CHAPTER ✶ THREE

133 21 2
                                    

خاتوو کارمێڵ یەخەمی گرتبوو بە توڕەییەوە بە بەردەوامی هاواری دەکرد "تۆ هۆکاری مردنی کوڕەکەمیت .. تۆ دەبووایە لەو ڕووداوە بایتایە نەک کوڕە بێتاوانەکەم" ئەو دایکی جۆیلە دەتوانم بڵێم ئەو خاتوونێکی توڕەییە وە لەسەرەتاوە منی خۆشنەویستووە بەڵام ئەو توڕەییەی ئەو هەیەتی بەرامبەر من مافی خۆیەتی من شایەنی ئەوە بووم

وە ئەوە ئاشکرا بوو کە تەنها وەک من زۆر لە ئازاردا بوو "بۆچی ئەوەت بەرامبەر جۆیل کرد؟ ئەو بەڕاستی بێتاوانترین مرۆڤ بوو .. بۆچی ئەو دەبێ ..." هیچ وەڵامێکم نەبوو هیچ شتێک نەبوو بۆ ووتن

ئەو زلەیەکی لێمدا وە من بەردەوامبووم لە بێدەنگی من شایەنی هەموو ئەوانە بووم نەمدەویست ئەو بەباشی هەڵسوکەوتم لەگەڵ بکات چونکە من چیتر دەرهەق بە هیچ شتێکی باش نیم

گوێم لە دەرگاکە بوو کە لە پشتمەوە کرایەوە بەڵام خاتوو کارمێڵ نەوەستا لە لێدانم وە منیش هیچ شتێکم نەکرد "دایکە تۆ چیدەکەی؟" بێ ئەوەی ئاوڕ بدەمەوە بە دەنگیا دەمزانی ئەوە ڕاین بوو هات و خاتوو کارمێڵی لێم دوورخستەوە "ڕێگەمبدە ئەو لە ناوبەرم بەو شێوەیەی کوڕەکەمی لەناو برد ئەو شایەنیەتی" خاتوو کارمێڵ هاواری کرد هەوڵیدەدا خۆی لە نێوان قۆڵەکانی ڕاین ڕزگار بکا دووبارە پەلامارم بداتەوە بەڵام ڕاین ڕێگەی نەدا

"دایکە ئارامبەرەوە" ڕاین هەوڵی ئارامکردنەوەی دایکی دەدا من بەهێواشی لەو ناوەدا وونبووم ڕۆشتمەوە ژوورەکەم دووبارە خۆم لەنێو پێخەفەکەمدا وونکرد لە کاتێکدا گوێم لە هاوار و تووڕەیی خاتوو کارمێڵ گرتبوو

"ئەو پێویستە بە دەستەکانی من بمرێت" خاتوو کارمێڵ هاواری کرد لە هۆڵەکەدا "بۆ خاتری خوا دایکە لە شوێنی خۆت بمێنەرەوە بەر لەوەی هەڵەیەک بکەیت" ڕاین بە هێمنی دەدوا بەو هیوایەی دایکی ئارامبکاتەوە

"تۆ گرینگی بەو بێنرخە دەدەیت؟ .. چ شتێک هەیە دەربارەی ئەو؟" خاتوو کارمێڵ بە تۆنێکی نزمترەوە ووتی "بەڵێ من گرینگی دەدەم .. وە بەنیازم هەموو چرکەیەک ئەوە بکەم چونکە جوود هیچ شتێکی هەڵەی نەکردووە دایکە ئەویش وەک من و تۆ کەسێکی لەدەستداوە" ڕاین لەکۆتاییدا ئارامی لەدەستدا هاواری کرد "بۆیە تکایە ئێرە جێبێڵە گەر ناتوانیت لەو خۆشبیت لەسەر هەر هەڵەیەک کە ئەو هەرگیز ئەنجامی نەداوە" ڕاین بە تۆنێکی نزمەوە دەستیپێکردوە

"من دەڕۆم بەڵام پێویستە ئەوە لەبەرچاوبگریت کە براکەت لێرە نییە لەبەر ئەو ئافرەتە ڕاین" خاتوو کارمێڵ کۆتا وشەکانی ووت دوای ئەوە دەنگی داخرانی دەرگاکە هات لەسەر سیسەمەکە بە ئاسایی دانیشتم دەرگای ژوورەکە کرایەوە و ڕاین سەیرکردنێکی خێرای پێدام و دەرگاکەی داخست نزیکبوویەوە لەسەر لێواری سیسەمەکە دانیشت

"ئازارت پێگەیشت؟" بە گرینگییەوە پرسی و بە چاوەکانی پشکنیمی سەرم بە نەخێر هەژاند "بەڵام ڕوومەتەکانت سوور هەڵگەراون ئەو بە خراپی لێیداویت بۆچی ڕێگەتدا ئەوە بکات؟"

من سەرم داخست کاتێک وەڵامم دایەوە "من شایەنی ئەوە بووم ڕاین .. تۆ پێویست ناکات چیتر نکۆڵی لەوە بکەیت چونکە .." قسەکەم پچڕا هەرکە فرمێسکەکانم کەوتنە خوارەوەی ڕوومەتم "گەر تەنانەت تۆش ئەوە نەڵێیت من هێشتا هەست بە تاوانباری دەکەم"

ئەو بە هێمنی دەستی بۆ دەستم هێنا بە نیگەرانییەوە لێی ڕوانیم ئەوە وای لێمکرد چاوەکانم بەرز بکەمەوە و سەیری بکەمەوە "گەر بتزانیبا شتێکی بەم شێوەیە ڕوودەدا هەرگیز پەیوەندیت بە جۆیلەوە دەکرد؟" سەرم هەژاند "بێگوومان نەخێر بەڵام .." "پێویستە بەسەر ئەوەدا زاڵبیت جوود یان ئەوە بەسەر تۆدا زاڵ دەبێ"

دوای ئـەوەیـے ئـێـمـە ڪـەوتـیـنWhere stories live. Discover now