21.دوبارە بینینی ئەو!!

428 57 3
                                    

"کاتێک ویستت بگریت،بگری و لە ناختدا مەیهێڵەوەگریان هی لاوازەکان نییە!گریان ناخە پڕبووەکەت بەتاڵ ئەکاتەوە"

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

"کاتێک ویستت بگریت،بگری و لە ناختدا مەیهێڵەوە
گریان هی لاوازەکان نییە!
گریان ناخە پڕبووەکەت بەتاڵ ئەکاتەوە"

2022.1.7

jungkook pov strated

من و جی یۆن دانیشتبوین سەیری تیڤیمان ئەکرد ئەمرۆ کەسمان کارمان نییە بۆیە لەماڵەوەین.

من ئێستا زۆر دڵخۆشم بەرادەیەک کە ناتوانم وەسفی بکەم من ئەبم بە باوک چ هەستێک لەوە تایبەت ترە بەتایبەت کە لەو کەسە بێت کە خۆشتئەوێت..؟

هەمیشە خەونم ئەوە بووە کە لەگەڵ جی یۆن خیزانێکی بچوک دڵخۆش پێک بێنم ئەوەتا هەموو خەونەکانم یەک لەدوای یەک دێنە دی،هیوادارم تا کۆتای ژیانم لەگەڵ جی یۆن بم و بەم شێوەیە دڵخۆشبین.

بەڵام بێگومان ئەبێت لە خۆشترین کاتەکانی ژیانت بیرت بێت کە ناخۆشترین شتیش بونی هەیە.!

"گیانەکەم من ئەچم هەندێک گەنمەشامێ دێنم" جی یۆن وتی

"باشە" دوای کەمێک جی یۆن هاتەوە لە تەنیشتم دانیشت

"جۆنگکوکا بەرای تۆ ئەگەر مناڵەکە کچ بێت چ ناوێکی بۆ دابنێین یاخود کور" جی یۆن وتی بە پەرۆشی منیش کەمێک پێکەنیم

"ئازیزم بەرای تۆش جارێ زوو نییە بۆ ناو؟" ئەو برۆکانی لێکداو وتی

"جا چییە تەنیا من زۆر بە پەرۆشم بۆ منداڵەکەم" خەندەکەی گەورەم کردو دەسم لەسەر سکی دانا

"ئایخوایە منیش زۆر بە پەرۆشم بەڵام پێویستە چاوەرێ بکەین دڵنیام کورەکەم وەکو خۆم قۆز ئەبێت" بە فیزێکەوە وتی

"نەخێر کچەکەم لە من ئەچێت ، تۆ بۆچی وا ئەلێیت یانی پێت خۆشنیە مناڵەکە کچ بێت"

"ئەوە چ قسەیەکەیە ئێستا بێگومان جیاوازی نییە تەنیا ئەوە گرنگە تەندروستی باش بێت "

"بەڵێ بەڵێ بروام کرد" بە بێباوەری سەیرم کرد

"یاا جی یۆن من بەراستمە هەم بیربکەوە کچێک بێت و لە تۆ بچێت ئەزانی چەند جوان ئەبێت،ڕێک وەکو شازادە وائەبێت." ئەویش پێکەنی باشە ئەبێت لەم پێکەنینە جوانتر هەبێت؟؟!

ᴏᴛʜᴇʀ ʜᴏᴘᴇ || ᴋᴜʀᴅɪꜱʜ ✔Where stories live. Discover now