ن/ت: تۆ بۆچی هێندە لێم نزیک ئەبیتەوە؟
سیۆکجینیش هیچ خۆی تێک نەدا و دووبارە پرسی
سیۆکجین: بەدڵتە؟
ن/ت: باشە ئێرە ماڵی تۆیە؟
سیۆکجین: بەڵێ من لێرە دەژیم بە تەنها
ن/ت: چی؟ بە تەنها؟
سیۆکجین: بەڵێ پێشتر بە تەنها بووم بەڵام چیتر نا
ن/ت: مـ مەبەستت چییە؟
سیۆکجین: زۆر بە باشی ئەزانیت مەبەستم چییە...دەی با بڕۆینە ژوورەوە
وتی و دەستی ن/ت گرت بەڵام
SEOKJIN POV
وتم کە بڕۆینە ژوورەوە و دەستی ن/ت م گرت بەڵام هەم شۆک و هەم دڵخۆشیش بووم چونکە ئەو بە هیچ شێوەیەک دەستی نەگەڕانەوە و هەوڵی هیچ شتێکیشی نەدا ئەمە مانای ئەوەیە کە هەست بە پارێزراوی ئەکات بەڵێ لەوانەیە ئەمە ڕاستیەکە بێت ویستم بیبەمە ماڵەکەم بەڵام وەستام و سەرم بەرز کردەوە هەر کە هەستم کرد کەسێک لە بەر دەمم وەستاوە سەیرم کرد و بەڕاستی زۆر دڵخۆش بووم و بۆیە بە دەنگی بەرزەوە وتم
سیۆکجین: جیمینشیـــــی زۆرم بیر ئەکردی برا بۆچی هەواڵمان ناپرسی ها؟
من قسەم کرد بەڵام جیمین هیچ جوڵەی نەکرد و هەر چاوەکانی لەسەر ن/ت بوو بە توڕەییەکی زۆرەوە ڕووی لە من کرد و وتی
جیمین: ئەوە کێیە؟
سیۆکجین: بۆچی بەم شێوەیە توڕەی هاوڕێ وە سەبارەت بەمەش ئەوە خێزانی داهاتووی منە
وتم و کەمەری ن/ت م ڕاکێشا بۆ خۆم و لە باوەشم گرت وە سەیری چاوەکانیم کرد بۆ ساتێک ئەمویست لەوە زیاتر سەیری بکەم بەڵام دڵنیام هەر چەند سەیری بکەم ئەوەنە زیاتر لە ناوی وون ئەبم بۆیە چاوەکانم لادا و وتم
سیۆکجین: چییە جیمین تۆ ئەو ئەناسیت؟
جیمین: بەڵێ
ئاگادار بووم هەر کە وای وت ن/ت یەکسەر سەری هەڵبڕی و سەیری ئەکرد وە جیمینیش بە هەمان شێوە نازانم چی ڕوودەدات بەڵام هەستێکی سەیر و ناخۆشم هەیە تا جیمین پێکەنی و وتی
جیمین: ئێ خۆ تۆ ئێستا بە منت ناساند برا
سیۆکجین: ئاهـ تۆ زۆر خراپیت چۆن بەم شێوەیە ئەبێت هههـ دەی با بڕۆینە ژوورەوە تاقانەکەم تۆ دەمێکە لێرە وەستاویت
![](https://img.wattpad.com/cover/286299273-288-k768777.jpg)
CHAPTER 8
Start from the beginning