"بەڵێ بەڵێ هەر ئەمشەو هەموو بارەکان دەگوازمەوە گەورەم نیگەران مەبە"
بەخێرایی سەر بارهەڵگرەکە کەوت و بەخێرایی دەستی بە لێخوڕین کردئەو پێویستە هەموو بارەکان لە کاتی خۆیدا بگەیێنێت تا بتوانێت بە کەمێک خواردنەوە بگەڕێتەوە بۆ ماڵە بچوکەکەی کە باوکێکی پیر و برایێکی لەخۆی بچوکتری هەیە و چاوەڕێی گەڕانەوەی ئەو دەکەن
لەکاتێکدا تەواوی هەفتەیێک دەبێت نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە و بەردەوام کاری کردووە تەنانەت نەیتوانیوە بەباشی پشوو بدات ئێستاش بە سەرئێشەیێکی زۆرەوە خەریکە لێخوڕینە بۆ سیۆلی پایتەخت لەکاتێکدا تەواوی شارەکان بە تەمومژێکی توندەوە داگیر کراون
کات بۆ کاتژمێر 11:45 خولەکی شەو دەڕوات و ئەو تازە گەیشتۆتە سەنتەری شارەکە و بە ئەستەم پێش خۆی دەبینێت و چاوەکانی بە ئاستەم هەست بە بینین دەکەن
تا ئەوەی لە ناکاو لە هۆشخۆی چوو
بارهەڵگرەکە لە شەقامەکە سوڕاو لە سایدی خۆی دەرچوو خۆشبەختانە شەقامەکان زۆر کەم ئۆتۆمبێڵ پێیدا دەهاتن و دەچوون بەڵام ئەمە واینەکرد کە هیچ کەسێک زیانی پێنەگات کاتێک بە خێرایی سەر پیاوێک کەوت کە تازە لە دەرگای باڵەخانەکە هاتە دەرەوەوە دەموودەست گیانی لەدەست دا
.
.
.