CHAPTER ✶ FOUR

93 20 23
                                    

دووهەفتە تێپەڕیوە لەوکاتەوەی جۆیل چیتر لێرە نییە بەڵام ڕاین ئینجێک لە ماڵەکە دوورناکەوێتەوە وەک ئەوەی بزانێ کە من بەنیازم خۆم لەنێو بەرم گەر ئەو ئێرە جێبێڵێ وەک ئەوەی بێگومان بێت لەوەی من هەنگاوەکانم دەکێشم بۆ لای جۆیل بەبێ هیچ دوودڵیەک

تێناگەم ئەو چۆن لە پیاوێکی سەرقاڵەوە بۆتە پیاوێک کە تەواوی ڕۆژەکەی بە بەتاڵی لای ئافرەتێکی وەک من بەسەر ببات، من تەنها بووم لە نێو خێزانەکمدا .. لەنێو هاوڕێکانی قوتابخانەمدا .. تەنها بووم لەتەواوی ژیانمدا تا جۆیلم دۆزیەوە ئەو هەموو شتێکی لە ژیانم ڕووناکردەوە بێ ئەوەی داوا بکەم تەنها لەگەڵ ئەو توانیم بەو جۆرە هەست بکەم کە پێویستمبووە لە تەواوی ژیانم

بەڵام من هەمووشتێکم بە چرکەیەک لە ناوبرد،  جۆیل هەموو شتێکی بە من بەخشی .. هەمووشتێکی لە پێناو من کرد .. ژیانی خۆی لەگەڵ هاوبەش کردم بەڵام من ژیانی ئەوم برد

من هەموو ڕۆژێک .. هەموو چرکەیەک تاوانبارم بە نەبوونی جۆیل لێرە ئامادەم هەمووشتێك بکەم بۆ گەڕانەوەی ئەو بەڵام جڵەوکردنی ئەو چارەنووسە لە توانای مندا نییە

چاوم لەسەر بنمیچەکە لابرد دوای ئەوەی گوێم لە دەرگای ژوورەکە بوو کرایەوە بێگوومان جگە لە ڕاین چاوەڕێی کەسیتر ناکرێ سەردانی کەسێکی وەکوو من بکات بە تایبەتی دوای ئەوەی ئەنجامم داوە

سینییەکی پڕ لە خواردنی بە دەستەوە بوو لەگەڵ خەندەیەک لەسەر ڕووخساری هەندێک جار بەڕاستی دەپرسم وە دەگەڕێم بۆ وەڵامێک بەڵام ناتوانم بیدۆزمەوە لە هیچ شوێنێک کە ئەو چۆن بەم شێوەیە بە جۆش دەرکەوێ لەبەردەم من گەر تەنانەت ئەوە ساختەش بێت من ناتوانم بەم شێوە بم

هات و خواردنەکەی لەبەردەمم دانا و وە خۆشی لەسەر پێخەفەکە دانیشت من دەستم کرد بە ڕوانین لە خواردنی سەر سنییەکە زۆر بە جوانی و بەڕێکی ڕازاندبوویەوە بۆم ڕێک وەک ئەوەی من بۆ جۆیلم دەکرد ئەو بەیانییانەی کە نەدەڕۆشتە کار "هەڵساویت؟ ... هەست بە باشتر بوون دەکەی؟" ئەو پرسی بەردەوامبوو لە خەندە کردن من سەرم هەڵبڕی بۆ بینینی

لەجیاتی قسەکردن سەرم بە نەخێر هەژاند هەرچەند زیاتر لە خواردنەکەم دەڕووانی دڵم تێکهەڵدەهات وەک ئەوەی بۆم نەخوورێت "تۆزێک لەمە بخۆ ئەمە باش دەبێت بۆت" خواردنەکەی بۆم ڕاگرت تا بیخۆم بەڵام نەمتوانی خۆم بگرم دەستم بە دەممەوە گرت ڕامکردە دەستشۆرەکە کاتێک ڕوخسارم شۆرد هەستم بە ڕاین کرد لە تەنیشتمەوە دەستێکی لە ناوەڕاستی پشتم جێگیر کرد "جوود چی هەیە؟ .. تۆ باشیت؟" ئەو شڵەژاو دیاربوو بەهۆی تەندروستیم هەوڵمدا زەردەخەنە بکەم بۆ ئەوەی دڵنیای بکەمەوە "من باشم ڕاین" بەر چاوم تاریک بوو دوای قسەکەم هەموو ئەوەی هەستم پێیکرد دەستەکانی ڕاین بوو کە منیان گرت

⚝⚝⚝

لەسەر جێگای نەخۆشخانە خۆم دۆزیەوە بە بوتڵێک ئاو بەسەرمەوە وە لەگەڵ ڕاین لەسەر کورسیەک لە نزیکمەوە هەر زوو سەیرمی کرد "جوود پێمبڵێ گەر هەست بە باشی ناکەیت" "من باشم ڕاین .. من باشم" هەوڵمدا هەڵسمەوە بەڵام ڕاین بەر لە من هەڵسایەوە لەسەر کورسیەکەی و ڕێگری لێمکرد "پێویستە پشوو بدەیت" " پێمووتیت من باشم" نکۆڵیم کرد و لەسەر پێخەفەکە دانیشتم "من بانگی دکتۆرەکە دەکەم" ئەو ووتی و ویستی دەستبکا بە ڕۆیشتن بۆ دەرەوەی ژوورەکە کە قۆڵیم گرت وەستا "تکایە تەنها دابنیشە من سوێند دەخۆم کە باشم"

بێ ئەوەی ئەوەی هیچ وشەیەک بڵێت لەسەر کورسیەکەی دانیشتەوە "کاتژمێر چەندە؟" پرسیام لێی ئەویش سەیری کاتژمێری موبایلەکەی کرد "12:20 خولەکە" چاوەکانم کرانەوە "من ئەوەندە کاتە بێهۆش بووم؟" بە شۆکەوە پرسیم ئەو سەری هەژاند

سەیری ڕاینم کرد ژێر چاوەکانی ڕەش ببون ئەو زۆر ماندوو دیار بوو دەستی بە ملیەوە گرتبوو وەک ئەوەی پشتی ئازاری هەبێ "پێموابێ تۆ ئەو کەسەیت کە پێویستە پشوو بدەیت بڕۆ من باش دەبم" ئەو سەیری کردم و خۆی ڕێک کردەوە لەسەر کورسیەکەی "نەخێر من باشم"

"ناتەوێت بزانی کە چیتبووە تا لێرە بیت؟" ڕاین دوای ماوەیەک دەستیکردەوە بە قسەکردن "لەبەرچ شتێک؟" من هیچ پرسیارێکم لەو بارەیەوە نەکرد لەبەر ئەوەی پێم وابوو دەزانم .. بێگوومان لەبەر ئەوە بوو چەند ڕۆژێکە نانم نەخواردووە و نەخەوتووم

"هەواڵێکی دڵخۆشکەر هەیە بۆت" ئەو ووتی بە فراوانی زەردەخەنەی دەکرد وایلێمکرد بمەوێت چرکەیەک زووتر قسە بکات گەمژانە لە مێشکمدا خەیاڵی ئەوەم دەکرد هەواڵی گەڕانەوەی جۆیلم پێڕابگەیەنێ "جوود ... تۆ دووگیانیت" ئەو دەنگە چەند جارێک لە مێشکمدا دەنگی دایەوە تا لە کۆتاییدا توانیم بە باوەڕ بە گوێکانم بکەم "تۆ دڵخۆش نیت؟" هەستم بە فرمێسکەکانم کرد لەسەر ڕوخسارم

"تۆ دڵنیای لەوە ڕاین؟" دەنگم لەرزیو بوو فرمێسک لە چاوەکانم نەدەوەستا ئەو بە دڵنیایەوە سەری هەژاند بەڵام من نەمدەتوانی باوەڕ بکەم، سەیری خوارەوەم کرد بۆ لای سکم هێشتا هیچ نیشانەیەک دەرنەکەوتبوو "تەمەنی چەندە؟" پرسیم بێ ئەوەی چاوم لەسەر سکم لابدەم "دکتۆرەکە ووتی کە هەفتەی داهاتوو دەبێتە سێیەم هەفتەی .. ووتی کە پێویستە زۆر ئاگاداری خۆت بیت" من هیچ شتێکم نەووت زۆر بێتوانابووم دوای ئەو هەموو شتە، بێدەنگ بووم و لە نێو سەرمدا مامەوە.

دوای ئـەوەیـے ئـێـمـە ڪـەوتـیـنWhere stories live. Discover now