25.مرد!!

499 59 27
                                    










"ڕاستە ئێمە کۆتاییەکی جوانمان نەبووبەڵام چیرۆکێکی جوانمان هەبووئەمەش بەسەر بۆ لەبیرنەکردن"2022

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

"ڕاستە ئێمە کۆتاییەکی جوانمان نەبوو
بەڵام چیرۆکێکی جوانمان هەبوو
ئەمەش بەسەر بۆ لەبیرنەکردن"
2022.2.1






suga pov started

ئیمڕۆ ڕۆژی هاوسەرگیری منە..

هەرگیز لەو بڕوایەدا نەبووم کە کەسێک بێتە ژیانمەوە و خۆشم بوێت وە ئێستاش هاوسەرگیری ئەکەم.

هەموان لێرەبوون هەموو هاوڕێکانم و خێزانەکەم کە وام لێ ئەکەن هەست بەوە بکەم کە من تەنها نیم..

می یۆنگم بینی کە دەستی باوکی گرتووە و بەرەوڕووی من دێت،بەتەواوی لە فریشتە ئەچوو لەناو عەزیە سپیەکەی.

دەستم گرت و بەرەو ڕوی یەکتری وەستاین و سێری یەکمان کرد هەردوکمان زەردەخەنە لانەئەچوو لەسەر ڕوخسارمان بەهێمنی ماچی ناوچاوانیم کرد و بەرەو لای دادوەرکە ڕۆشتین.

دوای ئەوەی هەردوکمان وەڵاممان بەڵێ بوو ماچیم کرد کە نە یەکەم ماچم بوو نە کۆتاین دانەش ئەبێت.

بە زەردەخەنە و سێری کرد و پاشانیش سەمامان کرد لەگەڵ بونی خۆشویست و هاوسەرەکانی تریش کە وەکو ئێمە سەما ئەکەن.

ئیمڕۆ هەموان شاهیدن کە من و می یۆنگ بوین بە هاوسەری یەکتری و ئەو ڕێگایەی ماومانە لە ژیان پێکەوە ئەیبڕین.

هیچ پێوەرێک هێندەی خۆشەویستی گرنگ نییە،هاوسەرگیری بێ خۆشەویسی هاوسەرگیریەکی شین و خۆڵەمێشی ئەبێت.

منیش ئەوم خۆشویست هیچ شتێکیش هێندەی خۆشەویستی گرنگ نییە،بۆم گرنگ نەبوو لە چ پلەیەکدایە و بیرکردنەوەی خەڵک چۆنە لەسەری،بۆم گرنگ نەبووخەڵک ئەویان بەدڵ نەبێت چونکە من بەهەموو شێوازێک ئەوم بەدڵ بوو،ئەوم لا جوانترین کچی دونیایە ئەگەر چی خەڵک وای نابینیێت،گرنگ نییە لای کەسمان لە کوخێک بژین یان کۆشێک تەنیا پێکەوە بونمان گرنگە،تەنیا لەگەڵ یەکتری بین تا مردن...

دوای ئاهەنگەکە هەمووان پیرۆزبایان لێ کردین و هیوای ژیانێکی خۆشیان بۆ خواستین.

پاشانیش گەڕاینەوە بۆ ماڵەوە،ئەو ماڵەی وا بڕیارە نیوەی ژیانمان تێدا بەسەر بەرین...

ᴏᴛʜᴇʀ ʜᴏᴘᴇ || ᴋᴜʀᴅɪꜱʜ ✔Where stories live. Discover now