༆ 𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑠𝑖𝑥 ༆

379 57 2
                                    

: هۆنۆری دی بالزاك
هەمیشە لە پشت
سامانێكی زەبەلاح
تاوانێك هەیە ...!

٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
𝒱𝒪𝒯

-------

ئەو هەناسەیەكی هەڵكێشا و چاوەكانی داخست
لە كۆتاییدا بە هەر جۆرێك بێت گەیشتە باخچەكە
تەنها ئەوەی پێویستە بیكات ئەوەیە لە دیوارە گەورەكە
بازبدات پاشان دەتوانێت ڕابكات .

بەڵام ئەمە مەحال دیاربوو دیوارەكە زۆر گەورەیە .

" گەمژەم ، من بەڕاستی گەمژەم ". ئەو گوتی
كاتێك دەیویست خۆی ئارام بكاتەوە بۆچی پێشتر
بیری لێ نەكردۆتەوە ؟ ئێستا چۆن بازبدات ئەو
وازی لە قسەكردن لەگەڵ خۆی هێنا لەناكاو زەردەخەنەیەك
لەسەر ڕوخساری دەركەوت .

بیرۆكەیەكی بۆهات بەرەو درەختە گەورەكەی
تەنیشت دیوارەكە ڕۆیشت دەستی كرد بە سەركەوتن .

" واو ، من وەك مەیمون سەردەكەوم ".
ئەو بیری لەو بیرۆكە شێتانە دەكردەوە
كە تازە بۆی هات ، جار جارەش سەیری
خوارەوەی دەكرد .

" وە ئەمە ئەو شێوازە رۆژئاواییەیە
كە من ستایشی خۆمی پێدەكەم ".
بە زەردەخەنەیەك لەسەر ڕوخساری
بیری دەكردەوە .

ئەو قاچەكانی زۆر بەوریایەوە بەرەو لقەكان
جولاند ، كە ئەوەندە دڕێژ بوو بەرەو دەرەوەی
سنورەكە دەڕۆیشت .

ئەو تفی دەمی قودەداوە كاتێك سەیری خوارەوەی
دەكرد لەناكاو گوێی لە دەنگێك بوو كە دڵی بە دەنگێكی
زۆر بەرز لێیدەدا بەبێ ئەوەی بەوریاوە بیربكاتەوە بازیدا
بۆ خوارەوە .

دەنگەكە ئەوەندە بەرز نەبوو كە من خەیاڵم
لێی دەكرد ئەو خوێنەی لە سەری هەبوو
سریەوە كە لەكاتی كەوتنە خوارەوەی دروست بوو
بە خێرای دەستی كرد بە ڕاكردن بەرەو ئۆتۆمبێلەكە .

ئەو دڵنیانەبوو كە براكەی لە كوێ چاوەرێی دەكات .

هەموو ئەوەی بیری لێ دەكردەوە ئەوەبوو كە
لە ترسی هاوڕووحەكەی ڕادەكات .

دوای كاتژمێرێك لە ڕاكردن بە خێرایەكی زۆر
ئەو وەستا و هەناسەیەكی هەڵمژی ، سییەكانی
خەریك بوو بتەقنەوە بەهۆی ڕاكردنە زۆرەكەی .

^ ~ ئەلفای بێ بەزەیی ~^Where stories live. Discover now