ئامی

1K 227 402
                                    

کە گەشتینەوە سەر زەوی ھەستم بە سەرمایەکی زۆر دەکرد لەگەڵ ئەوەی کە گیانم ھەمووی ئارەقە بوو جین منی گەیاندە سەر جێگەکەم بە جوانی دایپۆشیم و خەوم لێ کەوت لە خەوەکەمدا جنۆکەکانی ئەوێم ئەبینییەوە ئازارم ھەبوو وەکو ئەوە وابوو بمسوتێنن خەونی ناخۆشم دەبینی ئازاریان دەدام لە کاتی فڕین دەکەوتم لە کاتێک مێشکم دەھاتەوە سەر خۆم بەخەبەر دەھاتم ھەموو خەونە ناخۆشەکان بەرە بەرە ئەھاتنەوە بەرچاوم و لە ناخۆشی خەونەکان ویستم چاوم بکەمەوە ھەناسەیەکی قوڵم ھەڵمژی و بە ھێمنی چاوم کردەوە ئەمە لە ژوورەکەی من ناچێت! ئێرە کوێیە؟ بە تەواوەتی بە سەرسوڕمانەوە چاوەکانم کردەوە سێرم کرد کە ھەموو شوێنەکە سپییە من لە ژورەکەم بێدەکەم لەلای دیوارەکەوەیە بەڵام لێرە نا بۆچی ئازارێک لە لوتمەوە ھاتە لای چاو و پێشەوەی سەرم؟ من چیمە بۆ لە نەخۆشخانەم

جین:لە کۆتاییدا بەیانی باش ئامی

سێرێکی جینم کرد کە لە سوچی درگاکەی تەنیشت لای چەپمەوە وەستا بوو و دیار بوو کە چاودێریم دەکات بە دڵنیاییەوە ئێستا ھەموو ئەوانەی مێشکمی خوێندۆتەوە

جین:بەڵێ بە دڵنیاییەوە

ئامی:کەوایە چی ڕوویداوە بۆ لێرەم؟

جین:پلەی گەرمیت زۆر بڵند بوو گەشتبوویتە وڕێنە و بەدەم خۆتەوە قسەت دەکرد و وە من ترسام وە...وە خۆمم کرد بە مرۆڤ و بە خێرایی تۆم ھێنایە ئێرە و ٥ ڕۆژە لێرەیت و پلەت زۆر بەرز بوو و دکتۆرەکانت ترساندبوو منیش ترساو تر ٥ ڕۆژ! من وامزانی تەنھا یەک شەو بوو و خەوتبووم سەیرە

لێم نزیک بوویەوە و بە ھەردوو چاوە تیژ و نیمچە خڕەکانی سێری ناو چاومی کرد کە من ھەستم بە بۆنێک کرد شیرین بوو بۆنەکە چاوەکانی قاوەیی کاڵ و بیلبیلەی فراوان بوو ئەمە بۆ ئاوا ئەکات کە ئاوا ئەکات دڵم لێدانی خێرا دەبێت دەنگی ئەو جیکە جیکە خێرایەی لای چەپم لە سێرکردنی یەکدی ئێمەی وەستاند و سێری ئامێرەکەمان کرد ئامێری لێدانی دڵم بوو ئەی ھاوار خوێندنەوەی مێشکم بەس نییە ئینجا خوێندنەوەی لێدانی دڵیشم! من بە تەواوەتی لەبەردەمیدا لەناو چووم لەو سەرچەفە سپییە زیاترم نەدۆزییەوە بۆ خۆ شاردنەوە لەناویدا ھەموو گیان و دەموچاوم پێ داپۆشی چەند جاری ترم ماوە بۆ ئابڕوو چوونی تەواوەتی لەبەردەمیدا!

جین:من دەڕۆم دکتۆرەکان بانگ دەکەم!

ھیچم نەوت نەشجوڵام دوای کەمێک سەرچەفەکەم لادا و ئەو لە ژوورەکە نەبوو تەنانەت گوێم لە کردنەوە و داخستنی درگاکە نەبوو! چەند خێرایە! ھێندەی نەبرد و ٣ دکتۆر لەلام بوون و بە چواردەورمدا دەھاتن وا دیار بوو دوانیان پەرستار بوون یاخود یارمەتی دەر کتوپڕ چاوم کەوتە سەر دەستی جین دەلەرزی بۆ؟! چییەتی؟ وابزانم مێشکمی خوێندەوە چوونکە خێرا دەستەکانی لەسەر سینگی دانا

جینی قەڕین Where stories live. Discover now