"بیری رۆژانێک ئەکەم
کە هیچ کات بریار نییە دوبارە ببێتەوە...!"jungkook pov
ئێستا ساڵێک تێپەریوە
ساڵێکی رێک تێپەریوە کە من جی یۆنم لەدەستدا.. ساڵێکی پر لە ئازار تەنانەت خۆشم نازانم چۆن کات وازوو تێپەری ٠!چۆن بەرگەم گرت،
زۆر گۆرانکارێ بەسەر ژیانم هات هەرگیز بیرم نەکردبۆوە خۆشترین کاتەکانی ژیانم لە ناکاو بگۆرێت بۆ ناخۆشترین کاتەکان!
لە خۆشترین کاتی ژیانتدا هەمیشە بیرت بێت رەنگە تەنها دوای کاتژمێرێک ببێت بە ناخۆشترین کات بۆتبیری ئەکەم.!
وەکو شێت بیری باوەشێکی ئەکەم..
ئەو باوشەی تیێدا هێمن ئەبومەوە ،ئەو باوشەی تێیدا ئاسودەبوومچیتر بوونی نیە ،چیتر جی یۆن لێرە نیە بۆ ئەوەی هاوبەشی خەمەکانم بکات ،هیوام پێببەخشێت!
ئاخر بۆچی پێویست بوو شتەکان بەم شێوەیەی لێبێت!؟
هەموو رۆژێک هەڵئەسام بە هیوای ئەوەی ئەو شتانە تەنیا خەونێک بوبێت و جی یۆن لە تەنیشتم بێت،بەڵام نیە دوبارە بە ئازاردانی خۆم کۆتایی دێت~راهاتبووم رۆژانە هەرشتێک روویدا بوایە بۆ ئەوم باس ئەکرد یان هەر کێشەیەکم هەبوایە ئەو بۆی چارە ئەکردم بەڵام ئێستا چی؟!
ئێستا پێویستە بچمە سەرگۆرەکەی بۆ ئەوەی روداوەکانی بۆ باسبکەم.زۆر بە ئازارە بە رادەیەک کە ناتوانم لە چەند وشەیەکی سادە باسی ئەو ئازارابکەم،
کە ئەو لێرە نیە,
لەگەڵ ئەوەی دەورم پرە لە خەڵک بەڵا هێشتا هەست بە تەنیای ئەکەم،
خۆزگە هەرگیز بەم شێوەیە نەبوایە ،خۆزگە ئێستا لام بویتایەوە پێکەوە کچەکەمان لە باوشگرتایە،پێکە گەورەمان کردیایە.ئێمە خەونی زۆرمان دانابوو لەگەڵ جۆنگیۆن بەڵام هیچ شتێک وەک بیرکردنەوەکانی ئێمە نەبوو..
هەتا ئێستا ماڵەکەمان وەکو خۆیەتی ژورەکەی من و یۆن تەنانەت ئەو ژورەی کە بۆ جۆنگیۆنمان ئامادەکردبوو هەموو شتێک وەکو خۆیەتی. چۆن بتوانم تێکی بدەم لە کاتێکدا بیرمە جی یۆن چەن بە خۆشەویستیەوە شتەکانی رێکئەخست؟
YOU ARE READING
ᴏᴛʜᴇʀ ʜᴏᴘᴇ || ᴋᴜʀᴅɪꜱʜ ✔
Romanceهــەمــوومــان پــێــویــستـمان بە هــیوایەکی ترە. چی دەربارەی هیوایەکی تر بۆ ژیانێکی نوێ؟ ʕ•ᴥ•ʔ