༆ 𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑡𝑤𝑒𝑛𝑡𝑦-𝑡𝑤𝑜 ༆

340 62 55
                                    

هیوادارم چێژی لێببینن ...❦





٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
𝒱𝒪𝒯



----------


" دایكم دەستی كرد بە ڕق لێبوونەوە لە ئێما
كاتێك زانی گورگەكەی كەمئەندامە جاران
جنێوی پێدەدا و دەگریا و گاڵتەی پێدەكرد
لە بەردەم هەموواندا ، بەڵام شتە بەرگە
نەگیراوەكە ئەوەبوو كە وەك كچی خۆی
لە بەرچاوی هەمووان ڕەتی دەكردەوە
كە ئەمەش وایكرد باوكم وەك هاوەلێك
دایكمان ڕەت بكاتەوە ، كاتێك دایكم بەمەی
زانی خۆی كوشت ". سیان بە ئاهێكەوە
چی ڕوویداوە ڕوونی كردەوە لە كاتێكدا
چاوەكانی لوكاس تەسك بوونەوە كاتێك
بەمەی زانی بۆچی هاوڕووحەكەی ئەمڕۆ
بەم شێوەیە هەلسوكەوتی دەكرد .

" دایكت مردووە ؟" لوكاس وتی
پێش ئەوەی قورگی پاك بكاتەوە .

" بەڵێ ، تەنانەت كاتێك دایكم وەك پیسێك
مامەڵەی لەگەڵ دەكرد ئێما هەر خۆشی
دەویست ، چەند ڕۆژێك قسەی نەدەكرد كاتێك
دەربارەی مردنی دایكمی زانی نازانم چۆن
بەسەریدا زاڵ بوو ئەو توانی چاودێڕی هەمووان
بكات و وایان لێبكات باوەڕ بكەن كە ئەو زۆر
دڵخۆشە تەنانەت كاتێك منداڵەكان هەرەشەیان
لێدەكرد ". لوكاس بە قوڵی لە نێو بیركردنەوە
دابوو كاتێك پەنجەكانی بەنێو ریشە تەنكەكەی
دادەهێنا .

سیان هیواخواست بوو لوکاس ڕەتی نەکاتەوە، هەرچەندە
ئەو بە هیچ شێوەیەک لوكاسی خۆشی نەدەویست بەڵام
نەیدەویست فرمێسک لە چاوی خوشکەکەیدا ببینێت .

" باشە ئێما لە كوێیە ؟"
لوكاس پرسی بەبێ ئەوەی هیچ هەستێك لەسەر
ڕوخساری نیشان بدات سیان مەحال بوو بزانێت
بیر لەچی دەكاتەوە .

^ ~ ئەلفای بێ بەزەیی ~^Where stories live. Discover now