دوای ئـەوەیـے ئـێـمـە ڪـەوتـی...

By Juliette_Rossi

2.3K 442 285

من زانیم .. ئەو ڕۆژە شتێک مرد لە مندا کاتێک تۆ جێتهێشتم بەڵام هەرگیز نەمدەزانی ئەوە مانای مردنی من نییە -Ryan... More

CHAPTER ✶ ONE
CHAPTER ✶ TWO
CHAPTER ✶ THREE
CHAPTER ✶ FOUR
CHAPTER ✶ FIVE
CHAPTER ✶ SEVEN
CHAPTER ✶ EIGHT
CHAPTER ✶ NINE
CHAPTER ✶ TEN
CHAPTER ✶ ELEVEN
CHAPTER ✶ TWELVE
CHAPTER ✶ THIRTEEN
CHAPTER ✶ FOURTEEN
CHAPTER ✶ FIFTEEN
CHAPTER ✶ SIXTEEN
CHAPTER ✶ SEVENTEEN
CHAPTER ✶ EIGHTEEN
CHAPTER ✶ NINETEEN
CHAPTER ✶ TWENTY
CHAPTER ✶ TWENTY ONE
CHAPTER ✶ TWENTY TWO

CHAPTER ✶ SIX

81 22 18
By Juliette_Rossi

دەرگاکەم کردەوە دوای ئەوەی گوێم لە دەنگی دەرگاکە بوو چاوەکانم کرانەوە .. تەزوێکی سارد بە گیانمدا تێپەڕی بە زۆر توانیم خۆم کۆبکەمەوە و ناوی بڵێم "ول..لیام" ولیام جۆهنسن ئەو برا گەورەی جۆیل بوو، جۆیل دوای ئەو بوو وە ڕاین بچووکترین بوو "چۆن تۆ هێشتا لە ژیاندایت دوای ئەوەی ژیانی براکەمت برد وە ژیانی ئێمەت وێران کرد؟" دەنگی بەرز کردەوە هاتە پێشەوە بۆ ناوەوەی ماڵەکە ناچار بووم بکشێمەوە دواوە بە ترسەوە دەستم لەسەر سکم دانابوو

"جوود قسە لەگەڵ کێ دەکەیت؟ پێمووتی دەرگا لەکەس نەکەیتەوە" ڕاین لە ژووری خەوتنەکەوە هاواری بۆ من کرد ئەو لەگەرماو بوو من دەستم کرد بۆ ئەوەی بۆ ئەویش بترسم ناتوانم بیهێنمە بەر چاوم چی ڕوودەدات کاتێک ئەوان رووبەڕووی یەک دەبنەوە دوای ئەوەی ولیام زانی ڕاین لەگەڵ منە لێرە

ڕاین هاتە دەرەوە لە ژوورەکە هاتە دەرەوە دڵم خێراتر خێراتر دەبوو لە هەر چرکەیەک کە تێدەپەڕی، ڕاین ڕاستەخۆ چاوی لەسەر ولیام دانا بە سەرسووڕمانەوە سەیری هەردووکمانی کرد منێکی ترساو وە ولیامێکی توڕە "ولیام تۆ چیدەکەی لێرە؟" ڕاین ووتی و لێمان نزیک بوویەوە "دەبێت من بپرسم تۆ چیدەکەی لێرە؟" ڕاین هیچ شتێکی نەووت تەنها لە شوێنی خۆی بەبێدەنگی مایەوە "ڕاین پرسیم تۆ چیدەکەیت لەگەڵ ئەم ئافرەتە؟ .. مەگەر نازانیت ئەو چی بەسەر براکەماندا هێنا؟" ولیام بە دەنگێکی نووساوەوە هاواری کرد

هەستەکانی من گۆڕان لە ترساوویەوە بۆ خەمباری .. خەمباری بۆ هەموو ئەو تاوانەی کە من ئەنجامم داوە بەرامبەر ئازیزترین کەسم .. بەرامبەر باوکی منداڵەکەم

بۆ ساتێک ئەوێ بێدەنگ بوو هەموومان تەنها وەستابووین، ولیام چاوەکانی سڕی سەری بەرز کردەوە "ڕاین تۆ ئێستا لەگەڵ من دەگەڕێیتەوە وە دەگەڕێیتەوە ئەمریکا بۆ سەر کارەکەت تێگەیشتیت لە من؟" ولیام بە ئاگاداریەوە بە ڕاینی ووت و پشتی لە ئێمە کرد بەنیازی ئەوەی بڕواتە دەرەوە تا ڕاین قسەی کرد و وەستاندی "من ناگەڕێمەوە ولیام من لێرە دەمێنمەوە"

ولیام بەبێ باوەڕیەوە لە ڕاینی ڕووانی بەر لەوەی قسەکەبکات "تۆ دەتەوێ لەگەڵ ئافرەتێک بمێنیتەوە کە هۆکاری کوشتنی براکەمانە؟ .. دەتەوێت خێزانەکەمان شەرمەزار بکەین؟" "ولیام هیچ کەسێک دەربارەی مردنی جۆیل تاوانبار نییە مردنی ئەو تەنها ڕووداوێک بوو ئێوە تاکەی ناتانەوێت تێبگەن؟" ڕاین بە هاوارەوە ووتی

ولیام دووبارە گەڕایەوە ناوەوەی ماڵەکە "تۆ مێشکت لەدەستداوە هەموو شتێک دەربارەی مردنی جۆیل ڕوونە .. ڕاین گەر هەر شتێک ڕوون بێت یاخوود نا لە کۆتاییدا ناتوانیت لەگەڵ ئافرەتێک بمێنیتەوە کە پەیوەندی بە تۆوە نییە بەتایبەتی گەر ئەو بۆ جارێک هاوسەری براکەت بووبێ" "ئەو دووگیانە بە مناڵی جۆیل ولیام پێویستی بە کەسێکە ئاگاداری بێت تۆ پێویستە تیبگەیت کە بەلایەنی کەمەوە ئەو منداڵە لە خوێنی ئێمەیە و دەبێتە بەشێک لە خێزانەکەمان"

ولیام هەنگاوێک لە ڕاین دوورکەوتەوە بە ڕووی مندا ئاوڕی دایەوە من هیچ شتێکم بۆ نەمابوویەوە بە ناچاری سەرم بە ئەرێ هەژاند بۆ دڵنیاکردنەوە گەر بتوانێت باوەڕم پێبکات چونکە لەوە ناچێ

ساتێکی تری بێدەنگی ئەو ناوەی گرتەوە دووبارە هەموومان تەنها بەبێدەنگی وەستابووین من و ڕاین چاوەڕێی ولیاممان دەکرد تا هەموو ئەو شتانەی زانیویەتی لێکیبداتەوە لۆمەی ناکەم ئەو چەند چرکەیەک کۆمەڵێک ڕووداوی سەیری بیست کە پێویستی بەوە بوو بیریان لێبکاتەوە

ولیام کۆتایی بە بێدەنگییەکە هێنا و ڕووی بە ئاڕاستەی مندا وەرگێڕا "جوود.." ولیام بە ئاگادارییەوە ناوی هێنام ئەو دەنگە دەیترساندم گەر شتێک بڵێت من نەمەوێت گوێم لێیبێت "دوای لەدایک بوون منداڵەکە دەدەیتە خێزانی گەورە و لای دایکم گەورە دەبێت" ئەو بە فەرمانەوە وای ووت من دەستم توندتر کرد لەسەر سکم وەک ئەوەی لە هەر چرکەیەکدا بێت منداڵەکەم ببەن "ولیام ئەوە منداڵی من و جۆیلە من وەک دایکی ئەو خۆم بەخێوی دەکەم" دەنگم بەرز تر بوو لە کاتی ئاسایی فرمێسک لە چاوەکانم قەتیس ببوو

"ولیام ئاگاداربە چی دەڵێیت ئەوە مافی تۆ نییە قسە لەسەر داهاتووی منداڵەکە بکەیت" ڕاین بە تووڕەییەوە ووتی و ولیام قسەکەنی ئەوی پشتگوێ خست بەردەوامبوو لە پێدانی ڕووانینە توڕەکانی بە من "جوود بێرنسن تۆ ئەوە دەکەیت کە من پێم ووتیت ڕێک دوای لەدایکبوونی منداڵەکە دواتریش وون دەبیت" ولیام دووبارە بە فەرمانەوە ووتی ڕقم لەو دەنگە بوو کە پێی دەووتم چی بکەم بە تایبەتی دەربارەی منداڵەکەم

"گرینگی نادەم چەنێک سووکایەتیم پێدەکەی و چەنێک تاوانبارم دەکەیت هەموو ئەوانە قبووڵ دەکەم بەڵام من خۆم منداڵەکەم گەورە دەکەم وە خۆم گرینگی پێدەدەم تا لە ژیاندا بم .." قسەکانمم بڕی کاتێک ولیام بە توڕەییەوە هاتە پێشەوە لە ژێر چاکەتەکەی دەمانچەکەی دەرکرد بەرەو ڕووی من ڕایگرت چاوەکانم بە فراوانی کرانەوە ئەوە یەکەمجار بوو لە لەدوای مردنی جۆیل نەمدەویست بمرم ئەوەش لەبەر ئەوە بوو من بەڵێنم بەخۆم و بە ڕاین دابوو کە بژیم گەر لە پێناو خۆشم نا لەپێناو جۆیل و مناڵەکەم

"ولیام.." ڕاین بە توڕەییەوە هاواری ناوی کرد هاتە بەردەمم ڕووبەڕوی ولیام بوویەوە دەستم کرد بەوەی فرمێسکەکانم برژم چونکە ئەوە تاکە شت بوو من بتوانم بیکەم من زۆر بێدەسەڵات بووم وە هۆکاری هەموو کێشەکانیش بووم کە ڕوویدەدا

"سنوور دەبەزێنی .." ڕاین ووتی "هیچ کەسێک ناتوانێت دەست نە لە جوود نە لە مناڵەکەی بدات" ولیام بەبێ باوەڕیەوە سەرنجی خستە سەر ڕاین "تۆ بۆ ئەو لەدژی من دەوەستیت؟" ولیام یەخەی تیشێرتەکەی ڕاینی گرت و بە توڕەییەوە ددانەکانی جیڕ دەکردەوە کە قسەی دەکرد

"من لەدژی هەرکەسێک دەوەستم کە لەدژی جوود بوەستێت" ڕاین بە چاو نەترسییەوە ووتی ولیام زلەیەکی لە ڕایندا وە بەردەوامبوو لە لێدانی تا کەوتە سەر ئەرزەکە بە ئاگادارییەوە کەوتمە سەر چۆکەکانم قۆڵی ولیامم گرت دەپاڕامەوە و هەوڵمدەدا واز بێنێ"ولیام لێت دەپاڕێمەوە واز لەو بێنە ئەو هیچ تاوانێکی نییە" ولیام گوێی پێم نەدا و بەردەوامبوو لە لێدان قسە پێوتنی ڕاین، ڕاین هیچ هەوڵێکی نەدەدا بۆ بەرگریکردن لە خۆی بێگوومان لەبەر ئەوەی ولیام برا گەورەی ئەو بوو خوێن لە لووتی هات بەڵام ولیام نەوەستا ئەو پێوەیە دیار بوو کە لەنێو ئازارێکی زۆردا بێت لەگەڵ ئەوەشدا ئەو لە منی دەڕوانی

ولیام بەردەوامبوو لە لێدانی ڕاین .. من بەردەوامبووم لە گریان و پاڕانەوەی ولیام .. وە ڕاین بەردەوامبوو لە ڕوانینی من، تاکە شت کە توانی ولیام بوەستێنێ لە لێدانی زەنگی تەلەفونەکەی بوو ئەو شڵەژا و لە من ڕاین دوورکەوتەوە کە قسەی بە تەلەفونەکەی دەکرد

من بە نیگەرانییەوە سەرنجەکانم خستە سەر ڕاین "تۆ باشی؟!" پرسیم ئەو بە خەندەوە سەیرمی کرد لەکاتێکدا لەو هەموو ئازارەیا بوو "من باشم جوود .. من باشم" ئەو بەردەوامبوو لە خەندەکردن بۆ من "ئەوە لێرە کۆتایی نەهاتووە من دەگەڕێمەوە بۆ هەردووکتان" ولیام بە هەڕەشەوە ووتی و ماڵەکەی جێهێشت

خێرا دەرگاکەم داخست لەترسی ئەوەی ئەو دووبارە بگەڕێتەوە ماڵەکە، یارمەتی ڕاینم دا بۆ سەر قەنەفەکە ڕۆشتم تا جانتای خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکە بێنم لە ژووری خەوتنەکە بە کەمێک ڕاکردنەوە گەڕامەوە لای ڕاین "ئاگاداری خۆتبە من بەڕاستی باشم تەنها هەندێک خوێن لە لووتم هات ئەو هێندە بەهێز لێی نەداوم بێگوومان ئەو دڵی نایەت هێندە تووند لە براکەی بدات" ووتی کە پێی گەیشتم لەسەر قەنەفەکە و دانیشتم ئەو بە پێکەنینەوە قسەی دەکرد دوای ئەو هەموو شتە ئەو چۆن دەتوانێ لە جەوێکی وا باشدا بێت

"تۆ ئازارت نییە هێندە دڵ خۆشی؟" لۆکەکەم خستە سەر برینە بچووکەکانی "من دڵخۆشم لەبەر ئەوەی هەمووشتێك باشە ئێستا وە من هێشتا لێرە دەمێنمەوە" ئەو ووتی وەستام دەستم هێنایە خوارەوە لۆکەکەم لەدەستم هێشتەوە لە نێو دەستمدا یاریم پێدەکرد سەرم هێنایە خوارەوە "ڕاین .. پێموایە ولیام ڕاستدەکات تۆ پێویستە بگەڕێیتەوە سەر کارەکەت لە ئەمریکا"

ئەو چەناگەمی گرت سەرمی بەرز کردەوە تا سەیری بکەم "من هەرگیز ناڕۆم جوود من لێرە دەمێنمەوە هەر کەسێک هەر شتێک دەڵێ گرینگ نییە ئەوەی گرینگە ئەوەیە کە تۆ هەست بە تەنهایی نەکەیت .. هەست نەکەیت ماڵەکە بەتاڵە دوای جۆیل من هەوڵی هەموو شتێک دەکەم تا تۆ باش بمێنیتەوە لەگەڵ مناڵەکەت ناهێڵم هیچ کەسێک ئەو لە تۆ ببات متمانەت پێم هەبێت" ئەو ووتی "تۆ پێویست ناکات هەموو ئەوانە بۆ من بکەیت" ووتم بە تۆزێ زەردەخەنەوە دەستم کردەوەی بەوەی کە کەمێک بەر لە ئێستا دەمکرد، ئەو چرپاندی بۆم "من دەمەوێت زیاتر بکەم .. دەمەوێت زیاتر بم"

Continue Reading

You'll Also Like

592K 37.5K 75
« បងសន្យា បងមិនឲអ្នកណាមកធ្វើអ្វីមកលើអូនបានឡើយ អូនគឺជារបស់បងជាប្រពន្ធរបស់បងម្នាក់គត់ Kim Taehyung » « មិនថាអ្នកណានោះទេឲតែហ៊ានប៉ះពាល់ប្រពន្ធកូនយើងសូម្ប...
572K 75K 80
Ya Amar = My Moon or My most beautiful (Alpha & Omega)
65.4K 4.9K 64
ផែនដីក្រឡាប់ចាក់ មនុស្សស្អីតាំងពីកំលោះមកដល់ពោះម៉ាយកូនប្រាំហើយ រកប្រពន្ធជាប់លាប់និងគេ១ក៏គ្មាន មិនមែនលែងលះទៅឯណាទេ គឺពួកគេនិងស្លាប់ដោយគ្មានមូលហេតុនៅដែល...
17.2K 3.6K 52
විනාශ කරදැමූ කිරි සිහිනයක් වෙනුවෙන් බැදි වෛරයක් නිසා පරම්පරාවක්ම නසන්නට ශපථ කළ නේත්‍රාවකගේ පළිගැනීමට මැදිවූ සෙනෙහසක අන්දරය....... රුහිරු බැදි බැමි~