CHAPTER ✶ EIGHTEEN

103 15 4
                                    

:Jude's POV

چاوەکانم لە بەیانییەکی زوودا کردەوە سەیری لاکەی ترم کرد بەڵام جۆی لەوێ نەبوو خێرا بە ترسەوە کەوتمە سەر قاچەکانم و سەیری لانکەکەم کرد بەڵام لەوێش نەبوو "ڕاین" بانگیم کرد هەرکە ڕۆشتمە دەرەوەی ژوورەکە ئەوانم بینی کە بەیەکەوە خەوتبوون لەسەر قەنەفەکە جۆی لەسەر سینگی ڕاین خەوتبوو ئەو دیمەنە وایلێمکرد زەردەخەنە بکەم ڕۆشتم موبایلەکەم هێنا و چەند وێنەیەکم گرتن وە بەر لەوەی هەڵسن کەلووپەلەکانی وێنەکێشانم هێنا و دەستم کرد بەوەی ئەو دیمەنەی دەیبینم بیکەم بە وێنەیەک هەرچەندە ئەوە قورسبوو لەوکاتەوەی گەلێک لەمێژە هیچ وێنەیەکم نەکێشاوە بەڵام هەوڵمدا، کە چاوەکانم لەسەر لەوحەی وێنەکێشانەکەوە بردەوە سەر ڕاین و جۆی، ڕاین چاوەکانی کرابوویەوە و لێمی دەڕوانی فڵچەی وێنەکێشانەکەم هێنا خوارەوە هەرکە چاوەکانمان بەیەک گەیشت.

چاوەکان دەدوان
زارەکان وشەکانیان بیرچووبیەوە
ڕۆحەکان دەبوونە خۆڵەمێشی ئاگری دڵەکان
وە مرۆڤەکان تەنها بینەرێک بوون لە شانۆگەری سووتانی خۆیاندا.

"جوود بۆچی بە ئاگات نەهێناوم؟" ڕاین ووتی، زەردەخەنەیەکی بچووکم کرد "نەمویست ئەم دیمەنە تێکبدەم" "دەتەوێت بەردەوامبم لە پاڵکەوتن؟" سەرم بە ئەرێوە هەژاند. ئەو بەردەوامی بە پاڵکەتنەکەیدا و چاوەکانی بێ وەستان لە منیان دەڕوانی، ئەو چاوانەی ئەمڕۆ بە شینێکی ئاسمانی کاڵ خۆیان نیشاندەدام منیان دەگەڕاندەوە بۆ  یادەوەرییەکانی جۆیل و هەموو ئەوەی پێی بەخشییوم.
لە پشتی ئەو لەوحەی بەردەمم خۆم حەشار دابوو لە چاوەکانی وە لەو گفتوگۆ بێدەنگکراوانەی کە دەبووایە بەمزوانە ڕووبەڕوویان ببمەوە.
"بوەستە لەوەی بەمشێوە لێم بڕوانیت" بە ڕوو گرژییەوە ووتم چاوم لەسەر لەوحەکە هێشتەوە "ئەوە بێزارت دەکات؟ ببوورە" ئەو ووتی و چاوەکانی داخست "بێزار نابم بەوە بەڵام ئەوە بێزارم دەکات کە چاوەکانت هەستەکانت ڕەوانە دەکەن بۆم وە من ڕقم لەوە نییە بۆ خۆم نامەوێت تۆ هەستەکانت گەشەبکەن بۆم" "منیش" ئەو هاوڕابوو لەگەڵم وە چاوەکانی هێشتا داخرابوون "کەواتە بۆچی دەمێنیتەوە گەر دەزانیت ناتوانیت هەستەکانت جڵەو بکەیت؟"پرسیم وە ئەو پرسیارە وای لێکرد چاوەکانی بکاتەوە "لەبەر ئەوەی دوور لە هەستەکانم ئاگاداربوونی تۆ بە ئەرکێک دەزانم کە جۆیل پێمیدابێت" ئەو ڕستەیە هۆڵەکەی بێدەنگ کرد تا جۆی چاوەکانی کردەوە "دەتوانم هەڵسمەوە؟" ڕاین پرسی وە سەرم بۆی هەژاند، دەستەکانی لەسەر پشتی جۆی دانا و بە هێواشی هەڵسایەوە و جۆی کردە سەر قۆڵەکانی "باش خەوتیت خاتوونی بچووک؟" جۆی بۆ ڕاین پێکەنی ناتوانم درۆ بەرامبەر خۆم بکەم ئەو دووانە بەڕاستی وەکوو کچ و باوکێکی ڕاستەقینە دەردەکەوتن

دوای ئەوەی نانی بەیانیمان خوارد ڕاین ڕۆشت و من و جۆی بەیەکەوە ماینەوە لە ژووری خەوتنەکە پاڵکەوتبووم و جۆی بەبێدەنگی لەنێو لانکەکەی بوو بە مووبایلەکەم خستمە سەر یەکێک لەو گۆرانیانەی کە ڕاهاتبووین لەگەڵ جۆیل گوێی لێبگرین چاوەکانم کەوتنە سەر دۆڵابەکەی جۆیل لەوکاتەی ڕۆشتووە نەمتوانیوە دەستی بۆ بەرم هەڵسامەوە و دەرگای دۆڵابەکەم کردەوە جلەکانی هەروەک خۆی مابوونەوە یەکێک لە چاکەتەکانی کاریم دەرکرد هێشتا ڕازێندرابوویەوە بە بۆنی جۆیل دوای ئەو هەموو ماوەیە لە لووتمم نزیک کردەوە و ئەو بۆنەم بە سینەم ئاشناکردەوە، قۆڵێکی چاکەتەکەم کردە سەر شانێکم قۆڵەکەی تریشم خستە نێو دەستم و چاوەکانم داخست دەستم کرد بەوەی بە ژوورەکەدا بخولێمەوە و سەما بکەم لەگەڵ ئاوازی گۆرانییەکە .. لەگەڵ هاوسەرەکەم دووبارە زۆر لەیەکەوە نزیک بووین هەستم بە ڕۆحمان دەکرد ڕۆچووبوونەوە نێو یەکدی دیسان هەمان هەست بوو کە لەگەڵ ئەو بووم.
وەستانی گۆرانییەکە واقعی تاڵی بۆم گەڕاندەوە .. گەڕاندمییەوە ئەو گێژەلووکەی کە تێیکەوتووم بێ ویستی خۆم .. ئەو بێچارەییەی کە نووقمی کردووم لە دەریای ئازار و مەینەتیدا و دووبارە من تێیدا دەخنکام. ئێستا بۆم بدوێ و پێمبڵێ کێ بەنیازە من بە بەرگی ئەو کەسەدا بکاتەوە کە منبووم بەر لە مردنی ئەو؟ ئەو دڵە دڵخۆشەی کە ئارەزووی ژیانکردنێکی درێژی هەبوو ئێستاش لەنێو قەفەزێکی بێشوومار لە زام و دەرد و غەمێکی کۆتایی نەهاتوو دەستبەستوو کۆتدار کراوە لە دەروونی خۆییدا. بەڵام دیسان دەپرسم چی گەر ئازاد بم لە هەموو ئەو کۆت و بەندەی ژێر ئەو ئازارانەی ئێستام ئەوسا دەبم بە ئازادبووێکی دڵخۆش یان ئازادبووێکی بێهەست؟

دوای ئـەوەیـے ئـێـمـە ڪـەوتـیـنWhere stories live. Discover now