1|سەرەتا

1.6K 111 7
                                    


Dream as if you'll live forever
Live as if you'll die today

خەون بەوە ببینە هەروەک ئەوەی تا هەتایه دەژی

بژی وەک ئەوەی ئەمڕۆ ئەمری





Jia Pov

من لەسەر چان یون وەستابووم... هاوڕێ کوڕەکەم تا بێت و من هەڵبگرێت بچین بۆ زانکۆ... پێشتر بڕیارماندا کە بەیەکەوە بڕۆین.... بەڵام..... وادیارە ئەو درەنگ ئەکەوێ دوبارە سەیری کاتژمێرەکەی دەستم کردەوە

"من درەنگ ئەکەوم بۆ پۆلەکەم گەر ئێستا تەکسی نەگرم" من بە منگەوە وتم
بۆ کۆتا جار سەیری دەوروبەرم کرد گەر ئێستا ئەو دیاربێت...بەڵام ئەو لەهیچ شوێنێ هیچ نیشانەیەکی نەبوو.
هەناسەیەکم هەڵکێشا و تەکسیێکم گرت

ناونیشانی زانکۆم بە شوفێرەکە وت  من کەوتبوومه قووڵایی بیرکردنەوه ون بووم چان یون لەم دواییانەدا گۆڕاوە ئەو بەردەوام دەبێت لە پشتگوێ خستنی من وەڵامی تەلەفۆنەکان و نامەکانم ناداتەوە
ئایه ئەو دەیەوێت جیا بێتەوە؟

بەڵام ئەبێت هۆکاری ئەوە چی بێت؟ ئێمە پێکەوە دڵخۆش بووین بۆچی لەناکاو ئەو زۆر گۆڕاوە؟

پارەم بە شۆفێرەکەدا، بە پەلە چوومە پۆلەکە و سوپاس بۆ خوا لە کاتی خۆیدا ئەوەم کرد، دانیشتبووم و چاوەکانم گەشتیان دەکرد بۆ دۆزینەوەی چان یون وە ئەو لەوێ بوو پێدەکەنی بە قسەکردن لەگەڵ هاوڕێکانی، ئایا ئەو بە تەواوی لەبیری چوو لەگەڵ خۆی بمهێنێت بۆ زانکۆ؟ ئەو تەنانەت جارێکیش سەیری منی نەکرد بۆچی ئەمە لەگەڵ من دەکات؟

پێش ئەوەی فرمێسکێک لە چاوەکانم هەڵبێن باشترین هاوڕێم جۆی هات و لە تەنیشتمەوە دانیشت و کەمێک بەهێواشی لەسەرمیدا، کە وای لێکردم هەناسە بڕکێ بم "بۆچی دواکەوتیت؟ من وامزانی ئەمڕۆ ناتەوێت بێیت؟" ئەو گوتی "جۆی" من گوتم و ئەوم لە باوەش کرد "ب-بۆچی؟ کێشەکە چییە؟" ئەو پرسیاری لێکردم کە دەستم کرد بە گریان "چان یون ئەو منی پشتگوێ خستووە تەنانەت نازانم بۆچی" ئەو دەستی کرد بە دەستهێنان بە پشتم بەرەو سەرەوەو خوارەوە

"واز لە گریان بهێنە جیا تۆ وام لێدەکەی منیش بگریم" پاش ماوەیەک لە گریان وەستام جۆی فرمێسکەکانی منی سڕیەوە "پێشتر من پێم وتی کە من حەزم لەو بەدکارە نیە بەڵام تۆ هێشتان ئەوت لا پەسند بوو و بەدڵت بوو"

ئەو ڕاست دەکات، ئەو چەندین جار ئاگاداری کردمەوە بەڵام من گوێم لێ نەگرت... دەزانم بۆچی... ئەو وای لێکردم هەست بە خۆشەویستی بکەم، بەڵام ئایە ئەوە تەنها نمایشێک بوو؟ "ئێستا پێم بڵێ بەڕاستی چی ڕوودەدات" ئەو پرسیاری لێکردم

Step Brother | JJKWhere stories live. Discover now