0

1.4K 134 6
                                    

باسێک لە کەسایەتیەکان:
.
تۆ: کچێکی سادە و میهرەبانیت وە هەروەها جوانیەکی سروشتیت هەیە، سەمونخانەیەکی بچکۆلەت هەیە کە هەموو جۆرە ئیشێکی هەویری لێ دروست ئەکەیت و لەناو خەڵکدا زۆر ناسراویت، ڕقت لە کەسانی لەخۆباییە، لە مناڵیەوە دایکت مردووە.
.
جین: شازادەیەکی زۆر قۆز و کەشخەو باڵابەرز و شازە، هەرچی کچی شانشینەکە هەیە بەئاواتی ئەوەن کە هاوسەرگیری لەگەڵ بکەن، بەڵام کەسێکی زۆر لوتبەرز و لەخۆباییە، بەزۆر باج لە خەڵک ئەسەنێت و گرنگی بەوە نادات کە هەژارە یان نا، تەنها خۆی ماوەتەوە لە خێزانی شاهانە.
.
باوکت: باوکت کەسێکی زۆر نەرم و نیان و باشە لەگەڵ هەموو کەسێک، باشترین باوکە و لە هەمان کاتتا وەک دایکێکە بۆ تۆ، لە ماڵێکی جیادا ئەژی.
.
یوونگی: پاسەوانی تایبەتی شازادەیە لەهەمان کاتا سەرکردەی هەموو لەشکری شانشینەکەیە، زۆر بڕواپێکراوە لەلایەن شازادە.
.
جۆنگکووک: پلەی تۆزێک لە شوگە نزمترە، ئەویش بە هەمان شێوە دەسەڵاتی بەسەر لەشکرەکانا هەیە بەڵام بەو شێوەیەی یوونگی نا.
.
نامجوون: ڕاوێژکاری تایبەتە، دەسەڵاتێکی زۆری هەیە،کەسێکی باشە بەڵام ناچارە فەرمانەکانی شازادە جێبەجێ بکات، بەهیوای ئەوەیە ڕۆژێک شازادە بگۆڕێت بۆ کەسێکی باش.
.
جیمین: چێشتلێنەری شاهانەیە، لە هەمان کاتتا سەرکردەی هەموو چێشتلێنەرەکانی کۆشکە. .

بێلا: سەرپەرشتیاری خزمەتکارەکانی کۆشکە، ئافرەتێکی ڕەزاگرانە، سەرچاوەی کێشەیە

لەوانەیە هەندێک کەسایەتی دیکە دەربکەون کە ڕۆڵی کەمیان لە چیرۆکەکە هەیە

Admin: jeon daisy
Instagram: imagine_sonyeondan_kurdish_ff

The selfish prince [Jin X reader]Where stories live. Discover now