2

371 78 53
                                    

لای تۆ:

بەیانی هەستای لە خەو بەڵام ئەوەنە زوو هەڵنەسایت و نەچوویت بۆ سەمونخانەکەت، چونکە هەموو هەفتەی جارێک دائەنێیت بۆ پشوودانی خۆت...

تۆ: "ئەرێ باشە من چی ئەکەم لە ماڵەوە؟ خۆ هیچم نیە بیکەم...با بچمە دەرەوە بۆ ئەوەی هەوایەکی پاک هەڵمژم و تۆزێ جەو بگۆڕم".
تۆ خۆت ئامادە کرد و چوویتە دەرەوە....

پۆڤی کەسی سێیەم:

ئەمڕۆ ڕۆژی کۆکردنەوەی باج بوو وەک هەموو جارێک ئەم کارە لەلایەن یوونگی و جۆنگکووک ئەنجام ئەدرێت.... جۆنگکووک نەرم مامەڵەئەکات و ئەگەریش زانی کە ماڵەکە زۆر هەژار و داماون لەبری ئەوان پارەی خۆی دانێت لەگەڵ باجە کۆکراوەکانی تر بەدزیەوە بەناوی ئەو ماڵە، بەڵام یوونگی ئەوەی باج نەدات یان پاساو بهێنێتەوە بۆ نەدانی باج دەیخاتە زیندانەوە...

هەردووکیان باجیان کۆئەکردەوە لەشوێنێ جیاواز هەتا یوونگی گەیشتە ماڵی باوکت....
ئێوە هەرگیز هەژار نەبوون بەڵکو وەزعتان ئاسایی بوو.

بەڵام باوکت هەندێ جار وەزعی مادی باش نەبوو، هەرگیز ئەم شتەشی بە تۆ نەوتوە، چونکە نایەوێت نیگەرانت بکات یان تۆ ئەو پارەیەی کە پەیدای ئەکەیت بە ماندوو بوونی خۆت، لە ئەودا خەرجی بکەیت....

باوکت کاری ئەکرد، بەڵام تەنها بڕەپارەیەکی کەمی دەستەکەوت. لەدەرگادرا....
باوکت دەرگاکەی کردەوە و یوونگی و پاسەوانەکانی بینی، یوونگی داوای باجی مانگانەی کرد...

باوکت[بە نەرمی]: "ببوورە گەورەم، بەڵام من لە ئێستادا هیچ پارەیەکی دانراوم نیە...تکایە ڕێگەمبدە تا سبەینێ".
یوونگی: "ههـ..کەواتە ئەتەوێت پاساو بهێنیتەوە؟".
باوکت: "نەخێر، بەڵام من لە ئێستادا پارەی دانراوم نیە".
یوونگی: "تۆ هەموو جارێک درەنگ باج ئەدەیت، پاسەوانەکان! ماڵەکەی بپشکنن!".

پاسەوانەکان دەستیان کرد بە گەڕان لەناو ماڵەکە هەرچی خەڵک هەبوو سەیری ئەکرد....
پاسەوان: "گەورەم، نەمانتوانی هیچ بدۆزینەوە!".
یوونگی: "کەواتە دەستگیری بکەن! ".
باوکتیان دەستگیرکرد....

لای تۆ:

تۆ ئاگات لەوەنەبوو کە باوکت دەستگیرکرا، دواتر شتێکت بیرکەوتەوە...
تۆ[لە مێشکی خۆت]: ✫ئای خوایە! بیرم چوو، ئەمڕۆ باج کۆ ئەکەنەوە!✫.
بە پەلە گەڕایتەوە ماڵەوە بەو هیوایەی کە هێشتا نەگەیشتبێتە سەرەی تۆ، چونکە ئەو گەڕەکەی لای ئێوە هەمیشە یوونگی باج وەرەگرێت...
گەڕایتەوە و لە یەکێک لە دراوسێکانت پرسی کەوا باجیان لێ وەرگیرابوو یان نا....

خۆشبەختانە هێشتا نەگەیشتبوو....
چویتە ژوورەوە بیرت لە باوکت کردەوە...
تۆ[لە دڵی خۆتا]: ٭باشە، خۆ هەتا ئێستا باوکم نەیوتوە کەوا پێویستی بە پارەیە بۆ پێدانی باج...هەرگیزیش نەیهێشتووە پارەی باجی بۆ بدەم...٭.

لەوپەڕی بیرکردنەوەیا بوویت هەتا کتووپڕ گوێت لە دەنگی دەرگا بوو....
چوویت دەرگاکەت کردەوە و پاسەوانی شاهانە (کووک)ت بینی...
بەڵام کە ئەو تۆی بینی هیچی نەوت و تەنها سەیری دەکردیت...

تۆ: "سڵاووووو؟"
دەستت ڕاوەشاند بۆیە تۆزێ هۆشی بێتەوە...
کووک: "ئۆو...ببوورە کەمێک هۆشم لای خۆم نەبوو....هاتووین بۆ وەرگرتنی باج"

تۆ: "باشە، تکایە کەمێک بۆستە"
تۆ چوویت بەرەو مێزەکەی کە پارەی باجەکەت لەسەری دانابوو، کووک لەناو چوارچێوەی دەرگاکە ڕاوەستابوو سەیری تۆی ئەکرد بە شێوەیەک کە وای لێکردیت هەست بە نا ئارامی بکەیت...

تۆ: "ئممم...ببوورە بەڵام ئەتوانم یارمەتیت بدەم؟"
کووک: "نا..من تەنها...ناتوانم چاو لەسەر جوانکیلەیەکی وەک تۆ لابەرم... بەڕاستی زۆر جوانیت.."
تۆ[بە شەرمەوە]: "ئۆو...سپاس؟"
پارەی باجەکەت پێدا و ڕۆیشت...

٭کات تێپەڕی٭

بە شەوەکەی:

تۆ خەوتبوویت و خەوێکی زۆر ناخۆشت بە باوکتەوە بینی کە باوکت لە کێشەیەکدایە...
بە پەلە هەستایت لە خەو، هەناسەت زۆر قورس بوو
هەستایت و پەرداخێک ئاوی ساردت خوارد...
تەواوی شەوەکە هەمان خەون دووبارە دەبووەوە...
بۆیە بڕیارتدا کە سبەینێ دەچیت بۆ سەردانی باوکت بۆ بەوەی کە دڵنیابیتەوە لە سەلامەتی باوکت

دوانیوەڕۆکەی چوویت بۆ ماڵی باوکت...
چەند جارێک لە دەرگات دا کەس نەیکردەوە....
ژنێکی پیر کە دراوسێی ماڵی باوکتە تۆی بینی...

ژنە پیرەکە: "کچم (___)، تۆ چی ئەکەیت لێرە؟"
تۆ: "هاتوومە بۆ سەردانی باوکم....بەڵام تا ئێستا کەس دەرگای لێ نەکردوومەتەوە..."
ژنە پیرەکە: "بۆ کچم نازانیت؟"
تۆ: "چی نارانم؟"
ژنە پیرەکە: "باوکت دوێنی لەسەر پێنەدانی باج دەستگیرکرا"
تۆ: "چیی؟!"

TO BE CONTINUED...

VOTE+COMMENT= new part

The selfish prince [Jin X reader]Where stories live. Discover now