༆ 𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑡ℎ𝑖𝑟𝑡𝑒𝑒𝑛 ༆

434 70 22
                                    

چارلز بكۆڤسكی ..!
" خۆت گیرۆدەی هیچ كەسێك مەكە
سەردەمی هەست و سۆز نیە لە نێوان
چاو داخستن و كردنەوەدا دۆستێك لە
دەست دەدەیت "



٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
𝒱𝒪𝒯


--------

پاش دووهەفتە لوكاس چووە  ژوورەكەی
بەڵام سەرسام بوو كاتێك بینی ئێما بە دەنگە
نەرمەكەیەوە گۆرانی بۆ ئەو شتە بچووكەی
ناو باوەشی دەڵێت .

منداڵێكی بچووكی لە باوەشیدا بینی .

ئێما لەسەر كورسییەكە دانیشتوە و
دەستە بچووكەكەی گرتوە .

ئێما تێبینی ئەوەی كرد كە لوكاس لەبەردەم دەرگاكە
وەستاوە بە شۆكەوە سەیری دەكات بۆیە
زەردەخەنەیەكی جوانی بۆكرد .

" پێموابوو تۆ ئێستا ئامادە بوویت
بۆ ڕۆیشتن بۆ گەشتە دڕێژەكە ".
لوكاس وتی كاتێك لە ئێما نزیك دەبویەوە و
تێبینی ئەوەی كرد كە منداڵە بچووكەكە لە
باوەشیدا زۆر بێدەنگە .

" من ئامادەبووم بەڵام دواتر ئافرەتێك
پرسیاری ئەوەی لێكردم كە ئایا دەتوانم
چاودێڕی منداڵەكەی بكەم بۆ چەند خولەكێك ".
ئێما بە دەنگێكی نزمەوە وتی كاتێك زەردەخەنەی
بۆ ئەوەی ناو باوەشی دەكرد .

" پێویست ناكات تۆ ئاگاداری هیچ كەسێك
بیت تۆ لونای ، لەوە تێناگەیت ؟ تۆ دەبێت
ئەو كەسە بیت كە فەرمان بەسەر هەموو
ئەوانەی ئێرە دابكەیت ".
لوكاس بە تۆنێكی جدیەوە وتی .

" هیچ زیانێك نییە لە گرنگیدان بە
فریشتەیەكی لەم جۆرە ".
ئێما بە زەردەخەنەوە وتی .

" ئەم منداڵانە زۆر بێزاركەرن ".
لوكاس بە بێزاریەوە وتی ،

" وابزانم منداڵەكە شوێنەكەی زۆر نارەحەتە ".
ئێما بە نیگەرانیەوە وتی پێش ئەوەی سەری
منداڵەكە ماچ بكات كەوای لە لوكاس كرد
برۆكانی بەرزبكاتەوە .


^ ~ ئەلفای بێ بەزەیی ~^Where stories live. Discover now