کاتژمێر 11:59 ی شەو !.....« ᴡ...

By Ha-neul000

49.3K 7K 2.9K

هەموو شەوێک ون دەبێت! ڕاستە ئەو دڕندەیەک لە ناخی دایە بەڵام بەرام بەر ڕێن شتێکی ترە، هەموو گوڵە باخێک لقێکی پ... More

𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 1 »
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 2 »
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 3 »
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 4 » مرواریے
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 5 » گوڵە سورەکان
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 6 » ! کاتژمێرە گەورەکە
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 7 » ڤیستیڤاڵ
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 8 » یەکەم ماچے
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 9 »چاوە سورەکان
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 10 » ! درک کردن
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 11 » ! دڕندە
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 12 » شەوێک لەناو باوەشتدا
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 13 » ! ئامادە بووم بۆ مردن
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 14 » گورگی گۆڕاو چیە !؟
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 15 » لەناو خوێندا
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 16 » ! درێسێکی ڕەش
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 17 » سەرسام بویت جوانکیلە !؟
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 18 » ∅ ! لەگەڵی خەوتوی
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 19 » ! دوژمنیش بن بران
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 20 » ! نامەیەک
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 21 » ! بەفر
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 22 » !ئیرەی دەبەیت ؟
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 23 » !ئاهے نەفرەت جەستەی
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 24 » ! بیرم دێتەوە
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 25 » !گرینگ نیە
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 26 » ! وەک و سۆزانیەک
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 27 » هۆزی سێبەری مانگ
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 28 » !سەما
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 30 » مانگی شین
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 31 » ! متمانەم پێتە
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 32 ئێمە بەشێکین لە مانگ
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 33 » کڵێسا
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 34 » ئەلفا
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 35» ᴛʜᴇ ᴇɴᴅ...

𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 29 » خۆشمدەوێتے

1.3K 203 145
By Ha-neul000

jimin"

بەڕای تۆ، شایەنی ئەوەم پێم بوترێت خۆزگە لەگەڵ دایک و باوکت مردبای!؟"
بە ڕێن ـم وت و سەرنجی ئەوم دا

"بۆچی ئەوە دەڵێیت ؟! کەسێک ئەوەی پێ وتوی؟"
ئەو پرسیاری کرد پێم وایە هەست بەوە دەکات باشنیم

بۆچی، بەو شێوەیە هەست بە ئازار دەکەم!
بێزارم بەتەواوی بێزارم لە هەوڵدان
دەبێت لەوە زیاتر و خراپتر بیرم لێ بکاتەوە ؟!

" جیمین"
ئەو سەری لار کردەوە بۆ ئەوەی سەرنجم بدات
بە هێمنی بانگی کردم بۆ ئەوەی لەناو بیرکردنەوەکانم
دەرم بهێنێت

"ها"
بەتێنەگەیشتنەوە وتم

"تۆ باشیت؟!"
پرسیاری کرد

"ئاهے، نەفرەت بەڵێ بـ بەڵێ"
هەناسەیەکی ساردم دایەوە

"جیمین"
کەسێک ناوی هێنام ئاوڕم دایەوە

"ئۆوو درەنگ هاتیت، چاوەڕێبووم زوتر بێیت و دەست بە قسە بێمانا کانت بکەیت دوای
ئەوەی ڕێن ـم ماچ کرد"
بەبێ گرینگی پێدان بەخێرای وتم و
سەرنجی جونککوک ـم دا

"وام لێمەکە، بەم کاتە خراپت بەسەر بهێنم
لە کتێبخانەکە دەتبینم"
وەک و فەرمان بە ساردی وتی و هەنگاوی نا

"نەفرەت، تۆ چ دۆزەخێکیت تاوەکو فەرمانم بەسەردا بکەیت، لەخۆبایەکی نەفرەتی بێهێزی و هیچی تر
ئەسڵەن بەهۆی ئەوەی برای ئەلفا ـی کرای بە بێتا
نەفرەت وەک و مشکێک لاوازیت"
قۆڵەکانیم گرد و ڕوویم وەرگێڕا بەرەو لای خۆم
سەرنجی چاوەکانیم دا و وتم

خراپی دەنگم، ئەوەی دەردەخست کە چەن
بەخراپی دڵم پڕە، بەڵام ئیتر نابم بەو کوڕەی
کە یارمەتی دەدای کە هەوڵی دەدا لێت تێبگات
کە خۆت لە هەموو کەسێک دوور دەخستەوە
لە بەردەم دەرگای ژورەکەت دادەنیشتم بۆ ئەوەی
ئاشتت بکەمەوە، لەکاتێکدا هیچ خەتایەکم نەبوو!

"ههے جوانە، وایە لاوازم هەمیشە کاکم شانازی پێوە دەکردی، بەڵام ئێستا نا بەتەنها قسە دەکەین"

"بەسیکەن، بۆچی وەک و دوومنداڵ شەڕدەکەن، تکایە بوەستن کێشەتان چیە؟"
ڕێن نزیک بۆوە و هاواری بەسەردا کردین

"ڕێن تۆ تیکەڵ مەبە"
سەرنجی ڕێن ـم دا و وتم

"کەواتە با ڕێن تێکەڵ نەبێت دەی دەتبینمەوە"
وتی و برۆیەکی بەرز کردەوە و ڕۆشت

"نەفرەت بەنەفرەت بیت، "
هاوارم کرد بەخێرای هەناسە گەرمەکانم لە دەمم دەهاتە دەرەوە

"جیمین تکایە شەڕمەکەن"
ڕێن داوای کرد

"هەرچیەک ڕووبدات بەلامەوە گرینگ نیە"
وتم بەبێ ئەوەی بهێڵم هیچ شتێکی تر بڵێ
ڕۆشتم

ـــــــــــــ

ڕێن ـم بەجێهێشت وادیارە
ئەو گەڕاوەتەوە لای خاتوو لۆرین و بێڵا
من نزیکتر بومەوە لە کتێبخانەکە بینیم دەرگاکەی
کراوەیە، هەنگاوم نا جونککوک لەوێ بوو

دەرگاکەم داخست ئەو بە ساردی سەرنجی
دەدام، نەفرەت بەبێ ئەوەی گرینگی بە هیچ
شتێک بدەم لەسەر یەکێک لە کورسیە جوڵاوەکان
دانیشتم،

"بۆچی ئەوەت کرد ؟!"
بەساردی وتی

"نەفرەت، جوابم بدەوە بۆچی ئەوەتکرد؟!"
بە توڕەیەوە دووبارەی کردەوە چونکە بەبێ
دەنگی مامەوە

"هیچ هۆکارێکم نیە ئەوەی بمەوێت دەیکەم"
بە زەردەخەنەیەک لەسەر لێوەکانم وتم

"نەفرەت، ئەگەر ڕقت لێم دەبێتەوە ئەوە بکە کە دەتەوێت بەڵام بۆچی ڕێن بەکار دەهێنی نەفرەت چ شتێکت لە مێشکدایە"
ئەو بەتوڕەیەکی زۆرەوە وتی و پڕ بەدەنگی هاواری کرد

"خۆشمدەوێت،!"
بە دەنگی بەرز وتم

ئەو چاوەکانی فراوان بوون دوای بیستنی
ئەوە لەگەڵ دانەوەی هەناسە ساردەکانم
لە بەردەمی وەستام

"تەواو؟! ئەوم بەدڵە، ئەوە هەموو بابەتەکەیە خۆشمدەوێت هەرگیز ئەو هەستەم نەبوە بۆ هیچ ئافرەتێکی تر"
سەرنجی چاوەکانیم دا و بەتوندی وتم
ئەو تەنها بە بێدەنگی و بەشۆک بونەوە سەرنجی دام

"بەڕاستی ویستم هاوکاریت بکەم، نەمدەویست لەگەڵ ڕێن ـدا بم تەنانەت ئەوەم ڕەت کردەوە کاتێک کاکم پێی وتم ژوان ببەستین، بەڵام دەبینم، دەبینم شایەنی ئەوەنیت هاوکاریت بکرێت،"
هێشتا سەرنجی ئەوم دەدا بەبێ گرینگی پێدان بەوەی
هەستی چۆن دەبێت وتم

"بەنەفرەت بیت، تەنانەت هەموو تەمەنم ویستومە هاوکاریت بکەم بەڵام چیم دەسکەوت هیچ شتێک
هەرگیز ڕقم لێت نەبۆتەوە، بەڵام دەتەوێت دوژمنت بم ؟!"
بەتوڕەیەوە وتم

"کەواتە باشە، من دەبم بە دوژمنت، کەواتە بەو شێوەیە دەبم پێم دەڵێیت کە لە ڕێن دوورکەوە؟! نەخێر"
هەستم بە تەڕبونی پێستم کرد کاتێک فرمێسکەکانم
لەگەڵ هاوارەکانمدا هاتنە خوارەوە

جونککوک هێشتا بەبێ ئەوەی یەک وشە بڵێ
سەرنجی دەدام وەک و ئەوەی پڕ بەدڵ هەست بەوە
بکات کە هەست بەچی دەکەم، نەفرەت بەلامەوە
گرینگ نیە ئیتر چی ڕوو دەدات

"تەنانەت، نامەوێ ڕوخسارت ببینم"
کۆتا شت بوو وتم بەخێرای لەوێ ڕۆشتمە دەرەوە

خراپتر و خراپتر وەک و منداڵێک فرمێسکەکانم
دەکەوتن، ڕقم لێتە، ڕقم لێتە بەنەفرەتبیت
هەرگیز برایەکم نەبوە و ناش بێت بەناوی جونککوک

ــــــــــ

REN"

ئاهے خوایە زۆر ماندووم
کاتژمێر 10:34 بوو ئاهەنگەکە بەبێ کێشە
تەواو بوو، میوانەکان کەم کەم گەڕانەوە
شەوێکی تایبەت بوو بۆ هەموان،

بەڵام بۆ ئێمە نا!
بێزارم بەتەواوی ماندووم لە هەمووشتێک
هەست بە مردووی دەکەم، ئایا چ هەستێکە
کە نەزانی چ شتێک بکەیت

من خۆمم گۆڕی بوو
هەندێک برسیم بوو لە چێشتخانەکە
دەگەڕامەوە بۆ ژورەکەم بەڵام جیمین ـم بینی

دەمەوێت قسەی لەگەڵ بکەم
ئایا چ ڕویداوە ئەو ڕۆشتە ژورەوە
بەخێرای لەگەڵی ڕۆشتمە ژورەوە نەمدەویست
هیچ کەسێک بمبینێت

"ڕێن"
ئەو بەخێرای سەرنجی دام

"چی ڕویدا"
پرسیارم کرد

"تکایە دەتوانی باسی ئەو بابەتە نەکەیت"
ئەو زۆر بێزار دەردەکەوت

تەنانەت زۆر خەمبار، ئاهے چی ڕویداوە
ئەو لەسەر جێگاکەی بە نائومێدیەوە پاڵ کەوت
دەستی خستە ژێر سەری و چاوەکانی داخست

بە هێمنی ڕۆشتم لە لێواری جێگاکە دانیشتم
دوای ئەوەی هەستی بە جوڵانی جێگاکەی کرد

"بە ئەوم وت خۆشمدەوێیت"
بەخێرای وتی و چاوەکانی کردەوە و سەرنجی دام

"چییی ؟! بەوت وت خۆشتدەوێم ؟! چـ چۆن دەتوان شتێکی وای پێ بڵێیت ؟! چـ چی بوەستە چی دەڵێی
تـ تۆ مـ منت خۆشدەوێیت ؟! چییی"
بە تێنەگەیشتنەوە وتم و چاوەکانم فراوان بوون هاوارم کرد

"ئهم"
بەبێ گرینگی پێدان وتی

"جیمین چی دەڵێی ئـ ئایا ئاگات لەخۆتە ؟ بوەستە تۆ خواردوتـ~~"

"ششے"
ئەو هەستایەوە و دەستی خستە سەر لێوەکانم

"جیمین تکایە"
من بەخێرای سەرم بەلای چەپدا سوڕاند
وەک و ئەوەی بڵێم بوەستە

"ئاهے نەفرەت، توشی چی بوین "
بە بێزاریەوە وتی و هەستایەوە لە لێواری جێگاکە لە تەنیشتم دانیشت

دەکرێ ئەو بەڕاستی بێت ؟!
یاخود بۆ بێزارکردنم ئەوە بڵێت
دەکرێ لەسەر ئەوە شەڕیان کردبێت
جیمین هیچ باش دەرناکەوێت

"جیمین"
بە هێمنی وتم

"ئهم"
وەک و بەڵێیەک وتی

"ئـ ئێمە ~~"
وەستام

"ئێ، ئێوە چی؟"
سەرنجی دام

"ئـ ئێمە پێکەوەبوین"
خۆم کۆکردەوە و وتم

"واتە چۆن؟"
پرسیاری کرد

"واتە پێکەوە خەوتین دوو ڕۆژ پێش ئێستا پێش ئاهەنگەکە، من کەمێکم خواردبۆوە وە ئاگام لەخۆم نەبوو وە ئەویش بەهەما شێوە وە دواتر~~"

"تەواو تێگەشتم، زیاترم بۆ باسمەکە"
بە بێزاریەوە وتی و پاڵ کەوت کاتێک قاچەکانی
لەلێواری جێگاکە بوو

"ئەسڵەن زیاترم بیر نایەتەوە "
سەرنجی ئەوم دا

"ڕێن، مەترسە، من هەوڵی بەدەسهێنانی تۆ نادەم، تەنانەت هەرگیز ئەوە ناکەم بەڵام ڕێگەش نادەم لەگەڵ ئەو نەفرەتیە بیت چیتر وە دوای ئەوەش هەرگیز چونکە ئازارت دەدات"
ئەوەی وت وەک و ئەوەی بیەوێت پارێزگاریم لێ بکات

"مـ من نەترساوم وە هیچ شتێکم بەلاوەگرینگ نیە تەنها ئاهے نازانم"
بەبێزاریەوە وتم

"ئێهے بیر لەچی دەکەیتەوە،" کەمێک وەستاو و دواتر وتی" منداڵ هەیە"
ئەو چاوێکی لێ داگردم

"هێی"
هاوارم کرد

"ههے باشە، ئەی بۆچی زەردەخەنە دەکەیت"
ئەو بە گاڵتەکردنەوە وتی

"زەردەخەنە، شتی وانیە تۆ خەریکی قسەی بێمانا دەکەیت"
بۆکسێکی هێواشم لە سکیدا

ئەو قۆڵی ڕاکێشام و منی خستە نێو
قۆڵەکانی و پێکەنی، دەستی خستە ناو
قژم بۆ تێکیدانی قژم

"ئاهے بوەستە چی دەکەیت "
وتم و دەستیم گرد

ئەو بە هێمنی سەرنجی دەدام،
بەبێدەنگی مایەوە و تەنها چاوەکانی لەسەر ڕوخسارم بوو کاتێک دەستەکانی لەژێر سەرم بوو
ئەو سەرنجی خستە سەر لێوەکانم

"دەتوانم ماچت بکەم بەو شێوەیەی دەمەوێت!"
بە هێمنی وتی

"نـ نەخێر بیر لەچی دەکەیتەوە، "
بەخێرای هەستامەوە، کەمێک ترسام

"ئاهے تەنها ماچێکە"
بە بەبێزاریەکی دراماتیەکیەوە وتی
و خۆی داماو دەردەخست

"تەنها ماچێک، تۆ شێت بویت
بۆ لەگەڵیشدا نەخەوم؟! "
هاوارم کرد

"ئاهے نانا بەڕاستی تۆ بیر لە شتێکی خراپتر دەکەیتەوە
ئەوە قبوڵ ناکەم ببورە"
ئەو بە گاڵتەکردنەوە وتی و خۆی جدی دەردەخست

"جیمیین"
هاوارم کرد و هەستامەوە

"ههے باشە باشە لەگەڵ خۆت دەرگاکە دابخە"
ئەو زەردەخەنەی کرد دوای ئەوەی دڵنیابۆوە کە دەمەوێت ژورەکە بەجێبهێڵم

بە هێمنی دەرگاکەم کردەوە
هەنگاوم نا بڕۆمە ژورەکەم هەرچەندە هیچ بارو
دۆخەکەی باشتر نەکرد، قسەکردن لەگەڵ ئەو

ــــــــــ

jungkook"

لە ژوری کارکردنی کاکم بووم
ئەو بانگی کردین بۆ ئەوەی قسەمان لەگەڵ بکات
وەک و برایەک نا! وەک و ئەلفا ـیەک
تایهیۆنگ ڕوشت تاوەک و جیمین بانگ بکات

"دەستەکانت چیەتی؟"
کاکم پرسی کاتێک سەر دەستەکانم
بریندار بوو

"هیچ شتێک، کەمێک بریندار بوە"
بابەتەکەم داخست

بە وێرانکردنی کتێبخانەکە و
شکاندنی پەیکەرەکەی ئەوێ بە بۆکس شکاندنی
پارچە بەنرخە شوشەکانی ئەوێ توڕەیەکەمم دەرکرد
بەڵام هیچ ئارامی نەکردمەوە

ئەوان پێکەوە هاتنە ژورەوە و ئێمە لەبەردەم مێزەکەی کاکم وەستاین کاتێک ئەو لەسەر کورسیەکەی دانیشتبوو
کاکم زۆر خەمبار دەردەکەوت زۆر خەمبارتر
لەوەی هەرگیز بینیبیێتم بەو شێوەیە

"ئەگەر، بەتەواوی ئەو ڕوداوە لەوەی هەیە گەورەتر بێت پێویستمان بە جەنگە دژی ئەو نەفرەتیە"
کاکم بەجدی وتی

"کاکە، شتێکی تر هەیە؟! چونکە خەمباری تۆ تەنها ئەوەمان پێ ناڵێت"
پرسیارم کرد

"وایە دەترسم، دەترسم لەوەی بەتەنها نەبێت و گورگی زیاتر و بەهێزتری وەک و خۆی لەگەڵدا بێت
دەترسم لە لەدەستانی هەر تاکێکی هۆزەکەم"
ئەو هەناسەیەکی دایەوە لەگەڵ وتنی ئەوە

"ئەی کەواتە کێشە چیە ؟! دەتوانین
بەسەریدا زاڵ بین"
تایهیۆنگ وتی

"لە سەردەمی نوێداین، هەرگیز ئەم گورگە گۆڕاوە تازانەی ئێستا و هۆزەکە هەمان ئەوەی 20 ساڵ پێش ئێستا نین دەترسم هێزی تەواومان نەبێت ئەگەر ئەوان زیاتر بن"
کاکم بە نائومێدی وتی

"ئێمە بەسریدا زاڵ دەبین ئێمە بێتا ـن
بەهێزترینی هۆزەکەین"
جیمین وتی

"دەمت داخە، ئەسڵەن لە ئێوە دەترسم"
کاکم بە گاڵتەکردنەوە وتی
جیمین پێکەنی و دەستی خستە سەر دەموچاوی وە سەری خستە خوارەوە، ئەو تەریق بۆوە

"زۆر بەداخەوەم بۆ ئەو ڕێزەی کە هەت بوو"
تایهیۆنگ وەک و گاڵتەکردنێک دەستی خستە سەر پشتی

"کاکە بەڕاستی پێت وایە ناتوانین دژی بوەستینەوە؟!"
پرسیارم کرد بەجدی

"بێگومان دەتوانین، تەنها نامەوێت هیچ کەسێک لەدەس بدەم، ئەوە سەختە کە ئێستا چەن کەسمان لەدەس داوە بەهۆی بێ پلانیەوە لەگەڵیدا پێویستە بڕۆین بۆ ئەوێ ئەلفا ـی یەدەگ ناتوانێ هیچ شتێک بکات"
ئەو بەجدی وتی

ــــــــــ


هەفتەیەک بەسەر شەوی ئاهەنگەکەدا
تێپەڕی، بڕیارە ئێمە ئەمڕۆ بڕۆین بۆ ئەوەی
چارەسەری ئەو کێشەیەی هۆزی سیبەری مانگ بکەین

دڵخۆشم بەوەی لە میرێن ڕزگارم بوو
ئەو بە بەڕێز ئیدواردی وت کە ئەو منی بەدڵ نیە
وە ئەوان ڕۆژێک دوای ئاهەنگەکە لێرە ڕۆشتن

هەنگاوم نا بڕۆمە خوارەوە،
ڕێن ـم بینی کە زۆر باش نەبوو خۆی گردبوو
خەریک بوو دەکەوت

"تـ تۆ باشیت؟!"
بەخێرای ڕۆشتم و قۆڵەکانی و کەمەریم گرد

"ئهم"
بە هێمنی وتی و دەنگی باش نەبوو

"دەتوانی دوور کەویتەوە"
داوای کرد

"ڕێن تکایە وامەکە، سەیرکە زۆر لاواز دەردەکەویت
باشترە پزیشک ببینیت"
بە نیگەرانی وتم

"چی بوە؟!"
جیمین بوو لەخوارەوە سەرنجی دا
ئەو هەنگاوی نا بەرەو ئێمە

"تەنها کەمێک ماندووم"
ڕێن وتی

"دەستت، تۆ لێی دوورکەوە من گرینگی بەو دەدەم"
جیمین وتی و بە چاوە کرژەکانی سەرنجی دام

"شێتم مەکە، تۆ لەو دورکەوە "
قۆڵی ڕاستی ڕێن ـم ڕاکێشا

"نەخێر، من ئەو دەبەمە لای پزیشکێک دوورکەوە"
قۆڵی چەپی ڕێن ـی ڕاکێشا

"ئاهـــــے، بەسیکەن کەستانم ناوێت گرینگیم پێ بدەن وە من باشممم وە پزیشکم ناوێت دوورکەونەوە"
ڕێن هاواری کرد و دەستی هەردوکمانی دوور خستەوە و هەنگاوی نا بەرەوخوارەوە

"بینیت کچەکەت بێزار کرد گەمژەی نەفرەتی"
جیمین وتی و نزیکم بۆوە

"ئاهے من ئەوم بێزار کرد ؟! من سەرەتا ئەوم بینی کە باش دیار نەبوو تۆ ئەوت بێزارکرد ئەو دەبوایە پزیشک ببینێ "
سەرنجی ئەوم دا

"هێی، خەریکن باسی چی دەکەن وەک و دوو گەمژە دەمەقاڵێ دەکەن، دەی پێویستە بڕۆین"
کاکم بوو لەخوارەوە بە دەنگی بەرز بانگی کردین لەگەڵ تایهیۆنگ وەستابوو کاتێک لەدەرەوە بوون و تازە هاتبوونە ژورەوە

"سوپاسگوزاربە کە کاکم،گوێی لێنەبوو باسی چی دەکەین ئەگەرنا دەمردیت "
جیمین وتی و بەرەو خوارەوە دەڕۆشتین

"دەمت دابخە، گەمژە"
لەژێر دەمم وتم

ئێمە بەڕێ کەوتین،
کاکم زیاتر هەستی بە خەمباری دەکرد
بەنزیک بونەوەمان لەوێ وەک و ئەوەی یەکێک
لە خانەوادەکەی لەدەس دابێت، ئەوە بەڕاستی هەستی
ئەلفا ـیە ئەو ئەوەیە کە هەموان شانازی پێوەدەکەن

ئەو بەڕاستی بەهێزە،
خەمخۆرە دڵسۆزە وە هەموان متمانەی تەواویان پێیەتی
کە چی دەکات یاخوود نایکات هەموو ئەوەی بۆ هۆزەکەی دەکات

ـــــــــــ

jimin"

ئێمە گەشتین،
گوندەکە زۆر لەوە زیاتر خۆشتر بوو کە
بەمناڵی بیرم دەهاتەوە پەیکەرەکانی گورگەکان
خانوەکان داری ساکوراکان ڕوبارەکە
سروشت تەواوی شوێنەکە

هەناسەی هەوایەک و هەڵمژینی لەوێ
هەست بە ئاسودەی دەکەیت،

کاکم هەموانی کۆکردبۆوە،
ئەو لە شوێنی خۆی قسەی بۆ هەموان دەکرد
ئێمە دەبوایە لەدواوەی ئەو بوەستین
وەک و بێتا ـیەک

"ئێمە لە سەردەمی نوێدا و بە هێز و توانای نوێ دەتوانین هۆزەکەمان و دارستانەکە و ناوچەکە بەتەواوی بپارێزین بۆ هەمیشە "
کاکم وتی بە دەنگی بەرز بەڕوی هەمواندا

"تەواوی سەدەیەک ئازاد دەکەین، ئەوە شەرەفێکی گەورەیە بۆ هەر یەک لە گورگە گۆڕاوە تازەکانمان کە بەشداری بکەن لەوەدا"

"کاتێک ماوەی سەدەیەکی تەواو ئێمە ئەوەمان وەک و چیرۆکێک بۆ دەگێڕدرایەوە کە شتێکی لەو شێوەیە بەسەر ناوچەکەماندا هاتبێت بەڵام من و هەموو ئەوانەی بیریان بێت بینیمان کە 20 ساڵ پێش ئێستا ئەوە ڕویدا
تەنانەت ئەوکاتەش من ئەلفا نەبووم بەڵام ڕۆڵێکی سەرەکیم لەوەدا وایکرد بۆ ئەوە هەڵبژێردرێم ببم بە ئەلفا وە دوای ئەو 20 ساڵە دووبارە گەڕاوەتەوە
بەڵام ئێمە هەرگیز دارستانەکە و هۆزی سێبەری مانگ بەدەستەوە نادەین"
کاکم وتی دوای ئەو قسەیەی هەموو ئەوانەی لەوێدا بوون بەدەنگی بەرز هاواریان کرد

هەستێکی سەیر بوو بۆ من و جونککووک و تایهیۆنگ
کە ئەوان ببینین بەم شێوەیە کاتێک ئەوان بەتەواوی لەناو هۆزێکی لەو شێوەیدا گەورەبوون وەدارستانەکەیان بۆ پیرۆزە! لەکاتێکدا ئێمە بەتەواوی لەناو مرۆڤی ئاسیدا گەورە بوین ئەوەی دەیزانین تەنها ئەوەیە کە کاکم فێری کردوین

زۆربەیان دەتوانن خۆیان کۆنترۆڵ بکەن
وە گورگی گۆڕاوی زۆر بەهێزیان تێدایە لە گاما و
دێلتا وە زۆری تر وە ئەلفا ـی یەدەگیش
ئەوەی کەکاکم باسی کرد ،

ــــــــ🤍ـــــــ

END PART 29





کێ وەک و من دەست و دڵی باشااا
ئینجا ئەو گۆرانیەش 😩

ئینجا ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن
با هەمووی بخوێنمەوە

وە خۆشمەوێن 🤍

Continue Reading

You'll Also Like

21.2K 4.4K 51
"جیمین ئەتوانی بۆستی لەخۆش ویستنی ئەو وەمنت خۆش بووێت و متمانەم پێ بکەی یانیش تۆیش جێم دێڵێ!!من تەنها بێڕەگەکان لەژیانم دان" لینی وتی. "من بێڕەگم ، ئ...
27.1K 1.9K 26
چاوەکانت زەریای خۆشەویستیمن 🫧🫀
26.8K 3.8K 42
هەنێ شەیتانیاش بۆیان هەیە ئاشقی فریشەتەکان ببن :) جیاواز لە هەموو چیرۆکە مافیاکانی تر .. جۆر: رۆمانسی | تاوانکاری بڵاو کرایەوە : 7/1/2024 کۆتای ه...
3.6K 65 5
It's your first day of high school - scary, right? You don't really know anyone here, but you end up becoming friends with a group that calls themsel...