༆𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑡𝑤𝑒𝑛𝑡𝑦 -𝑠𝑖𝑥 ༆

467 77 43
                                    

هیوادارم بەدڵت بێت ئازیز ... ❦









٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
𝒱𝒪𝒯







_______________



" ڕۆژی لە  دایكبونت پیرۆزبێت فریشتەكەم ".
لوكاس لەكاتی ماچكردنی كولمەكانی وتی ، لەكاتێكدا
ئێما بەشۆكەوە سەیری جوتە ملوانكە ئەلماسەكەی
دەستی دەكات .


" ئای خوایە گیان بەڕاستی زۆر جوانە ".
ئێما بەدڵخۆشی هاواری كرد ، لوكاس بەهۆی
ڕەفتارە شێتانەكەی بەتوندی لە باوەشی گرت
ئەویش ڕێگەی بە قۆلە بچووكەكانی دا بە دەوری
كەمەرە ماسووڵكەكانی بپێچرێنەوە ، بە
خۆشەویستیەوە سەیری چاوە خۆلەمێشەكانی دەكرد .

" بەڕاستی تۆ پێت وایە من ئەمەت پێدەدەم ؟"
لوكاس لەكاتی بەرزكردنەوەی برۆكانی وتی .


" چی ! واتە ئەمە بۆ من نییە ؟".
ئێما لەكاتی گرژكردنی برۆكانی وتی
بەبێ هیواویەوە سندوقەكەی داخست كە
ملوانكە ئەلماسەكەی تێدا بوو .

لوكاس زەردەخەنەیەكی جوان هاتە سەر لێوەكانی
كاتێك تێبینی ڕوخسارە گرژەكەی ئێمای كرد دەمی
نزیكی گوێیەكانی كردەوە و بە چرپەیەكی قۆل وتی :

" حەڤدە دەنا لەم جۆڕەم بۆ هێناویت ".

" چی ! ". ئێما بەسەر لێشێواویەوە وتی .

لوكاس بێ ئەوەی هیچ بڵێت ، زەردەخەنەیەكی
بەڕووی داكرد و بە نەرمی قۆلەكانی گرت و بردییە
ژوورە زەبەلاحەكەی تەنیشت ژوورەكەیان .

دوێنێ لوكاس ئێمای برد بۆ ژوانێك ، یەكەم
ژوانیان بوو لە ماوەی ئەم چەند مانگەدا ئەوان
لە چێشتخانەیەكی گرانبەها نانیان خوارد و تەنانەت
داوای ئەوەشی لێنەكرد كە جلەكانی بگۆڕێت بۆ
جلوبەرگێكی فەرمی ، لەجیاتی ئەوە ڕێگەی پێدا
هەر جلێك ئێما بیەوێت لەبەری بكات .

" دەزانی ئەمڕۆ تۆ سەرسوڕمانێكی
زۆرت پێداوم ... من هیچ شتێكی ترم
ناوێت ". ئێما بە زەردەخەنەوە وتی
لوكاس زەردەخەنەیەكی فراوانی كرد كاتێك
گوێی لە قسەكانی ئێما بوو كاتێك بە سەرسورمانەوە
سەیری ملوانكەیەكی تری ئەلماسی درەوشاوەی
دەكرد .

^ ~ ئەلفای بێ بەزەیی ~^Waar verhalen tot leven komen. Ontdek het nu