24.چونکە خۆشمئەوێت

427 59 4
                                    

"هەموو ئەو شتانەی بەدەستت هێناون لە ژیاندا بەبۆنەی ئەوانەوەیە کە لەدەستت داون"2022

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

"هەموو ئەو شتانەی بەدەستت هێناون لە ژیاندا بەبۆنەی ئەوانەوەیە کە لەدەستت داون"
2022.1.27

LYAN POV STARTED

جی یۆن منی بە هۆکاری هەمووشتێک دانا لەکاتێکدا خۆی تاوانبارە.

چۆن درۆی لەگەڵ هاوسەری خۆی کردووە ئەبێت باجەکەشی بدات،مرۆڤەکان ڕاهاتوون کە هەڵەکانی خۆیان کەم بکەنەوە تا ویژدانیان ئاسودەبێت ئەویش تەنیا بەوەی تاوانەکە بکەنە سەر یەکێکی تر،تێناگەم چۆن کارێکی وای کردووە!!.

من بەجۆنگکوکم ئەوت چونکە نەمەویست ببم بە هاوبەشی تاوان بەڵام لەوانەیە بە شێوازێکی جوان بم وتایە.

وامزانی ئەگەر بڕۆم بۆ بوسان جۆنگکوک لەبیر ئەکەم بەڵام لەڕاستیدا بەتەواوی لەبیرم نەکرد و هاتمەوە ئێرە و هەرکاتێک ئەیبینم زیاتر خۆشمئەوێت.

درۆیە مرۆڤەکان هەرگیز ئەو کەسانە لەیاد ناکەن کە خۆشیان ویستووە تەنیا ڕادێن لەگەڵیان نەبن.

من ڕاهاتم؟؟بەڵێ بێگومان تاڕادەیەک ڕاهاتم بەڵام هێشتاش سەخته خۆشمنەوێت.

بیرم کردەوە کە داوای لێبوردن لە جی یۆن بکەم بەڵام نازانم چۆن ئەبێت چونکە هەڵەی من نییە،بۆیە لەکۆتایدا وازم لەو بیرکردنەوەیە هێنا نامەوێت هەمیشە کەسە باشەکە بم،چی ئەبێت منیش ڕۆژیک باش نەبم؟

هەرخۆی ئێرە بەجێدێڵم و ئەڕۆمەوە بوسان.

بەڵام بێگومان دوو ڕۆژی ترە و تەنیا لای دایک و باوکم و میسوو ئەبم.

چوومە ناو ئەکاونتی ئینستاگرامم وادیارە کە فۆڵۆکانم بونە بە ملیۆنێک و حەوت سەد هەزار بێگومان ڕێژەیەکی زۆرە وە دڵخۆشم بێگومان،میوزیک ژیانی منە.

هەمیشە خەونم بووە ببم بە کەسێکی دیار وە ئێستاش وام.

سێری ڕەسمەکانم ئەکرد،لە ڕێستورانتەکە وە لەگەڵ جۆنگکوک و جیمین وەهەروەها وێنەکانم کە لەگەڵ میسوو دامناوە،هەموو ئەو ڤیدیۆیانەی کە میوزیک ئەژەنم هەمویان زۆر زۆر جوانن.

لەسەر سیسەمەکەم پاڵکەوتبووم بیرم ئەکردەوە.

یەکەم یەکتربینیمان لەگەڵ جۆنگکوکم بیرکەوتەوە و پێکەنیم.

ᴏᴛʜᴇʀ ʜᴏᴘᴇ || ᴋᴜʀᴅɪꜱʜ ✔Where stories live. Discover now