CHAPTER ✶ SIX

76 20 18
                                    

دەرگاکەم کردەوە دوای ئەوەی گوێم لە دەنگی دەرگاکە بوو چاوەکانم کرانەوە .. تەزوێکی سارد بە گیانمدا تێپەڕی بە زۆر توانیم خۆم کۆبکەمەوە و ناوی بڵێم "ول..لیام" ولیام جۆهنسن ئەو برا گەورەی جۆیل بوو، جۆیل دوای ئەو بوو وە ڕاین بچووکترین بوو "چۆن تۆ هێشتا لە ژیاندایت دوای ئەوەی ژیانی براکەمت برد وە ژیانی ئێمەت وێران کرد؟" دەنگی بەرز کردەوە هاتە پێشەوە بۆ ناوەوەی ماڵەکە ناچار بووم بکشێمەوە دواوە بە ترسەوە دەستم لەسەر سکم دانابوو

"جوود قسە لەگەڵ کێ دەکەیت؟ پێمووتی دەرگا لەکەس نەکەیتەوە" ڕاین لە ژووری خەوتنەکەوە هاواری بۆ من کرد ئەو لەگەرماو بوو من دەستم کرد بۆ ئەوەی بۆ ئەویش بترسم ناتوانم بیهێنمە بەر چاوم چی ڕوودەدات کاتێک ئەوان رووبەڕووی یەک دەبنەوە دوای ئەوەی ولیام زانی ڕاین لەگەڵ منە لێرە

ڕاین هاتە دەرەوە لە ژوورەکە هاتە دەرەوە دڵم خێراتر خێراتر دەبوو لە هەر چرکەیەک کە تێدەپەڕی، ڕاین ڕاستەخۆ چاوی لەسەر ولیام دانا بە سەرسووڕمانەوە سەیری هەردووکمانی کرد منێکی ترساو وە ولیامێکی توڕە "ولیام تۆ چیدەکەی لێرە؟" ڕاین ووتی و لێمان نزیک بوویەوە "دەبێت من بپرسم تۆ چیدەکەی لێرە؟" ڕاین هیچ شتێکی نەووت تەنها لە شوێنی خۆی بەبێدەنگی مایەوە "ڕاین پرسیم تۆ چیدەکەیت لەگەڵ ئەم ئافرەتە؟ .. مەگەر نازانیت ئەو چی بەسەر براکەماندا هێنا؟" ولیام بە دەنگێکی نووساوەوە هاواری کرد

هەستەکانی من گۆڕان لە ترساوویەوە بۆ خەمباری .. خەمباری بۆ هەموو ئەو تاوانەی کە من ئەنجامم داوە بەرامبەر ئازیزترین کەسم .. بەرامبەر باوکی منداڵەکەم

بۆ ساتێک ئەوێ بێدەنگ بوو هەموومان تەنها وەستابووین، ولیام چاوەکانی سڕی سەری بەرز کردەوە "ڕاین تۆ ئێستا لەگەڵ من دەگەڕێیتەوە وە دەگەڕێیتەوە ئەمریکا بۆ سەر کارەکەت تێگەیشتیت لە من؟" ولیام بە ئاگاداریەوە بە ڕاینی ووت و پشتی لە ئێمە کرد بەنیازی ئەوەی بڕواتە دەرەوە تا ڕاین قسەی کرد و وەستاندی "من ناگەڕێمەوە ولیام من لێرە دەمێنمەوە"

ولیام بەبێ باوەڕیەوە لە ڕاینی ڕووانی بەر لەوەی قسەکەبکات "تۆ دەتەوێ لەگەڵ ئافرەتێک بمێنیتەوە کە هۆکاری کوشتنی براکەمانە؟ .. دەتەوێت خێزانەکەمان شەرمەزار بکەین؟" "ولیام هیچ کەسێک دەربارەی مردنی جۆیل تاوانبار نییە مردنی ئەو تەنها ڕووداوێک بوو ئێوە تاکەی ناتانەوێت تێبگەن؟" ڕاین بە هاوارەوە ووتی

ولیام دووبارە گەڕایەوە ناوەوەی ماڵەکە "تۆ مێشکت لەدەستداوە هەموو شتێک دەربارەی مردنی جۆیل ڕوونە .. ڕاین گەر هەر شتێک ڕوون بێت یاخوود نا لە کۆتاییدا ناتوانیت لەگەڵ ئافرەتێک بمێنیتەوە کە پەیوەندی بە تۆوە نییە بەتایبەتی گەر ئەو بۆ جارێک هاوسەری براکەت بووبێ" "ئەو دووگیانە بە مناڵی جۆیل ولیام پێویستی بە کەسێکە ئاگاداری بێت تۆ پێویستە تیبگەیت کە بەلایەنی کەمەوە ئەو منداڵە لە خوێنی ئێمەیە و دەبێتە بەشێک لە خێزانەکەمان"

دوای ئـەوەیـے ئـێـمـە ڪـەوتـیـنWhere stories live. Discover now