CHAPTER ✶ NINETEEN

90 17 8
                                    

"پێتوانییە ئێمە بووینەتە ژێر دەستەی ئەو شەپۆلانەی کە لە ناخمان هەڵقووڵاوە؟" ووتم سەرم بە ماندوویی ئەو هەموو بیرکردنەوە بە پشتی قەنەفەکە دا جوود سەری بە قەنەفەکە دا دوای من "مەبەستت چییە؟" بەیەکەوە لە کەلووپەلەکانی بەردەممان دەڕوانی "مەبەستم لە قسە تەواو نەکراوەکانمانە" وەڵامم دایەوە، ولیام پێی ووتم کە لەسەر کاردانەوەی جوود بوەستم بەڵام هیچ کاردانەوەیەک بوونی نەبوو وە بیرکردنەوەکان بەسەرمدا زاڵدەبوون "ئەم بیرکردنەوانە دەنگیان زۆر بەرزە" دەستم بە ڕوخسارمدا هێنا وەکوو ئەوەی ئەو گێژەلووکە زاڵەی نێو سەرم بخەمە لاوە "ئەوەی بیریلێدەکەیتەوە دەریببڕە من گوێ دەگرم" سەیریم کرد ئەو ڕووکەشێکی هێمن لە ڕوویدا بەرجەستە بوو "توڕەیت لێم بۆ ئەوەی گووتم و ئەنجاممدا ئەو ڕۆژە؟" "نا چیتر نا بەڵام دەزانیت کە ئەوە مەحاڵە وایە؟" بێ هیوایانە سەرم هەژانم "ئەمە تەنانەت بێ ئەقڵانە و زۆریش هەڵەیە بەڵام دڵ ئاگادارت ناکاتەوە کاتێک دەکەوێتە خۆشەویستی نا تەنانەت دڵ خۆشی نازانێت کەی و چۆنچۆنی دەکەوێتە خۆشەویستی، جوود تۆ جارێک ئەزموونی ئەوەت کردووە پێمبڵێ کە لێم تێدەگەیت" سەری هەژاند "تێدەگەم ڕاین، پێموابێت ئێستا کاتی ئەوەیە بگەڕێیتەوە ئەمریکا و ژیانی خۆت بژیت و لەوەیە کەسێکیش بدۆزیتەوە، من دەتوانم خۆم کچەکەم گەورە بکەم" چاوەکانمان ڕۆچوونە یەکدی ئێستا چۆن سەیری ئەو چاوانە بکەم بڵێم کە من لانە و شوێنی خۆم جێهێشتووە تا ئەو لەبیربکەم بەڵام ئەو هەمیشە ڕێگایەکی دۆزیوەتەوە تا لام بژیێت لە خەیاڵە نەبڕاوەکانم؟ وە هیچ هەڵاتنێک نییە لە خودی خۆت
نا ئەو بەتەواوی مانا لە من ناگات و ناتوانێت مەزەندەی هەڵگرتنی قورسی خۆشەویستییەکی تاک لایەنە بکات، گەر تەنانەت دیسان و دەیان جاری تریش سەرم هەڵگرم و بڕۆم دووبارە ئەو لە خەیاڵەکانم هەڵدەگرم و ئینجا دەڕۆم. "بەڵام من بە تەواوی مانا هیچ کەسێک نابینم جوود" ئەو سەری چەند پلەیەک خوارکردەوە بەر لەوەی قسەم بۆ بکات "چۆن هیچ کەسێک؟" هەناسەیەکم دایەوە و سەرم داخست "واتا هیچ کەسێک لە دنیای مندا بوونی نییە لەوەیە کوێر بم و لەوەیە ئارەزووم نەبێت لە بینینی کەس بەڵام هەر کامێکیان بێت من دەزانم کە تەنها تۆ ئەو دنیایە دەڕوخێنی یان بنیاتیدەنێی ئەوەیان تۆ بریاری لێوە دەدەی" ماوەیەک بوو چاوەکانم لەسەر یەک دانابوو و لە نێو بیرکردنەوەکانم دوور نوقووم ببووم تا جوود قسەی کرد سەرەنجی چاوەکانمی بۆخۆی برد وەکوو هەموو جارێک "کەواتە تۆ پێم دەڵێیت کە بڕیار بدەم لەسەر ئەو دنیایەی کە باسی لێوە دەکەی؟" سەرم بۆی لەقاند و چاوەڕێی ئەو خەمباریە بووم کە کە ئەو بە وەڵامەکەی پێمدەبەخشێت "من نامەوێت زیانت پێبگەیەنم بەڵام ئەوە ئەستمە ڕاین .. دڵنیام تۆ دەتوانی کەسێکی تر لە من باشتر بدۆزیتەوە" ئەو وەک کچێکی بێئەزموون قسەی دەکرد وەکوو ئەوەی کە هەرگیز کەسێکی خۆشنەویستبێت "نا تۆ لە خۆشەویستیدا بوویت بە لایەنی کەمەوە بۆ جارێک بێگوومان دەبێت توانات هەبێت کە بزانیت ناتوانم چاوم بخەمە سەر هیچ کەسێک" بە هەردوو دەستم ڕووخسارمم گرت تا لە پشت ئەو دەستانە چاوەکانم حەشار بدەم لە بینینی ئەو مەینەتیە بێ بەزەییەی کە لەمەودوا دەبێتە سزا بۆم .. سزایەک بە تاوانی خۆشویستن بێگوومان ژیان نادادپەروەرترین بوونەوەرە کە تا ئێستا ڕووبەڕووی بووبێتمەوە.
قسەکانی ئەو ڕۆژەمان لەو خاڵەدا وەستا کە ئەو ڕەتیکردەوە کە ئەوەم هەبێت کە هەمیشە ویستوومە وە ئەوە پاڵی دام بۆ دانی بڕیارێک دووبارە لە دژی خواستی خۆم کە من چاوەڕێی جۆی دەکەم تا ئەوکاتەی گەورە دەبێت چەند مانگێکی تر و دواتر دەگەڕێمەوە ئەمریکا
وە بێگوومان گەر جوودیش ڕێگەم پێبدات ئازادانە خۆشمبووێت هەرگیز ناتوانم ئەوە بەرامبەر جۆیل بکەم، جۆیل برا گەورەی منە.
هەموو ئەوانە قەفەزدار دەمهێڵنەوە لەنێو خۆمدا هەموو ئەو شتانەی کە دەمەوێت بیکەم و ئەوەی پێویستە بیکەم من دەکاتە بێئەقڵێکی نەخۆش. ئێستا هەوڵ بۆچی بدەم؟ هەوڵ بۆ کێ بدەم؟ هەوڵبدەم کێم خۆشبوێت؟ چاوەڕێی کێ بکەم؟ کەسێک کە هی من نییە؟ چۆن گەردوون بێ بەزەییانە ڕۆحی کەسێک لەهەمان پێکهاتەی کەسێک دروست دەکات بەڵام هی کەسی بەرامبەر هەمان پێکهاتەی تۆی نییە؟
ئاهـ دەمەوێت بخەوم، دەمەوێت لە ڕادەبەدەر بخەوم تا بیرم دەچێتەوە چۆن هەناسە بدەم. دەمەوێت بخەوم تا ئەو کاتەی مێشکم چیتر ناتوانێت بیربکاتەوە و دڵم چیتر نازانێت چۆن لێبدات..تا ئەو کاتەی جەستم نووقمی ژێر زەوی دەبێت و دەبم بە هیچ جگە لە خۆڵەمێشێک.

دوای ئـەوەیـے ئـێـمـە ڪـەوتـیـنWhere stories live. Discover now