7.بەردەوامم

491 67 10
                                    

"ئەوە فێربووم کە خەڵکی ئەڕۆن تەنانەت ئەگەر پێشوو هەزاران بەڵێنیان دابێت کەویستویانە"2021

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

"ئەوە فێربووم کە خەڵکی ئەڕۆن تەنانەت ئەگەر پێشوو هەزاران بەڵێنیان دابێت کەویستویانە"
2021.9.27

songhoon pov

لە دوای دەرچونم لەنەخۆشخانە هەمووشتێک باش بوو،دڵخۆش بووم کە هاتمە دەرەوە لەو شوێنە هیوادام جارێکی تر تەنانەت بەتەنیشتنەخۆشخانەش
تێنەپەڕم،

لەوێ هاوڕێیەکم هەبوو کە هێشتا لەوێیە یۆنگ هی هاوڕێ کچەکەم بوو هەتا ئێستا هەر پێکەوەین پێشوو ئەبوو شەش هەنگاو لە دوری یەک بوەستین چونکە هەردوکمان هەمان نەخۆشیمان هەبوو و ئەگەر لەیەک نزیک بوینایەتەوە ڤایرۆسیمان بۆ ئەگوازایەوە و ئەگەر چاک بونەوەمان زۆر کەم ئەبوو.

هاوڕێیەکی کوڕیشم هەبوو جایهیۆن نزیکترین هاوڕێم بوو لەنەخۆشخانە پەو میۆنگ هیشی پێم ناساند لەمناڵیەوە یەکمان ئەناسی شەش مانگ پێش ئێستا کۆچی دوای کرد هەمیشە کاتی مردنیم لەبیرە،
ڕۆژی لەدایکبونی من بوو ئاهەنگمان ئەگێڕا جایهیۆن و میۆنگ هی لەدوری من وەستابوون لەبەر نەخۆشیەکەمان ئاهەنگێکی زۆر خۆش بوو هەموانی لێبوین جایهۆن زۆر دڵخۆش بوو،هەمیشە وشەی پۆزەتیڤی بە ئێمە ئەوت خۆشەویستەکەی بەجێی هێشتبوو لەبەر ئەوەی نەخۆشە بەڵام هێشتا هەر بەهیوا بوو،تاکە خەمی ئەوە بوو ئەگەر ببێت بە هەژدە ساڵ چیتر حوکمەت پارەی نەخۆشخانە نادات و ئەبێ خێزانەکەی ئەو ئەرکە بگرنە ئەستۆ کە خێزانەکەی باری داراییان باش نەبوو بەڵام پێش ئەوەی بێببێت بە هەژدە ساڵ مرد،

دوای ئاهەنگ گێڕان هەمومان خەوتین بەیانی هەڵساین بە ڕێڕەوەکەدا ئەڕۆشتم گوێم لەزەنگی ئاگاداری بوو پەرستار و دکتۆرەکان ڕایان کرد بۆ ژورەوەکەی میۆنگ هیم بینی لەدورەوە کە کەوت بە عەراز و گریا نەمزانی چی ڕویدا بەڵام پەرستارەکە هاتە دەرەوە و وتی مردووە،هۆکارەکەی خنکان بوو دیار بوو هەوا بۆ سیەکانی نەچبوو،ڕۆژێکی تەواو خەماوی بوو،هەموان خەمبار بوون میۆنگ هی سێ ڕۆژ لە ژورەوەکەی نەهاتە دەرەوە هەمیشە ڕاهاتبووین لەگەڵ یەکتری بین بەڵام چیتر 3 هاوڕێی نەماین ئەویش خەمبار کەر بوو زۆر قورس بوو بۆ ئێمە کە ڕابێین لەگەڵ بێ ئەوی،بەڵام مرۆڤەکان ڕادێن لەگەڵ ئەو کەسانە نەبن کە خۆشیانئەوێن بەڵام هەتا ئێستا بۆ یەک ڕۆژ لەبیرم نەکردووە.

ᴏᴛʜᴇʀ ʜᴏᴘᴇ || ᴋᴜʀᴅɪꜱʜ ✔Where stories live. Discover now