لای تۆ:

تۆ: "چیی؟!"
ژنە پیرەکە: "بەڵێ کچم، ئێستا ئەو لە زیندانە!"
تۆ: "پێویستە ئێستا بڕۆم، خوات لەگەڵ!"
ژنە پیرەکە: "خوات لەگەڵ، کچم"

تۆ بە پەلە بەڕێکەوتیت بۆ زیندانەکە بەڵام کە گەیشتیتە ئەوی دوو سەرباز ڕێگەیان لێگرتی....

سەرباز: "تۆ چی ئەکەیت لێرە!، دوورکەوە"
تۆ: "تکایە، هەتووم باوکم ببینم! تکایە ڕێگەم بدەن بچمە ژوورەوە!"
سەرباز: "ناتوانین ڕێگەت بدەین! لێرەمەمێنە!"
تۆ[بە هاوارەوە]: "نەخێر! من هەتا باوکم نەبینم ناڕۆم!"
؟؟: "ئەم هەرایە چیە؟ چی ڕوویداوە؟"
تۆ یوونگیت بینی...

تۆ: " تکایە ڕێگەمبدە باوکم ببینم!"
یوونگی: "نەخێر ناتوانیت، ئێستاش بڕۆ لێرە!"
تۆ: "نەخێر من ناڕۆم هەتا باوکم نەبینم!"

یوونگی شێوەی تۆی بیرهاتەوە...
یوونگی: "هەر ئێستا بیکەنە زیندان!"
تۆ: "چی!؟ بەڵام من هیچم نەکردووە تکایە!"
دوو سەرباز قۆڵی تۆیان گرت و تۆیان فڕێدایە زیندان...

لای جین:

جین خەریکی کۆمەڵێک گرێبەستی سیاسی بوو، هەتا گوێی لە دەنگی یوونگی بوو....
یوونگی: "شازادە، ئاساییە بێمەژوورەوە؟"
جین: "بەڵێ، بێگومان"
یوونگی هاتە ژوورەوە...

یوونگی: "شازادە ئەو کچەمان دۆزیەوە کە ئەوڕۆژە قسەی بەرامبەر جەنابتان کرد!"
جین: "بەڕاست!؟ چۆن دۆزیتانەوە!؟"

یوونگی: "شازادە ئەو هاتبوو بۆ سەردانی باوکی لەزیندان! باوکی لەسەر نەدانی باج لەکاتی خۆیدا دەستگیر کراوە!"
جین: "هەرئێستا ئەو کچەم بۆ بێنن!"
یوونگی: "فەرمانتە شازادە"

لای تۆ:

تۆ لە سوچێکی زیندانەکەدا بووی...
تۆ[لە دڵی خۆت]: ٭باشە بۆ ئەمانە کەسانی بێتاوان زیندانی ئەکەن؟ بێزارکەرن! تۆ بڵێی باوکم باشبێت؟...٭
کاتێک ئەزانی دوو سەرباز دێن و ئەتگرن...

تۆ: "ئێوە بۆ کوێم ئەبەن!؟"
یوونگی: "شازادە ئەیەوێت چاوی پێتکەوێت"
تۆ[لە دڵی خۆت]: ٭ئای خوایە! شازادە! ئێستا من چیبکەم؟٭
تۆ سەرت داخستبوو....
یوونگی: "شازادە، ئەوە کچەکەیە!"
جین: "باشە، ئەتوانن بڕۆن!"

یوونگی و سەربازەکان ڕۆیشتن.....
جین: "سەر بەرزکەرەوە و سەیرمبکە!"
تۆ ئەوەتکرت کە وتی، کە شازادەت بینی شۆک بوویت...
نەتزانی کە چی بکەیت ئەو هەمان ئەو کەسە خانەیانە بوو کە تۆ ‌پێت وت لەخۆبایی و توڕەبووی لێی...

تۆ: "....."
جین[زەردەخەنەیەکی لار]: "منت ناسیەوە؟ همم؟"
تۆ سەرت بە مانای بەڵێ لەقاند و سەرت داخست....
تۆ: "ببورە بۆ ئەوەی کە ئەو ڕۆژە ڕوویدا شازادە، جارێکی تر دووبارە نابێتەوە"
جین: "همم...تەنها بە داوای لێ بوردن نابێ!"
جین پیاسەی ئەکرد بە چواردەورتا دواتر وەستا...

جین: "لەمڕۆ بەدواوە تۆ ئەبیت بە خزمەتکارێکی ناو کۆشک!"
تۆ: "چی!؟ بەڵام-"
جین خۆی لێ نزیک کردیتەوە....
جین: "شششـ....ئەوە فەرمانە!"
تۆ بە بێدەنگی مایتەوە و جین لێت دوورکەوتەوە...

تۆ[بە نەرمی]: "تکایە شازادە باوکم لە زیندان دەربکە ئەو بێتاوانە"
جین: "باوکت خۆی لە پێدانی باج ئەدزێتەوە، ئەمە یەکەم جاری نیە"
تۆ: "نەخێر وانیە! ئەو پارەی دانراوی نەبوو! باوکم کەسێکی ڕەزیل نیە!"
جین[بە دەنگێی نامۆ و قووڵ]: "چۆن ئەوێریت بەم شێوەیە قسەم لەگەڵ بکەیت؟ وا دیارە کە بیرت چووەتەوە من کێم؟"

سەرت داخست و کەمێک ترسایت لە شێوازی قسەکردنی...
تۆ[بە هێمنی]: "نەخێر بیرم نەچووەتەوە، وە من هیچ شتێکی ناشرینیشم نەوتووە...."
جین[بە تووڕەیی]: "پاسەوانەکان! بیبەن بۆ ژووری خزمەتکارەکان و بە بێلا بڵێن کە هەموو کارە قورسەکان بۆ ئەم دابنێت!"
پاسەوانەکان تۆیان برد....

کە گەیشتیتە ئەوێ ئافرەتێکت کە جل و بەرگی لە خزمەتکارەکانی دیکە جیاوازتر بوو...
پاسەوان: "خاتوو بێلا شازادە وتی کە ئەم کچە خزمەتکارێکی تازەیە و کارە قورسەکانی پێ ئەنجام بده"
بێلا: "باشە، ئەتوانن بڕۆن تۆش دووام بکەوە"
زۆر بە بێز و قێزەوە سەیرێکی کردیت....
تۆ دووای بێلا کەوتیت، دوواتر بە شێوازێکی زۆر ناشرین جل و بەرگێکی خزمەتکاری هەڵدا بە سەر و چاوتا....

بێلا: "خێرا ئەمە لەبەر بکە و کارەکانت ئەنجام بدە!
ئەمەش لیستی ئەو کارانەیە کە پێویستە ئەنجامیان بدەیت!"
پەڕەیەکی دا بە دەستت...
تۆ ڕقێکی زۆرت لە دڵدا بوو و چوویت بۆ خۆگۆڕین...
سەیرێکی لیستەکەت کرد بینیت کە زۆرینەی کارە قورسەکانی بۆ تۆ داناوە...
لیستەکەت کردە گیرفانت و دەستت کرد بە ئەنجامدانی کارەکان...

٭کات تێپەڕی٭
ئێوارەیەکی درەنگ:

تۆ زۆر ماندوو و شەکەت بوویت کاتی نانی ئێوارە بوو، هەموو خزمەتکارەکان دەستیان کرد بە نان خواردن بەڵام کە تۆ ویستت دەست بکەیت بە
خواردن بێلا نەیهێشت...
بێلا: "شازادە وتی کە تۆ نابێت نان بخۆیت، چونکە تۆ سزا دراویت!"
تۆ: "بەڵام من-
بێلا[هاواری کرد بە تووڕەیی]: "بڕۆ بۆ ژوورەکەت!"
تۆ هیچت نەوت و چوویت بۆ ژوورەکەت...

لای سۆکجین:

نامجوون: "بەڵام شازادە ئەوە کارێکی باش نیە،
ئەو کچە تەواوی ڕۆژەکە کاری کردووە! ناکرێت بە بێ خواردن بمێنیتەوە!"
جین: "با وانەیەک وەرگرێت لەسەر ئەوەی کە چۆن قسە لەگەڵ من بکات"
نامجوون: "بەڵام ئەو کچە هیچی نەکردووە!"
جین: "وا دیارە ئەپاڕێیتەوە بۆ ئەوەی پلەت نزم بکەمەوە؟"
نامجوون: "...........ببوورە شازادە"

TO BE CONTINUED...

vote+comment= new part

The selfish prince [Jin X reader]Where stories live. Discover now