەکان قسەیان بۆ کردیت کەمێک پێیان ڕازی بوویت بەڵام ھەرگیز باوەڕ بە شەیتانەکان مەکە ئەوان ھەمیشە خراپترینەکانت پێ دەڵێن

سێرێکی جینم کرد بە شەرمەزارییەوە و سەرم بە مانای بەڵێ جوڵاند بۆ نامجوون

نامجوون:زۆر باشە ئێستا با نان بخۆین نان ئامادەیە

چووینە سەر خوانەکە و خەریکی نانخواردن بووین

نامجوون:ئامی تۆ بەتەمایت کەی ھاوسەرگیری بکەیت؟ ئەی کەی بەتەمای منداڵ بوونیت بەڕاست!

ئامی:من وامزانی دوای بینینی قەڕینەکەم ناتوانم ھاوسەرگیری بکەم

نامجوون:نا دەتوانیت

ئامی:ئەوەی ڕاستی بێت کەسێکی دیاری کراو نییە لە مێشکم بەڵام ئارەزووی منداڵ دەکەم ئەوان پاکترین بوونەوەری زەوین ئەی تۆ نامجوون؟

جینی قەڕین Opowieści tętniące życiem. Odkryj je teraz