1

832 148 35
                                    

لای تۆ:

ڕۆژێکی ئاسایی بوو بەیانی زوو لە کاتی خۆرهەڵاتن هەستایت لەخەو و خۆت ئامادەکرد بۆ ئەوەی بچیت بۆ سەمونخانەکەت....

*کات تێپەڕی*

تۆ موشتەریەکی زۆرت بەڕێکرد هەتا بوو بە نزیک کاتژمێر ۹ ی بەیانی، تۆ زۆر بیری باوکت ئەکرد بۆیە بڕیارتدا دوانیوەڕۆ بچیت سەردانی بکەیت....
.
لای جین:

جین لە کۆشکەیدا بوو لە بەردەم یەکێک لە بالکۆنەکانی کۆشک ڕاوەستابوو، بانگی یوونگی کرد...
یوونگی: "گەورەم بانگت کردم؟"
جین: "ئەمەوێ بچمە دەرەوەی کۆشک، بەڵام وا خۆم دەرەخەم کە کەسێکی ئاساییم لەناوخەڵکا، بە جۆنگکووک بڵێ کە بالەبری تۆ کارەکان بەڕێوەببات!".
یوونگی: "فەرمانەکەیت گەورەم!"
جین و یوونگی وەک خەڵکی ئاسایی جل و بەرگیان لەبەرکرد و هەوڵیاندا تۆزێ شێوەی خۆیان بگۆڕن بۆیە نەناسرێنەوە...
.
لای تۆ:

تۆ ویست بچیت بۆلای باوکت سەمونخانەکەت داخست و بەڕێکەوتیت بەڵام لەڕێگەی بازاڕەوە ڕۆیشتیت، خەڵکێکی زۆری لێبوو هەرکەسەو خەریکی کاری خۆیبوو و تۆش زۆر دڵخۆش بووی..
.
هەتا ئەوکاتەی مناڵێکت بینی، بەپێی شێوەی جل و بەرگ و سەروقژی بێت لە مناڵێکی زۆر هەژار و داماو ئەچێت سێوێکی بەدەستەوەبوو هەموو گیانی قوڕ بوو، خۆی کێشا بە کوڕێکی خانەدانا کە لەگەڵ هاوڕێ خانەدانەکەی بوو تۆزێ لە جلەکانی قوڕاوی بوو..
.
(تێبینی: دوو خانەدانەکە جین و شوگەن مناڵەکە خۆی کێشا بەجینا).
.
مناڵەکە کەوت و سێوەکە لەدەستی کەوتە خوارەوە...
جین توڕەبوو لێی...
جین: "تۆ ئاگات لەخۆتە چیت کرد!؟ هەموو جلەکانم بوو بە قوڕ! کۆیلە!".
مناڵەکە ویستی سێوەکە هەڵگرێتەوە بەڵام جین شەقی لە سێوەکەدا...
تۆ زەردەخەنە لەسەر لێوەکانت نەماو ڕقت داگیرسا چوویت بەرەو لای ئەوان....
.
تۆ: هێی، ئێوە چۆن ئەتوانن وا لەمناڵێکی داماو بکەن؟ تەنها کە نەیزانی خۆیکێشا بە تۆیا؟".
جین: "ههـ..هەموو جلەکانمی کرد بە قوڕ! ئینجا..تۆ کێی هەتا خۆت هەڵقورتێنیتە کاری من؟".
تۆ لەجین نزیکبوویتەوە..
.
تۆ[تۆزێ بە توڕەیی]: "ههـ...کاری تۆ؟ کاری تۆ سوکایەتی کردنە بە منداڵێکی هەژار؟لەخۆبایی!"
یوونگی[بە توڕەیی]: "هێی!سنوری خۆت بزانە!".
تۆ: "چیە؟ تەنها لەبەر ئەوەی خانەدانن؟"
یوونگی زۆر توڕەبوو ویستی بێتەپێشەوە بۆت بەڵام جین نەیهێشت...
.
جین: "تۆ ئەزانی من کێم، هەتا بە لەخۆبایی بانگم بکەیت؟".
تۆ: "گرنگ نیە بەلامەوە هەرکەسێک بیت! تۆ کەسێکی لەخۆباییت!".
یوونگی شتێکی بە گوێی جینا چرپاند کە تۆ نەوتوانی گوێت لێ بێت....
.
یوونگی[به چرپە]: "گەورەم ڕێگەم بدە، با چارەیکەم!".
جین[بە چرپە]: "نەخێر، ئێستا نا!".
جین[زەردەخەنەیەکی لار]: "ههـ...بەم زوانە ئەزانیت من کێم جوانکیلە!"

تۆ: "وتم گرنگ نیە بەلامەوە!"
یارمەتی منداڵەکەتدا و ڕۆیشتیت...
تۆ چوویت بۆ سەردانی باوکت و هیچت دەربارەی ئەوە باس نەکرد کە لە ڕێگە توشت بوو...

٭ئێوارە٭

لای جین:

جین و شوگە گەڕانەوە کۆشک، جین بیری لە تۆ کردەوە...
جین[لە دڵی خۆیدا]: ٭باشە چۆن کچێکی ئاسایی ئەوێرێت بەو شێوەیە ڕەفتار بکات لەگەڵم؟ خۆم چاری ئەکەم!٭

ڕۆیشت بەرەو مێزی نانخواردنەکە، چەنەهاجۆر خواردنی شازی لێبوو...
بەڵام جین تۆزێ نانی خوارد و بە بێزاریەوە بانگی خزمەتکارەکانی کرد کە سفرەکە کۆبکەنەوە....

پۆڤی کەسی سێیەم:

خزمەتکارەکان سفرەکەیان کۆکردەوە، ویستیان خواردنەکان فڕێبدەن بەڵام جیمین نەیهێشت....

جیمین: "کچێ ئەوە چی ئەکەیت!؟ فڕێی مەدە! بێنە خۆم ئەزانم چی لێ دەکەم!"
خزمەتکارەکە ڕۆیشت...

لای جیمین:

سەیری هەموو ئەو خواردنەی کرد کە مابووەوە...
جیمین[لە دڵی خۆیدا]: ٭ئاخر من ئەو هەمووە خواردنە چی لێ بکەم؟ هەموویشی وەک خۆی ماوەتەوە!٭
دواتر بیرۆکەیەکی بۆ هات...

هەموو خواردنەکانی پێچایەوەو عابایەکی کردە بەر بۆ ئەوەی کەس نەیبینێ، بە دزیەوە چووە دەرەوەی کۆشک بۆ ئەوەی ئەو خواردنەی کە ماوەتەوە بیدات بە خەڵکی هەژار...
دواتر گەڕایەوە کۆشک وەک ئەوەی هیچ ڕووینەدابێت...

لای تۆ:

تۆ لە ماڵەوە بوویت، مۆمەکانت کوژاندەوە و چویتە سەر جێگاکەت بۆ ئەوەی بخەویت....
کتوپڕ خەیاڵت بۆ کوڕە خانەدانەکە چوو (جین)...

تۆ: "ئایش چەند کەسێکی لەخۆبایی بوو! وا دەزانێت هەمووشتێکی لە دەسەڵات دێت...بەڵام تۆ بڵێی کێ بێت؟ ئەی مەبەستی چی بوو لەوەی کە بەم زوانە ئەزانم کێیە؟....هەرچۆنێک بێت..."
خەوتیت....
To be continued...

The selfish prince [Jin X reader]Where stories live. Discover now