CHAPTER ✶ TWENTY TWO

79 18 5
                                    

ماوەیەکی زۆر دەبێت هیچ بەشێکی نوێم دانەناوە، جا حەزدەکەم لێدوانی نێوان دێرەکان بنووسن یان هەر لێدوانێکی تر کە هەتبێت🎀🤍☁️🪽

_________

جوود لە پشتەوەم وەستابوو کاتێک لەبەردەم ئاوێنەکە قژمم چاکدەکرد بۆ فڕۆکەخانە ولیام نیو کاتژمێری تر لێرە دەبێت بۆ هەڵگرتنم.
جار جارە چاوەکانمان وەک موگناتیس یەکیان دەگرت لە ئاوێنەکەوە کە تەواو بووم ڕووم بەلای ئەودا وەرگێڕا ئەوێ بێدەنگ بوو بەشێوەیەک گوێم لە هەناسەکانمان بوو تا ئەو دەستی بەقسەکردن کرد "تۆ لە من هەڵدێیت؟" "نا بەهیچ شێوەیەک جوود" "کەواتە بۆچی هەمووشتێک بەمشێوەیە کۆتایی پێدێنیت؟ تۆ خۆت دەستت بە هەموو ئەوانە کرد" ئەو هاواری کرد و من ئامادەبووم وەکوو پیاوێک لەبەردەم ئەم ئافرەتەدا تا بۆم دەکرێ بگریم "هەموو شتێک کۆتاییەکی هەیە جوود" بە هێمنی ووتم ئەو نزیکبوویەوە و یەخەی چاکەتەکەمی گرت فرمێسکەکانی وەک جۆگەلە دەڕژانە سەر ڕوومەتەکانی "جۆیل منی جێهێشت ئێستاش تۆ هەمان شت بەرامبەر من دەکەیت" "من ناتوانم ببم بە هیچ شتێک بۆ تۆ .. ببوورە بۆ ئەوەی وام لێکردی بگریت" ووتم بەهێواشی فرمێسکەکانیم سڕی دەستەکانی لە یەخەم بەردا و دەستەکانی لە دەوری کەمەرم پێچا، خوایە ئەوە نا ئەوە وام لێدەکات هەستبکەم نا من ئەوەم بە دڵ نییە.
توند منی بە خۆیەوە گرتبوو دەمویست ڕابکەم .. دەمویست نووقمی ژێر زەوی بم و هەرگیز نەدۆزرێمەوە ئەوانەم دەویست تا هەستنەکەم بەڵام لە لایەکی ترەوە نا دەمویست بەم شێوە بمێنمەوە تا دوا هەناسەم چونکە ئەمە بۆ ساتێک لە خۆشبەختییەکی بێکۆتا دەچوو ئەوە سزابوو .. توندترین سزای ئەو کەسانەی کە هەڵبژێردراون تا کەسێکیان خۆشبووێت کە بۆ ئەوان نابن.
جانتاکەمم ڕاکێشا تا لای دەرگاکە و جوود بێ هیچ قسەیەک لە دوامەوە دەهات لەبەردەمم وەستا ئەمجارە من دەستپێشخەر بووم و لە باوەشم گرت ئەو لەوانەیە منی وەکوو برای هاوسەرەکەی یان هاوڕێیەک لە باوەشگرتبێ بەڵام من ئەوم وەک خۆشەویستێک لە باوەش گرت، جۆی بە نەزانی و تێنەگەیشتووەوە لە هیچ شتێک پێدەکەنی.
زەنگی دەرگاکە لێدرا و هەردووکمان زانیمان ئەوە کاتی جیابوونەوەیە دەرگاکەم کردەوە دواتر ولیام جانتاکەی برد و ڕۆشتەوە لای ئۆتۆمبێلەکە "نازانم ئەمجارەش گوێ دەگریت یان نا بەڵام دووبارە داوات لێدەکەم نەڕۆیت و بمێنیتەوە" جوود توندتر دەستمی دەگووشی "ولیام لێرەیە دەتوانیت هەرشتێکت ویست پێیبڵێی" ئەو سەری بە ناقایلیەوە هەژاند "ولیام تۆ نیت ڕاین" "بەڵام منیش جۆیل نیم جوود" ئەو هێندە قووڵ لێی دەڕوانیم کە ئەو چاوانە بێ دوودڵی ئامادە بوون دوام کەون بۆ هەر شوێنێک وە گەر زیاتر ئەو ڕێگەم بدایە ئەو ڕوانینانە بەردەوامی بکێشێت ئەوسا قایلی دەستی ئەو چاوانە دەبووم و دەمامەوە بەڵام بێگوومان من ڕاهاتبووم بە دڵشکاندنی خۆم و ئەوێم جێهێشت.
نەمدەوێرا بە هیچ شێوەک جارێکی تر ئاوڕ بدەمەوە و بۆ کۆتا جار خۆم ئاشنا بکەم بەو وێرانیەی دروستم کردووە لە پێناو باشییەکان.

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Mar 16 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

دوای ئـەوەیـے ئـێـمـە ڪـەوتـیـنWhere stories live. Discover now