6.خۆشەویستی بەئازارە

542 68 9
                                    

"هیچ شتێکی جوان بوونی نییە بە بێ ئازار"

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

"هیچ شتێکی جوان بوونی نییە بە بێ ئازار"

2021.9.23

kim LYAN pov

-ئێستا رێک ساڵێک تێپەریوە ساڵێکی رێک تێپەریوە لەو کاتەوەی من لە رێستۆرانتەکەی یۆنگی کار ئەکەم ،
زۆرشت روویداوە زۆرشتیش گۆراوە تاکە شت کە نەگۆراوە خۆشەویستیەکەمە بۆ جۆنگکوک.

بەڵێ من هێشتا ئەوم خۆشەوێ بەبێ ئەوەی خۆم هەستی پێبکەم لەگەڵ تێپەربوونی کات خۆشەویستی من بۆ ئەو زیاتر ئەبێت!!

هەتاکو ئێستا بەوم نەوتووە چۆن بتوانم پێی بلێم لە کاتێکا ئەزانم ئەو کەسێکی تری خۆشەوێ، من تەواوی کاتەکە خۆشەویستیەکەم بۆ ئەو شاردۆتەوە.

بەڵام ئەمە بە ئازارە کاتێک من هەمیشە هیوا ئەخوازم بۆ یەک جاریش بێت چاوەکانی من ببینێت هەست بە من بکات بەوەی چەنێک ئەوم خۆشەوێ بەڵام ئەویش لەگەڵ کەسێکی ترەو خۆشەویستی خۆی بۆ دەرەبرێت !!

ئێمە هێشتا هەر لە رێستۆرانتەکە کار ئەکەین و من و جۆنگکوک ئێستا نزیکترین لەگەڵ یەک بەڵام تەنیا وەکو هاورێ من ئێستا لەگەڵ هەموویان زۆر نزیکم، ئێمە زۆربەی کات پێکەوەین و ئەچینە دەرەوە،

جی یۆن هێشتا نەهاتۆتەوە بەڵام هەمیشە لە پەیوەندیا بووە لەگەڵ جۆنگکوک،بیستم کە بەم زوانە ئەگەڕێتەوە.

شوگا ئێستا خۆشەویستی هەیە می یۆنگ کچێکی زۆر شیرینە و هاورێمانە ئەوان زۆر جوانن پێکەوە،کەس پێشبینی نەئەکرد شوگا خۆشەویستی هەبێت بەڵام هیتر خۆشەویستی سنورەکان نازانێ.

میسو و جەیک هاوسەرگیریان کردووە نزیکی مانگێکەکە برواناکەم میسوو چەند دڵخۆشبوو،جەیک لەگەڵ ئێمە هەموومان رێستۆرانتەکەمان رازاندەوە هەمووشتێکمان ئامادە کرد وە بانگی میسووم کرد بۆ ڕێستورانتەکە.

کاتێک میسوو گەیشت ڕێستورانتەکە بەتەواوی تاریک بوو پاشان ڕوناکی هەڵکرا و جەیک چووە بەردەمی زۆر بەجوانی داوای هاوسەرگیری لێ کرد،ئەو دیمەنە زۆر جوان بوو،وە کاتێک میسوو وتی بەڵێ ئێمە هەموومان هاتینە دەرەوەو چەپڵەمان لە ئەدا میسوو نەی توانی خۆی بگرێ و دەستی کرد بە گریان دوای ئەوەی وتی بەڵێ ئەو شەوە زۆر خۆش بوو.

ᴏᴛʜᴇʀ ʜᴏᴘᴇ || ᴋᴜʀᴅɪꜱʜ ✔Where stories live. Discover now