༆𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑡𝑤𝑒𝑛𝑡𝑦 - 𝑠𝑒𝑣𝑒𝑛 ༆

269 48 7
                                    

هیوادارم چێژی لێببینن ... ❦




وبكل نرجسية اقول ؛
أنا لست الحلم المستحيل ، بل أنا المستحيل
الذي لا تستطيع الحلم به ..

بە هەموو بێمنەتیكەمەوە دەیڵێم ;
من خەونێكی مەحاڵ نیم ، بەڵام من مەحاڵم
كە ناتوانی خەونی پێوە ببینیت ..


~~~~~~~~~~~~~~~~~~

جەماعەت من بڕیارمدابوو كە لەم مانگەدا
پارت دانەنێم بەڵام كە سەیری پارتەكەم كرد
هیچ شتێكی وای تێدانەبوو من بەپێ پارتەكان
دەڕۆم ئۆكەی ...






——————————



دیمەنەكەی بەردەم ئێما بە تەواوی زۆر جوان بوو
دەریاچە ، ئاسمانی شینی كاڵ ، هەور ، شاخ
هیچ شتێك لەم دیمەنە باشتر هەیە .

لەسەر بەردێكی زەبەلاح لەبەرامبەر دەریاچەكە
دانیشتبوو ، بە بێزاری ئاهێكی هەڵكێشا ئەمە
هیچ بە پشوویەكی ڕۆمانسی نەدەچوو .

لوكاس دەبوو بچێت قسە لەگەڵ كۆمەڵە جیاوازەكانی
تری گورگەكان بكات لەسەر بابەتێكی زۆر جددی
زۆربەی جار ئەوان خۆیان دەهاتنە لای لوكاس بەڵام
لەبەر هەندێك هۆكاری گرینگ دەبوو لوكاس
ئەمجارەیان خۆی بچێت سەردانی هەندێك لە
پاكەتەكانی تری گورگەكان بكات .

ئێما زۆر پێداگر بوو لەسەر ئەوەی لەگەڵ خۆی
بیبات ، چونكە بەلایەوە وەك پشوویەك دەهاتە
بەرچاوی سەرەتا لوكاس بەمە ڕازی نەبوو بەڵام
ئێما بە هەموو توانایەكیەوە هەوڵیدا قەناعەتی پێبكات
دواجار دوای پارانەوەیەكی زۆر ئینجا ڕازی بوو لەگەڵ
خۆی ببیبات ، ڕەنگە دڵە ڕەقەكەی توابێتەوە لەوساتەی
كە سەیری ڕووخسارە پارانەوەكەی كرد .

لەدوای ڕۆژی لە دایكبوونیەوە بەباشی قسەی
لەگەڵ نەكردووە ، ئەوەی لە شەوی ڕۆژی لە
دایكبوونیدا ڕوویدا تا ئێستاش لەلای ئەو نهێنییە .

" ئەوەتا فریشتەكەم ". لە پشتیەوە گوێی
لە دەنگێكی زۆر بەرزبوو زەردەخەنەیەكی نەرم
هاتە سەر لێوەكانی كاتێك سەیری هاوڕوحەكەی
دەكرد .

" ڕۆژەكەت چۆن بوو ؟" لوكاس پرسی
كاتێك لێی نزیك دەبوەوە .

" باش ". ئێما بە ئاسایی وەڵامی دایەوە .

لوكاس سەری بە بەڵێ لەقاند و قورگی پاكردەوە
وتی " دەربارەی دوێنێ شەو ببورە".

بەڵام ئێما تەنها بە سادەیی سەیری دەكرد
بێ ئەوەی هیچ دەڕبرینێك لەسەر ڕووخساری
ببینرێت .

^ ~ ئەلفای بێ بەزەیی ~^Where stories live. Discover now