༆𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑡ℎ𝑖𝑟𝑡𝑦-𝑡𝑤𝑜 ༆

420 64 72
                                    

هیوادارم بەدڵتان بێت ...♥︎









٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠










ᴠᴏᴛᴇ ʙᴇꜰᴏʀᴇ ʀᴇᴀᴅɪɴɢ ♡︎











پرسیارێك : كێ دەزانێ پاسپۆردی واتپاد چۆن
دەگۆڕێت بەخوا زۆریش هەوڵمداوە بیگۆڕم بەس
هەر نەمتوانیوە ، ئەم ماوەیە موبایلەكەم زۆر شەكل
دەكات نازانم بۆچی وای لێهاتوە ، پاسپۆردی واتپادم
نازانم گەر ڕەشیش ببێتەوە دەفەوتێم تكایە گەر یەكێك
زانیاری لەسەر هەیە پێم بڵێ چونكە زۆر پێویستم
بەوەیە بیگۆڕم .















_______________









ئێما بە شلەژاویەوە خەریكی خواردنی نینۆكەكانی
بوو ، جار جارەش چاوەكانی دەكەوتە سەر كاتژمێری
دیوارەكە ئاهێكی نائومێدی هەڵكێشا چی ئەگەر لوكاس
شتێكی بەسەر بێنێت ، لەناكاو لەناو بیركردنەوەكانی
بەهۆش خۆی هاتەوە كاتێك گوێی لە زەنگی دەرگاكە بوو .




تەنها پازدە خولەك ڕۆیشتوە لە ئێستادا ، بەڕاكردن
بەرەو دەرگاكە ڕۆیشت چونكە دڵنیابوو لەوەی
بلەیز لە پشت دەرگاكەوە وەستاوە .




ترس و دڵەڕاوكێ بە جەستەیدا ڕۆیشت ، لەو ساتەدا
كاتێك بیری لەوە دەكردەوە كە دەبێت لوكاس چی لە
بلەیز بكات ؟ دەرگاكەی كردەوە تاوەكو ئەو كچە
ببینێ كە قەناعەتی پێهێنا لە دەستی لوكاس هەڵبێت .




" سڵاو ". ئێما بە زەردەخەنەوە گوتی .





بلەیز بە زەردەخەنەوە سەری لەقاند و ، بە هێمنی
چووە ناو ماڵەكەوە لەكاتێكدا چاوەكانی بەدوای
هەر شتێكی نائاسایی دەگەڕا لەم شوێنەدا .





" چی ڕوویداوە ئێما ؟ پێویستت بە چ یارمەتیەك
هەیە ؟" بلەیز بە ئاسایی گوتی ، لەكاتێكدا ئێما
بە شلەژاویەوە یاری بە دەستەكانی دەكرد چونكە
بیری لە هیچ وەڵامێك نەدەكردەوە لەو ساتەدا .






" من تەنها دەمویست _". خەریك بوو قسە بكات
بەڵام لەناكاو دەرگاكە زۆر بەتوندی كرایەوە .





بلەیز برۆكانی گرژكرد ، كاتێك بینی ئێما هێواش هێواش دەستی كرد بە پاشەكشەكردن .






" ئەمە چییە ؟ بە دۆزەخ ". بلەیز هاوارێكی بەرزی
كرد ، كاتێك بە چاوە فراوانەكانی سەرنجی نزیك
بوونەوەی لوكاسی دا ، بە هەنگاوە گەورەكانی
بەرەو ڕووی چوو لەكاتێكدا بلەیز شۆك ببو تەنانەت
نەیدەتوانی لە شوێنی خۆی بشجوڵێتەوە .






^ ~ ئەلفای بێ بەزەیی ~^Tahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon