༆ 𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑛𝑖𝑛𝑒 ༆

366 52 3
                                    

فریدریك نیچە :
ئەو باڵندەی كە نازانێت بفڕێ
بە قەفەس دەڵێ چارەنووس ..!




٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
𝒱𝒪𝒯


-------


" تۆ لە كوێ بوویت ؟"

هەستەكانی وەڵامیان نەدەدایەوە كاتێك
سەیری لوكاسی دەكرد لەبەر ترسە زۆرەكەی
لێی هەوڵی قسەكردنی دەدا بەڵام هیچ دەنگێك
لە دەمیەوە نەدەهاتە دەرەوە .

چاوەكانی لەسەر لێوەكانی جێگیركرد
كاتێك چاوەڕێی وەڵامەكەی دەكرد لێی .

ئەو سەیری خوارەوەی كرد بە هێواشی
خۆی لە سەیركردنەكانی دوورخستەوە قوڕگی
پاك كردەوە " ئ - ئەو ". نەیدەتوانی قسەبكات ئەو لە ڕووی دەروونیەوە زۆر شێواو بوو .

ئێما نەیدەتوانی ڕستەیەكیش بە جوانی بڵێ .

" من ". دووبارە وەستا بەڵام لەناكاو
هەستی بە هەرەشەكانی ئەوەی بەرامبەری
كرد بەجۆرێك سەیری دەكرد ترسەكەی زۆر
زیاتربوو لێی وەك ئەوەی گەر تۆ ئێستا نەیلێی
ئەوە من دەزانم چۆن بە قسەت بێنم .

" من ویستم برۆمە دەرەوە هەوایەك
هەلمژم بەڵام لەناكاو پیاوێك رێگری
لێكردم ئ - ئەو هەوڵی نزیكبوونەوەیدا
دواتر م - ماچی كردم ". بەترس و نارەحەتیەوە
وتی بێگومان نەیدەتوانی دڕۆ بكات چونكە بە
ئەگەرێكی زۆرەوە دواتر هەر دەیزانی بۆیە دەبوو
خۆی پێی بڵێ ئەگەرنا دواتر خودا دەیزانی چی لێدەكرد .

چاوەكانی بەتووڕەییەوە ئاگری لێدەباری قۆلەكانی
گرت كاتێك بە توندی پاڵی بە دیوارەكەی بەردەمی دا
دەستی خستە سەر دیوارەكە بۆ ئەوەی دەوریان بدات
لە نێوان خۆی دیوارەكە لە نێو قۆلەكانی زیندانی كرد .

" ئەی من پێم نەوتی لە جێگاكەی خۆت بوەستە
بۆ هیج لایەك مەڕۆ بەبێ ئاگاداری من".
بە پەستیەوە وتی .

" ب - ببورە ". ئێما وتی كاتێك نەیدەتوانی
سەیری چاوەكانی بكات .

" سەیری من بكە كاتێك قسە دەكەیت ".
لوكاس توند چەناگەی گرت بەرزیكردەوە
بەڵام ئەو بەترسەوە چاوەكانی داخست .

^ ~ ئەلفای بێ بەزەیی ~^Where stories live. Discover now