CHAPTER ✶ ONE

487 34 13
                                    


چیڕۆکەکەم لێرە کۆتایی هات هیچ شتێک بۆ من نەمایەوە تا بینووسم .. هیچ توانایەکم نییە تا شتەکان بگۆڕم شتەکان خراپتر دەبن وە هەموو ئەوەی هەمبوو لەدەستمدا من دۆڕاوم

هاوسەرەکەم مرد وە من دەژیم. ئەوم لەدەستدا سەر لە ئێوارەی دوێنێ لە ڕووداوێکی ئۆتۆمۆبیل لەکاتێکدا لە پەیوەندیدا بوو لەگەڵ من، من تاوانبارم بۆ ئەوە .. من پێویستە بڕۆم و داوای لێبوردنی لێبکەم لە بەهەشتدا

بەڕاستی نازانم چۆن هەناسە بدەم کاتێک ئەو لەدەورووبەرم نادۆزمەوە چاوەکانم ئازاریان هەیە بەهۆی زۆری فرمێسک ڕشتنەوە ، سەرم ئازاری هەیە بەهۆی ئەو دەنگانەی هاواری مەرگم دەکەن

گوڵەکانی سەر مێزی ژوورەکەمان وشکبووە ئەوانە ئەو گوڵانە بوون کە ڕۆژی بەر لەدوێنێ بۆی هێنابووم من هێشتا چاوەڕێی گوڵی نوێ بووم لەوەوە ئایا من خەیاڵ دەکەم؟!

لەو بێدەنگیەی کە ئەو بە نەبوونی لە ژوورەکەمانی دروستکردووە زیاتر لەوەی مەزەندی دەکەی بیری دەکەم ئەو بێدەنگییە زیاتر بیرەوەریەکانیم بیردەخاتەوە زیاتر لەسەرمدا لەو نزیک دەبمەوە

من هێندە بەهێز نیم کە بتوانم بەرگەی نەبوونی ئەو بگرم لە نزیک خۆم ڕاستییەکەی ئەوەیە کە من ئەو جیهانە قبووڵ ناکەم بەبێ ئەو، من خەریکە خۆم ووندەکەم و ئەو دەدۆزمەوە لە خەیاڵەکانم

هەڵسامەوە و هەنگاوم نایە ناوەوەی گەرماوەکە و دەرگاکەم دوای خۆم داخست لەنێو دۆڵابەکە چەند دەنکێک حەبی هەڕەمەکیم دەرکرد ئەوانم قوتدا بێ بیرکردنەوە هەموو ئەوەی دەمویست هەنگاوێک نزیکبوونەوە بوو لە هاوسەرەکەم، لە پشتی دەرگاکە دانیشتم و لاواز دەبووم چاوەکانم بەرەو داخران دەچوون "جوود .. جوود دەرگاکە بکەرەوە" بانگکرام لەلایەن برا بچووکەکەی هاوسەرەکەمەوە بەردەوام لە دەرگاکەی دەدا

ئەو بۆچی دەبێت لێرە بێت؟! مەبەستم ئەو لێرە ناژیێت ئاشکرایە ئەو کاروبارەکانی لێرە نییە بەو هۆیەوە لە دەرەوەی وڵاتدا دەژیا جار جارە دەهات بۆ سەردانی خێزانەکەی دوا جار لە ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەمان بینیم ساڵی ڕابردوو

چاوەکانم بەنیوەیی کرابوونەوە ڕووناکی گەرماوەکە بەبەر چاوەکانمەوە تاریک دەبوو زەردەخەنەیەک هەبوو لەسەر ڕووخسارم "من دێم .. جۆیل .. من دێم" چرپاندم وە چاوەکانم داخست.

دوای ئـەوەیـے ئـێـمـە ڪـەوتـیـنWhere stories live. Discover now