فەڕەنسا شاری خەونەکان شاری خۆشەویستی و شاری جوانی ناخی هەستەکان
بەڵام ئەمە هیچ وا بەهەست دەرناکەوێت بۆ کوڕێکی ماندوو
ئێستا کە لە هۆتێلێکی گرانبەهای مۆدێرنن و بە پاسەوان دەور دراون هەستی سەیری پێ دەبەخشێت
ئەو هەرگیز دەرەوەی وڵاتی نەبینیوە هەرگیزیش نەیخوێندووە تا تەنانەت کەمێکیش لە زمانەکە بزانێت
بەڵام هاوسەرەکەی کە بە ساردیەوە قسە لەگەڵ پیاوە فەڕەنسیەکان دەکات وادەکات خۆی زۆر کەم بێتە پێش چاو
بەشێوەیێک کە ئەو نەخوێندەوارێکی پلە نزم و بێ سوود و بچووک هاوسەری پیاوێکی دەوڵەمەندی بەناوبانگ کە جەندەها زمان دەزانێت و لە بیستەکانی تەمەنی دایە و هەرچی بڵێیت هەیەتی
ئەمە وادەکات هەمیشە و هەمیشە خۆی بێ بەها بێتە پێش چاو
لە خەیاڵەکانی دەردێت کاتێ یونگی بە توندی دەستی دەگرێت و بۆ ئاسانسۆرەکە هەنگاو دەنێت کە تایبەتە بە کەسە تایبەتەکان
کەوا بڕیارە بۆ مانگی هەنگوینی لێرە بمێننەوە ڕاستر بڵێین بۆ مانگی ژەهراوی لێرە بمێننەوە
چونکە وەک یونگی بەڵێنی پێی داوە ناخۆشترین ڕۆژەکانی تەمەنی لەگەڵ بەسەر دەبات و یادگاری ژەهراوی لەگەڵی تۆمار دەکات
دەرگاکەی کردەوە و ڕۆیشتنە ژوورەوە
وە بەتوندی دەستی فڕێدا و بۆینباخەکەی کردەوە و بۆ گەرماوەکە ڕۆیشت
ئەوەیتریش بە ساردی سەیری کرد و لەسەر بێدەکە دانیشت کە لە نێوێندی ژوورەکە دانراوە و بە ساردیەوە سەیری پێشخۆی دەکرد
ئەو نیگەران و دڵشکاوە لە ناخەوە بەڵام دەری نابرێت ئەسڵەن بۆچی خۆی وا نیشان بدات لە کاتێکدا هاوسەرەکەی دڵی بەم حاڵەی خۆش دەبێت
بۆیە شاردنەوەی هەستەکانی لە ئێستادا بە باشترین شت دەزانێت
دوای کەمێک یونگی لە گەرماوەکە هاتە دەرەوە و هۆپی هەستایەوە و ویستی بڕواتە گەرماوەکە تا کەمێکیش بێت هەست بە باشتربوون بکات بەڵام وەستا کاتێ یونگی قسەی کرد
ESTÀS LLEGINT
𝑆𝑂𝑃𝐸᯾𝑅𝐸𝐺𝑅𝐸𝑇 ✓
Literatura romàntica𝑂𝑁𝐸𝑆𝐻𝑂𝑇 𝑇𝑂𝑃: 𝑌𝑂𝑂𝑁𝐺𝐼 𝐵𝑂𝑇𝑇𝑂𝑀: 𝐻𝑂𝑆𝐸𝑂𝐾 مافەکانی بۆخۆم دەگەڕێتەوە.