12.بوو بە هی کەسێکی تر...

461 60 0
                                    

"ئەو هەستەی وات لێ ئەکات بەبۆنەی کچێکەوە بگریت جوانترین هەستە"2021

اوووه! هذه الصورة لا تتبع إرشادات المحتوى الخاصة بنا. لمتابعة النشر، يرجى إزالتها أو تحميل صورة أخرى.

"ئەو هەستەی وات لێ ئەکات بەبۆنەی کچێکەوە بگریت جوانترین هەستە"
2021.10.21

LYAN POV

دوێنی هەمووشتێکم بینی،بینیم کە ئەو کەسەی خۆشمئەوێت ئێستا بەتەواوی بوو بە هی کەسێکی تر...

هەرگیز ڕاست نەبوو لام کە جۆنگکوک کچێکی تری خۆشبوێت هەمیشە وام دانا کەمنی خۆشئەوێت.

مرۆڤ کە باوەڕی بە ڕاستیەکان نییە و ناتوانێت قبوڵی بکات ئەوە نکۆڵی لەڕاستیەکان ئەکات و جیهانێکی خەیاڵاوی بۆ خۆی دروست ئەکات و لەکۆتایشدا بڕوای وایە کە ڕاستەقینە بن...

منیش هەمان شێوە بووم نەمئەویست قوبڵی بکەم کە شتێکی وا ڕوئەدا..

بەڵام دوای هەمووشتێک من تەنیا هیوای ژیانێکی خۆشیان بۆ ئەخوازم.

جی یۆن کچێکە کە ئەتوانم بڵێم هەموو کوڕێک حەز ئەکات کچێکی لەو شێوەیە لە ژیانی دا هەبێت،جوانە و باشە ڕووی خۆشە و میهرەبانە قەت دڵت ناشکێنی و گرنگی بەهەمووشتێک ئەدا،هەموو ئە شتانەم لە جی یۆن بینی بەرامبەر بە من کە مەیکەپم بۆ کرد و لەگەڵی بووم وە هەمیشە بینیوە کە چەند باشە بۆ جۆنگکوک.

لەوانەیە هەرکچێکی تربوایە ڕقم لێی بوایە بەڵام ڕقم لە جی یۆن نییە و ئێستا هاوڕێین،بەڵام هەست بە شتێکی هەڵە ئەکەم من هاوڕێی ئەوم بەڵام پێم خۆشە من لەگەڵ جۆنگکوک بم نەک ئەو...بەڵام هەوڵ ئەدەم وانەمێنم.

من ئێستا دڵخۆش نیم...

تەنانەت ئەگەر دوێنی چبووم بۆ ئاهەنگی ئەڵقە گۆڕینەوە بەڵام هێشتاش دڵخۆش نەبووم بەڵام ئەو دڵخۆش بوو..

بۆچی ژیانم لەپڕ وای لێهات؟؟

عەشق ژیان جوان ئەکات بەڵام نەگەیشتن بەو کەسەی ئاشقیت ژیانت وێران ئەکات

ئیمڕۆ نازانم پێویستە چی بکەم تەنانەت بیرم لەوە کردۆتەوە کە واز لە ڕێستورانتەکەش بێنم بەڵام دوای وتم ئەگەر وابکەم هەموو ڕۆژێک جۆنگکوک نابینم

من بومە بە مامۆستا لە قوتابخانەیەکی موزیکی و تا کاتژمێر 2 لەوێ ئەبم بۆیە بە شوگام وت کە لەمەودوا سەعات 2 دێم تا 8 سەرەتا پێم وت کە واز دێنم بەڵام وتی کەس نامێنێتەوە کە ئاگای لێرە بێ چونکە جۆنگکوکیش بەبۆنەی هاوسەرگیریەکەیەوە ماوەیەک دیار نامێنێت بۆیە ڕازی بووم.

ᴏᴛʜᴇʀ ʜᴏᴘᴇ || ᴋᴜʀᴅɪꜱʜ ✔حيث تعيش القصص. اكتشف الآن