༆ 𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑜𝑛𝑒 ༆

1.5K 97 5
                                    

ئەلبێرت كامۆ وتی :
بۆچی خۆت هیلاك دەكەیت
خۆ هیچ كات بە یاریەكەت ناگەی
وتم ، تۆش دەمریت بۆ بۆچی ئەژیت ..!

٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠

𝒱𝒪𝒯


------------



"باوكە !" ئێما بە دەنگێكی بەرز هاواری دەكرد
لە كاتێكدا ئەلفای باوكی زەردەخەنەی بۆ دەكرد.

"بەڵێ ، بەڵێ ! چی بوە كچە جوانەكەم
ئەلفا چاوەكانی بەرزكردەوە و قورگی پاكردەوە
پێش ئەوەی بە خۆشەویستییەوە پرسیار بكات٠

ئەو بەتوندی سەری گرت " سیان دۆراوە !"
ئەو بە دەنگێكی بەرز هاواری كرد .

پیاوێك بە زەردەخەنەیەكی فراوانەوە سەیری خوشكە
بچوكەكەی دەكرد .

" من بردمەوە ، ئەو دۆرا. من بردمەوە ، ئەو دۆرا .!
ئەو بە بێزاریەوە وتی. ئەلفای باوكی بە هەڵسوكەوتی
مندالە كچەكەی پێدەكەنی.

" باشە ، من لە دەستم چوو. ئێستاش ئامادەبە
بۆ ئاهەنگەكە. نەلێی ئاهەنگەكەت لە بیرچوو؟".

" چی ئاهەنگەكە ؟" من زۆر بێزارم لەم جۆرە
ئاهەنگانە وە هیچ شتێك دەربارەی هیچ ئاهەنگێك
نازانم " سیان و ئەلفا سەیری یەكتریان دەكرد.

ئەوان دەیانزانی ، كە ئەو هەرگیز حەزی لە چوون
بۆ ئاهەنگەكان نییە بە تایبەتی ئەم جۆرە.

" تۆ دەزانی من باسی چی دەكەم؟ "

ئەو سەری بە بەڵێ جولاند." من بۆ ئەوێ نارۆم باوكە
تۆ دەزانیت رقم لەم جۆرە كەسانەی ئەوێ دەبێتەوە
ئەوەی دەبینی نمایشی جلوبەرگ و لووتبەرزەكەیانە "
هەناسەیەكی هەڵكێشا لەسەر قەنەفەكە لە تەنیشت
باوكی دانیشتبوو وە قۆلەكانی پێچایەوە .

" دەزانم ، بەڵام ناتوانم یارمەتیت بدەم
پێویستە بێیت باوكە ئەمجارەش نایێت
هەوڵبدە قەناعەتی پێ بهێنیت ".

" تۆ دەتوانی خۆت بەڕێوەی ببەیت. من متمانەم بە
تۆ هەیە "٠ ئەلفا هەناسەیەكی هەڵكێشا لە پشتی
كچەكەی دەدا.

^ ~ ئەلفای بێ بەزەیی ~^Where stories live. Discover now