باوکە"
وتی کاتێ لەبەرامبەر مێزەکەی بەڕێز مین دانیشت لە ئۆفیسی کۆمپانیاکەیان"هۆسیۆک لە کوێیە؟"
بەبێ هیچ شتێک ڕۆیشتە نێو بابەتەکە"بۆچی دووبارە باسی ئەو دەکەین باوکە"
بە بێزاری وتی و پاڵی دایەوە بە قەنەپەکەیا و سەیری پێش خۆی دەکرد"هەموو کارتە بانکیەکانت و کلیلی خانوەکان و سویجی ئۆتۆمبێلەکانت لێرە دابنێ یونگی"
بە ئاسایی وتی و لاپتۆپەکەی کردەوە"چیە باوکە لەسەر کەسێکی هیچ بێبەشم دەکەیت لە سامانەکەم"
بەبێ باوڕیەوە وتی و سەیری کرد"کوڕێکی وەک تۆم ناوێت گەر ئەمە وەفات بێت بۆ هاوسەرەکەت، ئەبێ بۆ ئێمە چۆن بێت، ئێستاش هەموو ئەوانەی وتم لەسەر مێزەکە دایبنێ و بڕۆ دەرەوە"
بە ساردی وتی و یونگی بە تووڕەیی هەموو شتێکی لەسەر مێزەکە سانا و هەستا و ویستی بڕوات"پاسەوانەکەم تۆ دەگەیێنێتە ماڵە کۆنەکەی داپیرەت"
بەڕێز مین وتی و یونگی بە شۆکەوە سەیری کرد
یانی چیتر لە گوند بژیت"دەرگاکەش دابخە"
وە بە تووڕەیی ڕۆیشتە دەرەوە و دەرگاکەی داخست"گەورەم لێرەوە"
پاسەوانەکە وتی و یونگی بە بکوژانەوە سەیری کرد و سەر ئۆتۆمبێڵەکە کەوت.
.
.
.
.
.
."لە هەموو لایێکەوە بێکەس بووم وای بە حاڵم"
لەبەر خۆیەوە وتی کاتێ لە بەردەم خانوە کۆنەکە وەستا بوو"خەفەت لەچی ئەخۆی یونگی هەمووی دوو ڕۆژە و لە بێ ئەوی لە جێگایا ئەکەوی و هیواخوازی مردن دەبیت"
بە کزیەوە وتی و بە کلیلەکان دەرگاکەی کردەوە و ڕۆیشتە ژوورەوەوە بێ ئەوەی تاقەتی هیچی هەبێت یێکێ لە پەردەکانی سەر قەنەپەکانی لادا و لەسەری پاڵکەوت
"تا دوێنێ هاوسەرم بوویت ئێستاش وەک دوژمنیش ئاشتیانەیە سەیرم کەیت"
وە فرمێسکەکانی ئازاد کرد.
.
.ڕۆژەکان تێپەڕین و ئەویش بەبێ کەسی لەو گوندە بچوکەیا ژیانی بەسەر دەبات
ئەو گلەیی نیە و گازاندە ناکات
بە خێرایی لەگەڵ خەلکی گوندەکە توانی خۆی بگونجێنێتوە دەستی کرد بە کارکردن لە کێڵگەکان و ژیانێکی سادە دوور لە هەر کەسێک کە بیناسێت