سەرەتای کێشەکە

1.1K 269 360
                                    

جین:ئێھ..ئمم...من پێم وتیت کە کەم کەس قەڕینەکانی خۆیان بینیوە

ئامی:بەڵێ

جین بە قورسی ئەوەی قورگی خۆیی قوتدا و کەمێک سێری لای ڕاستی خۆیی کرد و بە بێ چارەیی لێوی خۆیی گەست و

وتی:ئامی خۆت ئەزانیت چەند ساڵە من تۆ دەپارێزم بۆیە تکایە بۆ یەک جار تۆش وا بکە بۆم

بە دەنگێکی زۆر پاک و ھێمنانە وتی و ئەیویست دەستم بگرێت بەڵام شتێک ئەوی ڕاگرتبوو لەوەی بیکات

ئامی:باشە چییە ئەو شتە؟

جین خۆیی جدی کرد و برۆ پڕەکانی لێکنا و بە ڕێکی سێری ناو چاوی ئەوەی بەرامبەری کرد کە کەمێک دوودڵی تێدا بەدی ئەکرا

جین:ئەبێت بێت لەگەڵم بۆ مەملەکەتەکەم

ئامی وەکو منداڵێک ھەستایە سەر ئەژنۆکانی و ھەردوو دەستی کرد بە مستە کۆڵە و ئەیلەرزاند ئەتوت سێرێ یاری تۆپێن دەکات و گروپە خوازیارەکەی لە کۆتا ساتدا گۆڵی بردنەوەیان ئەنجامدا

وتی:من ئەمویست داوات لێ بکەم بەڵام ئەترسام کە توڕە بیت لێم

جین:بەڵام ئەوێ ترسناک و پڕ مەترسییە ئەوە من ئاگادارم کردیتەوە

ئامی:ڕازیم ڕازیم

جین:با بڕۆینە سەربان

لە سەربان جین باڵە گەورە ڕەشەکانی کردەوە و کەمێک جوڵاندی ھەر وەک چۆن کاتێک چۆلەکەیەک تازە لە خەو بەخەبەر دێت و خۆی ئامادە دەکات بۆ فڕین ئامی لە ئاوێنە دەستییەکەیەوە سێری دەکرد و پێویستی بەوە بوو کە ئاوێنەکەی بۆ مەودایەکی زۆر بجوڵێنێت بەرەو لای ڕاست و چەپ و سەرەوە تاکو توانی ئەو باڵە ڕەشە گەورانە بیبینێت و دەمی و چاوی ھێندە کراوە بوون کە جین بانگی کرد و لەو سێرکردنە ئەبڵەقەی ھێنایە دەرەوە ئازاری دەمی و چاوی دەھات

جین:ئەزانم گوێت لێ نەبوو بەڵام ئەمەی پێت ئەڵێم لە ھەموو دڵتەوە دووبارەی بکەرەوە

ئامی بە مانای بەڵێ سەری بۆ جوڵاند بە خێرایی

جین:من کانگ ئامی ڕازیم بەوەی کە کیم سیۆک جین بتوانێت بمگرێت

ئامی بەدوایەوە بە خێرایی وتیەوە بە چاو داخراوی جین سەرەتا پەنجەی شایەتومانی بە ھێواشی دا لە پەنجەی شایەتومانی ئامییەوە و ھیچ ڕوی نەدا

جین:ھیچ ڕوی نەدا...ھیچ ڕووی نەدا!! ئامی تۆ ھەستت بە ھیچ کرد؟

ئامی:نەخێر تەنھا پەنجەت بەر پەنجەم کەوت

جینی قەڕین Where stories live. Discover now